جیاوازی نێوان نەشتەرگەری جوانکاری و چارەسەر
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: دەڵێت بۆچی جوانکاری لوت وەکو جوانکاری ڕێكکردنەوەی ددان بە تێل دانەنراوە ؟وە نەهێشتنی چرچ و لۆچی دەم و چاو بۆ وەك چاندنەوەی قژ دانەنراوە لە کاتێکا هەمان مەبەست و ئەنجامی هەیە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە دەڵێین ئەگەر هەر دووکیان یەك مەبەست و ئەنجامی هەبوایە، یەك حوکمیشیان دەبوو، بەڵام دیارە حوکمەکەیان جیاوازە،لەبەر ئەوەی مەبەستەکەیان جیاوازە، ئەم بەڕێزە دەڵێت:جوانکاری لوت بۆ وەك جوانکاری ڕێكکردنەوەی دەم و ددان نیە، ئێمە دەڵێین ئەگەر دەم و ددانێك ڕێك بێت، بۆ جوانکاری شاش بکرێتو بەینی بکرێت، وە جوانکاری لوت "حەرامە" دەم ودانی خوار و خێچ بێت، خوارو خێ چیەکەی کەسەکە پێی عەیب داربێت، وە کەسەکە کاریگەری خوار وخێچیەکەی دەم ودانەکە کاریگەری لەسەر هەضم کردنی خواردن درووستکات، ڕێك کردنەوەی دەم و ددانەکە درووستە، لوتەکەش وایە لوتێك موشکیلەی نەبێت، جوانکاری تێدا "حەرامە" لوتێك موشکیلەی هەبێت شکابێت ئینحرافی هەبێت، گۆشتی زیادەی هەبێت، لوتەکە بریندار بووبێت، برینەکەی بۆ نمونە عەیب داری کردبێت، لە هەموو ئەمانەدا دەڵێین: ڕێککردنەوەی لوتەکە، وە خستنەوە سەر شێوەئاساییەکەی خۆی هیچ گرفتی نیە، لەبەر ئەوە ئەم دووبابەتە، وە قژ چانەوەش هەر وایە یانی ئێمە دەڵێین: ئەگەر کەسێك قژی ڕووتاوەتەوە، لە مووی خۆی بۆی زەرع دەکرێتەوە قژەکە دەخرێتەوە حاڵەتی ئاسایی خۆی هیچ گرفتێکی نیە، ئەمە پێی ناگوترێ (تەجمیل) ئەمە پێی دەگوترێ گەڕانەوەی پێستەکە بۆ سەر شێوە ئاساییەکەی خۆی، پێش ڕووتانەوە، لەبەر ئەوە ئەم بەڕێزە لێی تێك چووە، ئەم شوبهاندنە شوبهاندنێکی نا مەنطقیە ئێمە دەڵێین هەر عەیبێك لە ئینساندا درووست بوو، لە دەم ودانیدا لە لوتیدا لە چاویدا، لە گوێیدا لە لێویدا، لە هەر شوێنێکی بەدەنیدا درووستە عەیبەکە چاك بکاتەوە، بەڵام ئەگەر هیچ عەیبێکی نیە، ئەیەوێ جوانکاری تێدا بکات ئەمە دەڵێین "حەرامە" وە درووست نیە . خوای گەورەش زاناترە
لینک