دانەوەی قەرزی هەژارەکان لەپارەی زەکات
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: من زەکات و خێری خزم و کەسەکانم کۆ دەکەمەوە٫ دەیدەم بە چەن ماڵێك، دەڵێت هەر ماڵەو ساڵانە زەکاتێکیان دەداتێ، کە قەرزدارن، بۆ نمونە دەڵێ هەیانە، ژنەکە نەخۆشە، پیاوەکە ئیشی سابتی نیە، وە قەرزیان کردووە، لەبەر نەخۆشی، ژنەکە وە مناڵەکان، لەوانەیە جزئێك لە پارە پێویستانە کە سەرفی دەکەن، دەڵێت، ئەم ماڵە ئەگەر زەکاتیان بدەیتێ، بەوەی قەرزەکانیان بدەنەوە، وە باری شانیان لە ڕووی قەرزەکانەوە سوك بێت، دەڵێت بەڵام ئەوان نایدەنەوە، بە قەرزەکانیان، ئەم ساڵ زەکاتەکەمان نەداوە بە خۆیان، بڕێك لە قەرزەکەمان بۆ داونەتەوە، ئەوەی ترمان داناوە، بۆ عیلاج و عیادەی ئافرەتەکە ئایە ئەم زەکاتە دەر دەچێت، ساڵانە قەرزەکەیان بۆ بدەینەوە دەڵێت ناچار بوون بۆ ئەوەی بەم شێوازە بکەین ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم بابەتە بابەتێکی خیلافیە، بەڕێزان جارێ یەکەم ئەگەر قەرزەکان هی خاوەن زەکاتەکان خۆیان بن، بە هیچ شێوازێك ئەم زەکاتە دەرناچێت، یانی ئەم برا بەڕێزە کە دەپرسێت، بۆنمونە پارەی لە من وەرگرتووە، من داومەتێ گوتوومە بیدە بە خەڵکی فەقیر، پێم گوتووە بڕۆ بیبە، بۆ ئەو ماڵە، وە ئەو ماڵە من خۆم پارەم لایانە،پارەکەم بۆ بێنەرەوە، ئەم بەڕێزە چووە پارەکەی نەداوە، بە ماڵەکە چووە پارەکەی بۆ من هێناوەتەوە، بۆی داونەتەوە، بە قەرزەکان ئەمە شەرعی نیە، بە هیچ شێوازێك وە ئەم زەکاتە دەرناچێت، بەڵام ئەگەر پارە قەرزەکان هی خاوەن زەکاتەکان نەبن، یانی پارەی قەرزەکان هی خەڵکێکی ترن لەو حاڵەتەیشدا عولەما دەڵێن: ئایە درووستە تۆ بەبێ پرسی کەسی قەرزار بچیت قەرزی بۆ بەیتەوە،عولەما هەندێکیان لەگەڵی نین، هەندێکیان شافیعیەکانی خۆمان لەگەڵ ئەمە نین، بۆیە دەڵێن پێویست دەکات،بە پرسی کەسی قەرزار بڕۆی قەرزەکە بدەیتەوە، واتە ئەم بەڕێزانە بۆ قیامەتی خۆیان بۆ ئەوەی سەلامەتبن،وە بۆ ئەوەی لەو خیلافە دەربچن، باشتر وایە بچن بەم ماڵە بەڕێزە، بڵێن ئێمە ئاگادارین ئێوە قەرزتان لایە،ئێمە ئەم پارەیەتان بۆ ئەدەینەوە، کە قەرزا پێیان بڵێن، وە پرسیان پێبکەن، وە ئیزنیان لێوەربگرن، ئەگەر گوتیان والله ئێمە نایدەینەوە، بە قەرزا ئەوکاتە زەکاتەکەیان مەدەنێ، ئەگەر گوتیشیان بۆمان بدەنەوە، بە قەرز مۆڵەتیاندا دەتوانن بەشێك لە زەکاتەکەیان بدەنێ بەشێکیشیان بۆ بدەنەوە،بە قەرزدا باشە ئیمامی نەوەوی لە مجموع دەربارەی ئەم مەسەلەیە دەفەرمووێ زەکاتەکانیان بدەنێ، بەشێکیشیان بۆ بدەنەوە بە قەرزا باشە ئیمامی نەوەوی لە مەجموع دەربارەی ئە مەسەلەیە دەفەرمووێت: ( ولایجوز صرفە الا صاحب الدین الا بٳذن من علیه دین )دەڵێت درووست نیە، زەکات بدەی بە خاوەن قەرز ئیلا بە پرسی ئەو کەسە خۆی نەبێت کە قەرزارە کەیە (فلو صرف بغیر ٳذنه لم یجزه دافق)ئەگەر بەبێ پرسی خاوەن قەرزارەکە دایبە خاوەن قەرزەکە دەڵێت ئەوکەسەی زەکاتەکەی داوە، زەکاتەکەی دەرناچێت: ولاكن یسقط من الدین بقدر المصروف ) بەڵام قەرزەکە ئەدا ئەبێتەوە بۆیە بەڕێزان ئەم بابەتە گرنگە ئێوە وەکیلن، بۆ ئەوەی خوانەخواستە گوناهبار نەبن، ئێوە زەکات بۆ فەقیر ئەدەنەوە، بە قەرزا پرس بە قەرزدارەکە بکەن بە فەقیرەکە بکەن ئەم پارەیە ئەوەندەی ئەدەینەوە بە قەرزا ئەوەنەشی دەدەین بە خۆت بۆ ئەوەی مۆڵەتان بدا وە ئێوە گوناهبار نەبن لەم مەوضوعەیدا . خوای گەورەش زاناترە
لینک