زەکاتی ئەو پارانەی کە بەشێکی ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: دەڵێت: ئەگەر (١١)ملوێنت هەبێ هەبێ بەڵام (٦)ملوێنی ساڵی بەسەردا تێپەڕیبێ زەکات لە (١١)ملوێنەکە ئەکەوێ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ چونکە (٦)ملوێنەکە خۆی زەکاتی دەکەوێت، ئێمە گوتوومانە زەکات بە یەك پاکێج بدرێت باشە، یانی تۆ پار ئەم کاتە (٨) ملوێنت هەبووە، ئێستا (١١) هەیە ساڵێکی کە (١٥)هەیە هەمووی لەوکاتەی کە زەکات دەر دەکەی چیت هەیە هەموو زەکاتەکەی بدە چونکە زۆر زەحمەت ئەمە جیا دەکرێتەوە بەتایبەتی لە بازاڕی دراو و دارای ئەمڕۆدا کە جوڵەی پارە زۆر خێرایە، جوڵەی مامەڵەکان زۆر خێرایە، تۆ زۆر بە زەحمەت دەتوانی کۆنتڕۆڵی ئەوە بکەیت، کە ئەمە زەکاتی خانووەکەیەو ئەوە زەکاتی سەیارەکەیەو ئەوە زەکاتی ئاڵتوونەکەیەو ئەوە زەکاتی پارەکەیە و ئەوە زەکاتی کاڵا بازرگانیەکانە، ئەمە بە تۆ ناکرێت، یەك لە ساڵدا ڕۆژێك دابنێ، یا هەفتەیەك دابنێ، کە تەصفیەی زەکات دەکەی لەو هەفتەیەدا زەکاتی هەموو پارەکەت بە ساڵێك بەسەر (٦)ملوێنەکەدا ڕۆیشتووە ئێستا (١١)ملوێنت هەیە بەڵێ زەکاتی (١١)ملوێنەکە بدە لەو کاتەی کە زەکاتی (٦)کە ئەدەی . خوای گەورەش زاناترە
لینک