دەرکردنی زەکاتی ئاڵتوون بە پارە
بەڕێزێکی کە ئەپرسێ زەکاتی ئاڵتوون حازری بە پارە بدرێت یانی ئەگەر ئاڵتوونێك هەبێت بە پارە زەکاتی ئاڵتوونەکە بدەی ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام /ئەمە هیچ ئیشکالی نیە زەکاتەکەی بدەی یانی بۆ نمونە خوشکێکی بەڕێز نیوو مسقاڵ ئاڵتوون بدات، لە زەکاتدا دەچێتە بازاڕی زێڕنگرەکان، دەڵێت: پارەی نیوو مسقاڵ ئاڵتوون بە چەندێکە عەیار (٢١)(٢٤)(١٨)یە دەڵێت: ئەم نیوو مسقاڵە بەوەندەیە، ئافرەتەکە زەکاتی ئەو نیو مسقاڵە بە پارە دەدات، بە پارەی کاش نەك بە ئاڵتوون هیچ موشکیلەی شەرعی نیە؛ پرسیارێکی تری ئەوەیە دەڵێ کە زەکاتەکە دەدەین بە نرخی فرۆشتن دەیدەین یا بە نرخی کڕین ؟ چونکە فەرقی زۆرە بەتەئکید تۆ بە نرخی فرۆشتن ئەی دەی ، چونکە ئەو خوشکە بەڕێزە کە نیوو مسقاڵ قەرزارە ئێستا دەبێ ئەو نیوو مسقاڵە بدات بە فەقیر یا بیبا بیفرۆشێت، کە دەیفرۆشێت زەکاتەکە لەم نیوو مسقاڵە دەدا کە نرخی فرۆشتنە، چونکە ناچی بیکڕێت، ئەم دەیفرۆشێ کەواتە ئەو ئاڵتوونانەی کە برایەك یا خوشکێك هەیەتی کە دەیەوێ زەکاتی بدا ئاڵتوونەکان ئەگەر ئەمانهەوێ بە پارە دەریان بکەین، بە نرخی فرۆشتن تەخمینیان بۆ بکەین، وە زەکاتەکەی بە پارە دەدرێت، ئەگەر ئاڵتوونەکە خۆیشی بدەین ئەوە هیچ گرفتی نیە و ئاڵتوونەکە خۆی دەدەین .
لینک