کڕینی کەرەستەی ئۆتۆمبێل لەسوید لەڕێگەی بانکەوە
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: دیارە لە سوید دەژیت دەڵێت دەتوانی ئەشیای سەیارە بکڕی بە بێ فائیدە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو وەکو ساڵێك یان دوو ساڵ بەڵام دوکان دارەکە یا مەعڕەزەکە کە عەقدی هەیە لەگەڵ بانقەکەدا، هەموو مەعلوماتی تۆ دەدا بە بانقەکە، پاشان بانقەکە هەموو مەبلەغەکە دەدات بە فرۆشیارەکە، بەڵام بانقەکە مانگانە پارەکە لە تۆ وەر دەگرێت، بۆ ئەو ماوەیە بەبێ زیادە، وە ڕسووماتێك وەردەگرێ سەرەتا وەك (٤٠٠)کڕۆن بە هەندێ شوێن ڕسووماتی نیە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە بۆ خۆی "حەرامە" بۆچی حەرامە بەڕێزان؟ چونکە کۆمپانیاکە مەوادی سەیارەکە بە تۆ دەفرۆشێت، لەگەڵ بانك ڕێکەوتووە، بەوەی بانق پارەکە بۆ تۆ دەدا بە حازر، بە کۆمپانیاکە دواتر بانق پارەکە لە تۆ بەقەرز وەردەگرێتەوە، ئەم (٤٠٠)کڕۆنە ڕیبایە کە دەیخاتە سەر موعامەلەکە، ئەگەر بیخاتە سەر موعامەلەکە "حەرامە" ئەگەر نا بانك بە هەمان مەبلەغی خۆی وەریگرێتەوە، ئەوکاتە هیچ گرفتی نیە، یانی گریمان من دەچم لە کۆمپانیایەك سەیارەیەك دەکڕم، سەیارەکە لەگەڵ بانقێك ئیتفاقی هەیە، بانقەکە هی خۆیەتی یا هی غەیری خۆیەتی دەڵێ کاکە دکتۆر خالید هاتووە سەیارەیەکی لە من کڕیووە بە (٣)دەفتەر بانق (٣)دەفتەرەکەی دەداتێ، دوای بانق پارەکە بۆ من دەکا بە قیست، بێ زیادە، ئەمە هیچ ئیشکالی نیە، بەس هیچ بانقێك ئەمە ئەکا؟ بە تەئکید نایکات، چونکە بانق ئیستیسمار دەکات، بۆچی بانق (٣)دەفتەر بۆ من دەخاتە قەرزەوە لە بێ بەرامبەردا؟ "دوو ئیحتمالی هەیە یا ئەوەتا بانقەکە کۆمپانیاکە خۆیەتی, کە ئەمە ئیشکالی نیە، یا ئەوەتا ئەم بانقە، لە ڕێگەیەکی تر موستەفید دەبێت، کە ئەم ئێستا لە پرسیارەکەی خۆیدا باسی دەکات، دەڵێت:وە ڕسوماتێك ڕسووماتی وەرگرت, ئەوە دیارە ڕیبای وەر گرتووە، ئەوە هیچ شەرعی نیە، دەڵێت: وە ئەگەر پارەکە لەو ماوەیەی کە دیاری کراوە، بیگێرتەوە ئەکات پارەکە فائیدەی نیە، دەڵێت: بەڵام ئەگەر تەئخیر بێت،لە دانەوەی پارەکە، ئەوکاتە فائیدەی دەخەنە سەر، ئایە ئەم عەقدە حەرامە؟ بە تەئکید "حەرامە"بۆ؟ چونکە هەر مادام عەقدەکە لە بنەمادا ئەو شەرطەی تێدایە عەقدەکە حەرامە و عەقدەکەش حەرام دەکا کابرایەك قەرزێك ئەدا بەمن ئەڵێ دکتۆر خالید ئەم قەرزە بە ساڵك ئەدەمێ تا ساڵێك من هیچم ناوێ بەڵام ببێ بە ساڵێك و ڕۆژێك هەر ڕۆژێك (١٠$) دۆلارم ئەوێ لەسەرەتادا وەرگرتنی ئەو قەرزە "حەرامە" تۆ ناڵێی تا ساڵێك حەڵاڵە دەبێت بەڵکو لە دوای ساڵەکە ڕیبای دەدەنێ، ئەصڵی عەقدەکە مەرجی ڕیبای تێدایە،کە مادام ئەصڵی عەقدەکە مەرجی ڕیبای تیایە عەقدەکە شەرعی نیەو وە عەقدەکە درووست نیە،لەبەر ئەوەی ئەم عەقدەی کە ئەم برا بەڕێزە باسی ئەکا بە هیچ شێوازێك درووست نیە، چونکە دوو ئیشکالی حەرامی تێدایە ،یەکەم: ؛ئەگەر بانقەکە کە دەبێ بە نێوەند گیر (٤٠٠)کڕۆنت لێ وەربگرێ ئەوە بۆ خۆی ئەبێ بە ڕیبا ،دووەم:ئەگەر ئەم مەرجەی لە عەقدەکەدا هەیە تۆ لە ماوەی ساڵەکەدا پابەند بیت بەدانەوەی کێشەی نیە، بەڵام ئەگەر دوا بکەوێت، وە فائیدەی دەچێتە سەر، وە مەرجی جزائی تێدایە ئەمە هۆکارێکی ترە بۆ حەرام بوون لەبەر ئەوە ئەم عەقدە حەرامە وە درووست نیە . خوای گەورەش زاناترە
لینک