10/09/2025 - 09:36 PM
16 بینراو

کارت بەکرێدان بەمەبەستی دەرکردنی پاسپۆرت

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکی کە دەپرسێت:دەڵێت: من دووکانم هەیە، لای پاسپۆرت ئەو کەسانەی کە پاسپۆرت دەر دەکەن کارتی بانقیان نیە، من کارتەکەی خۆمیان دەدەمێ، پاشان بۆم دەهێننەوە من (٩١) هەزار پارەی تێدەکەم بە  (١٠٠)هەزار ئەیدەم بەوان ئەمە حەڵاڵە یا حەرامە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە "حەرامە" بەڕێزان ئەم بەڕێزانە زۆر جار ئەم پرسیارە دەکەن بۆ ئەو بەڕێزانەی کە کارتیان هەیە،   (ڤیزە کارتە یا ماستەر کارتە)  یا کارتێکی بانقی ترە،  کە ئیشی پاسپۆرت ئەدەن بە خەڵك، هاوکاری خەڵك  کارتەکانیان دەدەنێ،  بە یەك شێواز  ئەم موعامەلەیە حەڵاڵ دەبێ  تۆ یا کارتەکەت هیچ پارەیەکی تێمەکە کارتێکی بدەرێ بڵێ  کە ئەم کارتەت  دەدەمێ  بە (٥)هەزار یا (١٠)هەزار بڕۆ خۆت  (٩١)هەزاری تێکەو تەسلیمی کە، کارتەکەم بۆ بێنەرەوە،  یا ئەوەتا ئەگەر (٩١)هەزارەکەی تێدایە بڵێ کاکە ئەم کارتە (٩١)هەزاری تێدایە  (٩١)هەزارەکەم بەدەوە  کابرا دەڵێت:کاکە ئەوە (٩١)هەزارەکەت ئنجا دەڵێی  کارتەکە خۆیت  ئەدەمێ بەکرێ   بە (١٠)هەزار یا (٥)هەزار  دەبێ جیا بکرێتەوە، نابێ بڵێی ئەمە کارتێکە (٩١)هەزاری تێدایە (١٠٠)هەزارم بدێ  ئەمە ڕێك حەرام ئەبێت، چونکە فرۆشتنی پارەیە بە  مەبلەغێك پارەی زیاتر لە خۆی  شتێکمان هەیە عولەما پێی دەڵێن (تفریقی سەقفە )  (تەفریقی سەقفە )   واتە بکرێت بە دوو عەقد  یەکەم: ،پارەیەك کە لەکارتەکەیدا هەیە دەیدەیتێ (٩١)بە (٩١) هەزار (٩١)هەزارمان لێ وەرگرتووە،   کارتێك ئە دەیدەیتێ بەکرێ بە  (١٠)هەزار ئەوە پارەی کارتەکەمان وەرگرتووە ، وەك ئەوەی چۆن ئەها کاتی خۆی   ئێمە خەڵك  ئاردی ئەبرد بۆ نانەوا، ئەگەر بی گوتایە کاکە ئەمە فەردەیەك ئاردە  بۆنمونە (١٠٠)نانم بەدێ  ئەوە "حەرامە" چونکە ڕیبای تێ دەکەوێ لەگۆڕینەوەی  ئاردەکە،  بە نانەکە، بەس ئەگەر بڵێ کاکە ئەمە فەردەیەك ئاردە بۆم بکە  بە نان وە عەقدەستی نانەکە ئەمە (١٠)هەزار هیچ موشکیلەی شەرعی تێدا درووست نابێت، لەبەر ئەوە ئەم مەوضوعەش بەم شێوازە حەڵاڵ دەبێت، ئەوەی ئێستا ئەو بەڕێزانە دەیکەن  کارتەکان کە (٩١)هەزاری تیایە ئەیدەن بە خەڵك بە (١٠٠)هەزار بە تەئکید "حەرامە ". خوای گەورەش زاناترە

لینک