10/09/2025 - 09:35 PM
15 بینراو

فرۆشتن و کڕینی کاڵا بە حازر و بەقەرز

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکی کە ئەپرسێ دیارە دووکانی ئەشیای کارەباییم هەیە غەطاس و شت دەفرۆشێت،  دەڵێ جاری واهەیە ئەم ئەشیایانە  دەیفرۆشن  بە حازر دەیفرۆشین جاری واهەش هەیە بە قەرز دەیفرۆشین جاری واش هەیە نیووەی قەرزەو نیووەی حازرە ئیشکالی تیایە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر هیچ ئیشکالی تێدا نیە، ئەم موعامەلەیە خەڵك بیکڕێت، دوایی دەڵێت: جاری واهەیە ئەشیاکە بە قەرز دێنین،  بە قەرزیش دەیفرۆشین،  ئەمەش هیچ ئیشکالی شەرعی تێدا نیە  دەپرسێت ئێمە  جاری وا هەیە ئێمە کاڵایەك بە (١٠٠)هەزار بە حازر  دەدەین، بەڵام بە قەرز بە (١٢٠)هەزار ئایە جائیزە  ئەوەش هەر جائیزە و ئیشکالێکی شەرعی تێدا نیە . خوای گەورەش زاناترە

لینک