پێدانی زەکات بە باوک یان دایک ئەگەر داهاتیان هەبێت و بەشیان نەکات
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: دەڵێ کەسێك دووکانی هەیە، قازانجی دووکانەکە بەس مەسرەفی ماڵی خۆی و کرێ خانوو دەکات، ناتوانێ یارمەتی باوك و دایکی بدات، درووستە زەکاتی دووکانەکەی بدا بە دا بە دایك و باوکی ؟باوکی داهاتی مانگانەکەی (٨٠٠)هەزارە بەڵام وەکو پێویست مەسرەفی ماڵەوە ناکات و قەرزداریشە ئەگەر درووستە زەکاتیان پێبدا دەبێت بیداتە دەست دایکی تا مەسرەفی ماڵەوەی پێبکا ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر بەڕێزان زەکات بە هیچ شێوازێك بە باوك و دایك ناشێت، وە لە شەرعدا دروویت نییه بۆ ئەدەبی کوڕ و باوکایەتی یا کوڕ و دایکایەتی باوك و دایك ئەگەر موحتاج بوون ئینسان مەفروضە پێش ماڵ و منداڵەکەی خۆی ئەوان بە خێوکات وە بژێوی ژیانی ئەوان دابینکا ئەم بەڕێزە نابێت چونکە زەکات ئەوەی کە پێغەمبەر ئەفەرمووێ ﷺ اَلْيَدُ اَلْعُلْيَا خَيْرٌ مِنَ اَلْيَدِ اَلسُّفْلَى»»نابێ قەت دایك و باوك یەدی سولیا بن، ئەبێ هەمیشە یەدی عولیا بن، هەمیشە ئەوان دەستە باڵاکە بن، دەستە پیرۆزەکە بن، دەستە ماچ کراوەکە بن، نابێ ئینسان زەکاتیان بدات، وە بەهیچ شێوازێك شەرع قبوڵی نیە، وە زەکات لە ماڵ دەرناچێت بەم شێوازە وە جۆرێکە لە دڵ ئازاردانی باوك و دایك یانی ئەگەر تۆ باوکت بزانێ زەکاتی دەدەیتێ، یا دایکت بزانێ تۆ زەکاتی دەدەیتێ چۆن قبوڵی دەکات وە چۆن پێی خۆشە لەبەر ئەوە نەخێر زەکات بە باوك و دایك ناشێت، پێویستە لەسەر جەنابت پارەی زەکاتیان نەدەیتێ مادام تۆ ئەوەندەت هەیە زەکات بدەی زەکاتیان مەدەرێ بەخێویان بکە پێویستیەکانیان بۆ پڕ بکەرەوە
لینک