زەکاتی زەوییەک کەبۆ خانوو دانراوە و دواتر فرۆشراوە
بەڕێزێکی کە ئەپرسێ دەڵێت: من زەویەکم کڕیووە بۆ خۆم، نەك بۆ فرۆشتن دوای چەن ساڵێك پێویستم بە پارە بوو، خستمە نوسینگە دوای (٧)مانگ فرۆشتم، ئایە دەبێ چەندێك زەکاتی لێبدەم وە چ کاتێك بیدەم ؟ وە ئایە من ڕەمەزانان زەکاتی پارەکانی ترم دەرئەکەم ئەمیش دیسان دەبێ لە ڕەمەزاندا بیدەم یا هەموو ساڵێك بە جیا لەو کاتەی کە زەکاتم لێ دەرکردووە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: . تا ئەو کاتەی ئەم زەویە بەرنامەی فرۆشتنی نە بووە، بۆ خۆی کڕیووە، زەکاتی ناکەوێت، دواتر هاتووە فرۆشتوویەتی کە خستوویەتیە نوسینگە، لەو ڕۆژەی کە خستوتەتە نوسینگە،ئەو زەویە مەفڕوضە لەگەڵ پارەکانی تر حسێبی کەین کە زەکاتی دەکەوێ نەك لەو ڕۆژەی فرۆشتووتە لەو ڕۆژەی کە لە نوسینگە دانراوە یانی کەسێك زەویەکی هەبێ لە نوسینگەیەك دایبنێ (٢)ساڵیش دایبنێ مشتەری هەیەو نایفرۆشێ لەبەر ئەوە ناچێتە سعرەی کە ئەو ئەیەوێ یا زەرەر دەکات، دەبێ ئەو (٢)ساڵە زەکاتی بدا چونکە کە بەرنامەی فرۆشتنی بۆ پەیدا بوو زەوی و موڵك دەچێتە بابەتی عروضی تیجارەوە، واتە ئەو شتانەی کە بۆ مامەڵە پێکردن و بازرگانی پێکردنی ڕۆژانە دانراون، کەواتە ئەو کاتە دەبێت زەکاتەکەی بدا ئەو برا بەڕێزەش مادام لای نوسینگە دایناوە، لەو کاتەوە مەفڕوض بوو زەکاتەکەی بدا وە مەفڕوضە زەکاتی ئەم زەویە لەگەڵ کۆی پارەکانی تر زەکاتەکەی بدا چونکە زۆر زەحمەتە ئێمە بۆ هەر شتێك زەکاتی خۆی بە تەنها دابنێین بڵێین: ئەم زەویە ئەمە لە ڕۆژی ئەوەنەدا زەکاتەکەیەتی، ئەو سەیارەیە لەڕۆژی ئەوەنەدا زەکاتەکەیەتی، ئەم خانووە لە ڕۆژی ئەوەندە زەکاتەکەیەتی ، ئەم بۆ نمونە کاڵا بازرگانیانە ئەمە ئینسان لێ تێك دەچێ قەرزاری ڕۆژی قیامەتی خۆی دەبێت،وە قەرزاری خەڵکی فەقیر دەبێت، لە قیامەتدا لەبەر ئەوەتۆ بۆ خۆت ئەو مەوسوومەی کە زەکاتت ڕەمەزانان زەکات ئەدەی ڕەمەزانان زەکاتی زەویەکەیشت بدایە ،وە هەموو ڕەمەزانێك چیت هەیە تەصفیەی حسابی خۆت بکە ئەوەی کە هەیە زەکاتی بە قەرزت لای خەڵك چیە حسێبی کە هەرچەندی خەڵكت لایە لێی دەرکەو زەکاتەکە بەو شێوازە دەر بکە باشە بەڕێزەکەم خوای گەورەش زاناترە
لینک