10/09/2025 - 09:26 PM
11 بینراو

گۆڕینەوەی پاوەن لەبەریتانیا و ڕادەستکردنەوەی بە دۆلار لە سلێمانی

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك ئەپرسێ  من کاسبکاری بازاڕی دۆلارەکەم لە دەرەوەی وڵات لە بەریتانیا وەکیلم هەیە پاوەند  دەکڕێت بە دۆلار ،لەسەر سعرەکەی ڕێك دەکەون لەگەڵ کەسی بەرامبەر، وەکیلەکەی من پاوەندەکە وەر دەگرێت من لێرە دۆلارەکە تەسلیم دەکەم بەڵام جاری واهەیە( ٢)بۆ (٣)ڕۆژی پێ ئەچێ تا من دۆلارەکە تەسلیم ئەکەم یەعنی ئەو دەقەیە حازر نیە ئایە  ئایە ئەم ئیشە شەرعیە ؟  

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر شەرعی نیە و "حەرامە" مەفڕوضە ئەو بەڕێزەی کە لەوێ پاوەنەکە وەر دەگرێ  باشە تۆ یەکسەر لێرە دۆلارەکە تەسلیم کەی، یانی چونکە بۆ   دەبێ مەبدەئیەن  ئێمە دەڵێین تەقابوض ڕووبدا ئەو لەوکاتەی لەوێ پاوەندەکە وەر دەگرێت  دۆلارەکەی فرۆشتووە، دۆلارەکە مەفروضە کە ئەو وەکیلی تۆیە تۆ دەبێ لێرە یەکسەر تەسلیمی کەیت، یا   یەکسەر بیخاتە سەر ڕەقەم حسابی ئەو کەسەی کە پارەکەی پێ فرۆشتووە ئەگەر (٢)ڕۆژ دوا بکەوێ بە تەئکید ئیشەکە حەرامە وە ئەبێ بە سوو لە بەر ئەوە کاری وا مەکەن

لینک