بەرپرسیارێتی پیاو لە تاوانی هاوسەرەکەی
بەڕێزێكی كە دەپرسێت دەڵێت من داوام لە كچێك كردووە ئەگەر ببێت بە حیجاب دەچمە داوای، بەس كچەكە دەڵێت ناتوانم ئایا بچمە داوای دوای زەواج من بەرپرسیار دەبم لەسەری لەسەر سفوریەكەی ئایا من لای خوا تاوانبار دەبم ئەگەر ئەو كچە ببێت بە خێزانم لەسەر سفوریەكەی ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: بەڕێزان مەسەلەی ئەم بابەتە پەیوەندی ھەیە بە ڕەچاو كردنی بەرژەوەندیەكانی ژیانی پڕۆسەی ھاوسەرگیری پیاو، وەك و ئەوەی كە مامەڵەی خێزان بەو سپێردراوە، بەرپرسیارێتی ژیان بەو سپێردراوە، ئێمە دەڵێین مەفڕوزە ئینسان چۆن ژیانی خێزان لە ئەستۆی ئەوە دابین كردنی بژێوی ژیان، كە پەیوەستە بە بەرژەوەندی ژیانی دونیا ،وە لە ئەستۆی ئەوە، بەرژەوەندیەكانی قیامەتیش لە ئەستۆی تۆیە، ئەم خوشكە بەڕێزە كە دەبێت بە خێزانی ئەو خوای پەروەردگار دەفەرموێت: {يا أيها الذين آمنوا قوا أنفسكم وأهليكم نار} واتە:(خۆتان و ماڵ و منداڵتان لە ئاگری دۆزەخ بپارێزن) كەواتە پەروەردگار ئامۆژگاریمان دەكات وە ئاڕاستەمان دەكات بەوەی ئەركی ئێمەیە ماڵ و منداڵەكانمان بپارێزین، خوای پەروەردگار بە پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: ( وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِالصَّلَاةِ وَاصْطَبِرْ عَلَيْهَا ۖ لَا نَسْأَلُكَ رِزْقًا ۖ نَّحْنُ نَرْزُقُكَ ۗ وَالْعَاقِبَةُ لِلتَّقْوَىٰ ) واتە:(ئەمر بكە بە ماڵو منداڵەكەت كە نوێژ بكەن كە عیبادەت بكەن كە خواناسبن) وە ھەتا خوای پەروەردگار بە پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت لە ئایەتێكی تردا: ( يا أيها النبي قل لأزواجك وبناتك ونساء المؤمنين يدنين عليهن من جلابيبهن ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ) .دەفەرموێت: ئەی پێغەمبەر فەرمان بكە ،بە خێزانەكانت، بە كچەكانت، بە ئافرەتانی موسوڵمان، وە خوای پەروەردگار دەفەرموێت:( وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنََّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا)، (ئەمر بە پێغەمبەر دەكات ﷺ ئەمر بكات بە ئافرەتانی ئیماندار وە لە پێشدا خێزانەكانی) كەواتە ئێمە وەكو پیاو بەڕێزان ھەموومان نەك ھەر ئەو بەڕێزەی كە پرسیارەكە دەكات، تەیبەت بەو پرسیارە نا وە پیاو فەرمانی خوایە كە دەبێت ڕەچاوی پەروەردەی ماڵو منداڵی بكات، وە فەرمانیان پێبكات، بە چاكە، وە حەدیث ھەیە لەسەر ئەوەی كە ئەمانە لە ھەموو حەرامێك دوریان بخاتەوە، دەی ئێمە كە منداڵەكانمان كە زۆر خۆشدەوێت، ئێمە حەزناكەین منداڵەكانمان پەنجەیەكی گەرمدابێت، گوێمان لەوە نەبێگ كە ئەمە بەیانی بچنە دۆزەخ بە بەرچاومانەوە ڕایكێشن بۆ دۆزەخەوە، ئەی چۆن ئێمە نابێت بە بەردەم بەرژەوەندیەكانیان بین، ئەگەر خێزانەكانمان خۆشبوێت چۆن نابێت ئەمری پێبكەین بە چاكە ،وە ڕێگر بین لە حەرام لێی، چۆن دەبێت بڵێێین دەی قەیدی چیە، با بە دڵی خۆی شت لەبەركات، با بە دڵی خۆی ژیان بگوزەرێنێ، ئەی ئێمە نازانین مردنێك ھەیەو دواتر ئێمە موحاسیبین، خوا ڕاماندەگرێت دواتر ئەم ئافرەتە بەڕێزە وادەکات کە رێگە خۆشکەر بێت بۆ چوونەناو ئاگر ، من كە خۆشم دەوێت، دەبێت بۆ دنیاو قیامەت خۆشمبوێت، ئەگەر دڵسۆزم دەبێت بۆ دنیاو قیامەتی دڵسۆزبم بەرامبەری، كەواتە ئێمە دەڵێین: ئەم برا بەڕێزە مەفڕوزە بەردەوام بێت لەگەڵ ئەم خوشكە بەڕێزە ،وە ئەمری پێبكات بە معروف، وە ھەوڵبدات ھیدایەتی بدات، بۆ ئەوەی كە باڵا پۆش بێت، بۆ ئەوەی پابەند بێت، بۆ ئەوەی ئەو ژیانەی قیامەتی بۆ ژیانی دونیایی نەدۆڕێت، وە ئەمە ئەمرەو وە پێغەمبەری خواش ﷺ كە دەفەرموێت: ((كلُّكم راعٍ، وكلُّكم مسؤولٌ عن رعيَّتِه، والأمير راعٍ، والرجل راعٍ على أهل بيته، والمرأة راعية على بيت زوجها وولدِه، فكلُّكم راعٍ، وكلُّكم مسؤول عن رعيَّتِه)) پێغەمبەری خوا ﷺ صریحە ئەمرمان پێدەكات، بەوەی كە ئێمە بتوانین، وە پێویست دەكات شوانێكی ئەمین بین، لەناو ماڵو منداڵەكانماندا، چی باشە بۆ قیامەت پێیان بڵێین، چی خراپە دوریان بخەینەوە، سەرەڕای ئەمە دەڵێ كاكە بە گوێم ناكا خێزانەكەی و باڵاپۆش نیە، یان ھەندێك حەرام ھەیە مەسەلەن وازیلێناھێنێ ئێمە دەڵێین با ئەم برا بەڕێزانە سەبر بگرن، ئەوان لەسەر فەرمان دەركردن، بە چاكە كردن و ڕێگە گرتنیان لە خراپە ئەجری خۆیان دەستدەكەوێت، ئەم خوشكە بەڕێزەش مانگێك، سێ، چوار خوا ھیدایەتی بدات ئێمە دەڵێین ئەم پیاوە بەڕێزانە گوناھبار نابن ئەگەرخێزانەكانیان ئەمان سەبڕیان لەسەر بگرن، وە بەردەوام ئەمریان پێبكەن بە چاكە وە نەھیان لێبكەن لە خراپە، بەوەی كە پێویستە پابەند بن بە ئەحكامەكانی شەرعەوە ئارامگربن تا خوای پەروەردگار ھیدایەتیان دەدات .
لینک