10/09/2025 - 08:26 AM
17 بینراو

"فرۆشتنی دەرمانی ماوە بەسەرچوو "

گشتی

بەڕێزێكی كە دەپرسێت دیارە لە بادینانەوە دەپرسێت دەڵێت دكتۆری (بەیتەریمە) دەپرسێت زۆرجار دەرمانی ئێكسپایرم  دەفرۆشت بەس بە نرخێکی كەمتر وە دەرمانێكی بێ شەرت دەدەینێ و مشوری خۆت بكە وە نەتیجەی ھەبیتن ئەم پارەی مە حەرامە یان نا؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام : ئەم بەڕێزە پرسیاری ئەوە دەكات ئەگەر دیارە ئەم بەیتەڕیە (پزیشكی فێتەرنەریە)دەپرسێت ئەگەر ھاتوو ئەمان دەرمانی ئێكسپایەر بفرۆشێت بەڵام دەرمانە ئێكسپایەرەكە مەفعولی خۆی ھەبێت، ئێمە دەڵێین: بەڕێزان كاتێك كۆمپانیا دەرمانێك دەردەكات، كە پێی دەڵێین ئێكسپایەر تەواو یەعنی ڕوونە كە ئێكسپایەرە، تۆ بە ھەر كەسێكی دەفرۆشیت، دەبێت پێیبڵێیت كە ئەم دەرمانە ئێكسپایەرە، كە پێتدەفرۆشم، وە بە نرخی ئێكسپایەر پێیبفرۆشیت، تەنانەت ئەگەر بەرواری ئێكسپایەر بوونیشی نزیكە، تۆ دەبێت بەو كەسەكە بڵێیت ئەوكاتە ئەوكەسە دەرمانەكە بۆ ئاژەڵی خۆی بەكاردەھێنێت، مادەم خۆی دەزانێت دەرمانەكە وە تۆ پێتگوتووە ئەوكاتە كە بە ڕەزامەندی خۆی دەرمانەكەی كڕی، ئێمە ناڵێین "حەرامە" بەس لێی بشاریتەوە كە ئێكسپایەریەتی یان بۆنمونە بەرواری ئێكسپایەر بوونی نزیكە ئەوكاتە "حەرامە" چونكە عادەتەن ئەو دەرمانانە كە بەرواری ئێكسپایەریان نزیكە نرخی فرۆشتنیان دادەبەزێت، وە خەڵك نایكڕێت، بەڵام ئەگەر كابرا گوتی بمدەرێ و خۆم بەكاریدێنم ئەوكاتە ئێمە دەڵێین كە داھاتەكە "حەڵاڵە" ئەگەر بیفرۆشیت بەس بە مەرجێك لەم حاڵتەی كە ئەو دەرمانە زیان نەگەیەنن، تۆ وەك پزیشكێكی بەیتەڕی بە من دەڵێیت دەرمانەكە مەفعولی خۆی ھەیە بەڵام ئەگەر بزانیت لە ڕووی تەندوستیەوە بۆ ئاژەڵەكە یان ھەتا دەرمان بۆ مرۆڤ لە ڕووی تەندروستیەوە زەرەد دەدات، بە ئێكسپایەری نزیك بوونی ئێكسپایەری نامێنێت فرۆشتنی "حەرامە" ئەگەر بەكابراش بڵێیت بەس لە قەدەر پرسیارەكەی جەنابت ئەگەر مەفعولی خۆی دەكات لە دوایی دەبێت پێیبڵێیت بەڵام ئەگەر بزانیت مەفعولی نامێنێت یان زیانبەخش دەبێت ئەوكات خۆشی ڕازیبێت "حەرامە" بیفرۆشیت چونكە دەرمانەكە ئێكسپایەرە چونكە بە پێی ڕێكارە پزیشكی و ئەوڕێكارانەی كە كۆمپانیا دایناوە دەرمانەكە مەفڕوزە بەكارنەیەت خوای گەورەش زاناتره

لینک