بانگەشەکردن بۆ هەڵبژاردن
بەڕێزێكی كە دەپرسێت: دەڵێت: من گرافیك دیزاینەرم لە چاپخانەیەك ئایا دیزاین كردن و دروست كردنی فلێكس بۆ حیزبەكان یان دەنگدان بۆ ئەندام پەرلەمانەكان، ئایا ھیچ بۆو جۆرە كەسانە بكەی پارەكەی حەرام دەبێت یان نا؟
وەڵام
ئێمە دەڵێین كاركردن بۆ ھەر گروپێك، ھەر كەسایەتیەك، ھەر گروپێك، ھەر حیزبێك كە بزانی ئەم حیزبە دواتر بەم پارەیە وە ئەم دەنگدان و داھاتە بۆ بێدینی بۆ خراپەكاری بۆ گەندەڵی، دزی، پێشێلكردنی ماف، كپ كردنی ئازادیەكان، بەكاردێنێ، دەڵێین: كار كردن بۆ بانگەشە كردن وە ھەمو ھاوكاریەكی ئەم جۆرە كەسایەتی و حیزبانە "حەرامە"وە داھاتەكەشیان "حەرامە" ئێمە دەزانین ئەم كەسە كەسێكی دیندارە، دەزانین كەسێكی ڕاستگۆیە، دەزانین كەسێكی دەستپاكە،كەسێكە لە سایەیی بەرقەرار بوونی دەسەڵاتی ئەم كەسەكە خزمەت دەكات، وە دینی خەڵك پارێزراو دەبێت، وە خۆشگوزەرانی بۆ خەڵك دابین دەكات، ئێمە دەڵێین ئەمە ھیچ گرفتێكی شەرعی تێدا نیە، كەواتە چ پڕۆژەی ئینتیخابات و دەنگدان بێت، چ پڕۆژەیەك بێت ئێمە دەڵێین ھاوكاری كردنی خەڵكانێك بۆ پلەو پۆستێك بەكار دێنێ كە ئەم پلەو پۆستە بۆ گەندەڵی و دزی و حەرام خۆری و وە بۆ بێدینی بەكاری دێنن، ھاوكاری كردنی ئەم جۆرە كەسانە "حەرامە" بۆ؟ چونكە عولەما كاتی خۆی فەرموویانە و فەتوایان ھەیە، لەسەر ئەم بابەتانەو فەرمویانە و گوتویانە ئەگەر كەسێك ترێ فرۆش بێت، بۆنمونە ترێ بفرۆشێت بە كەسێك كە بزانێت ئەو كەسە بۆ عەڕەق خواردنەوە بەكاری دێنێت گوتویانە فرۆشتنی ترێكە بەم كەسە "حەرامە"بەڵام بۆ كەسێك كە دەیكات بە (سركە) بۆ كەسێك كە بە ترێ دەیخوات ھیچ گرفتێكی شەرعی نیە، وە بەكارھێنانی كەسەكە بۆ ئەم كەرەستەیەیی تۆ حوكمەكە دەگۆڕێت، ئەم كەرەستەو ئەم ھاوكارییەی تۆ دەچێتە خانەی بەرەو حەرام بردن، بەرەو دزی ھاوكاری ئەم كارە "حەرامە" ئەم ھاوكاریەیی تۆ ئاسانكارییەیی تۆ كەسەكە بەرەو دینداری و خواناسی، وە بەرەو دابین كردنی ئاسایشی ھاوڵاتی ئەمانە دەبات، ئەوە ئەوكاتە دەڵێین ھیچ گرفتێكی شەرعی تێدا نیە، لەبەر ئەوە دەكەوێتە سەر ئەو كەسەی كە فلێکسەكەی بۆ دەكەی خوای گەورەش زاناتره
لینک