دزینی داهاتی گشتی لەبەرامبەر قەرەبووکردنەوەی مافەکانی سەر حکومەت
بەڕێزێكی كە دەپرسێت؛ ئەگەر بزانیت حوكمەت پارەی خەڵك دەخوات وە عادل نیە لە بەڕێوبردنی وڵات، بۆچی فێڵكردن لێی تاوانە ئەو پارەی لە دەیدەیت بە ئەو بۆخۆمانی سەرف دەكەین
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: ئەمە بەڕێزان كردنەوەی ئەو دەرگایە بۆ خەڵكی كارێكی زۆر نا مەشروعە، وە كردنەوەی ئەم دەرگایە بۆ خەڵك دەرگای فیتنەیەكی زۆر زۆرە، ئێمە دەڵێین پارەی خەڵك داھاتی گشتی میللەتە، حوكمەت بۆخۆی پارەی نیە ئەو پارەی كە حوكمەت ئەملاو لای پێدەكات ئەمە پارەی میللەتە حوكمەت دەیدزێ، بەرپرسێك دەیدزێت، ئەوە بۆخۆی بۆ قیامەتی خۆی بەرپرسیارە لێی، ئێمە وەك ھاوڵاتی ئەگەر دەستمان لە داھاتێكی گشتی گیر بێت، ئێمەش بچین بیدزین، لەگەڵ حوكمەت فەرقمان چی دەبێت؟ ھیچ فەرقێكمان نابێت، كەواتە ئێمە دەڵێین پێویستە خەڵكی موسوڵمان دەست بە داھاتی گشتی بگرێتەوە، بەھیچ شێوازێك ڕێگە نادەین كابرا پارەی كارەبا، پارەی بۆنمونە تەحویلی سەیارە، پارەی بۆنمونە باجەكان كە ھەیە بەتایبەت ئەو باجانەی كە بەرامبەر پارە خزمەتگوزاریە حوكمەت دەچێت فەرزی دەكات بەبێ ھیچ بەرامبەرێك نیەتێكی نیە بەڵام ئەو باجانەی كە بارامبەریان ھەیە،وە حوكمەت خزمەتگوزاری پێشكەش دەكات، كارەبات دەداتێ پارەت لێوەردەگرێت ئاوت دەداتێ پارەت لێوەردەگرێت ڕێگەو بانت بۆ چاك دەكات پارەت لێوەردەگرێت بۆنمونە خزمەتگوزاریت پێدەدات لە دوكان زەڕیبەت لێوەردەگرێت زەڕیبەی داھاتت لێوەردەگرێت ئەمانە ئەگەر تەعەسوفی تێدا نەبێت ئینسانی ئیماندار پێویستە پێیەوە پابەند بێت بۆ ئەوەی كە حوكمەت پارەی خەڵكی بردووە ئێمە بچین داھاتی خەڵك بەرین ئەوكات ئێمە ھەر خۆمان زەرەد دەكەین بەڕێزان وە ئێمە دەڵێین ئەم كارە ناشەرعیە، وە ئەم دەرگایە بۆ خەڵك نەكەینەوە بەیانی كابرا مۆزەفێك بێت، لە دائیرەیەكی حوكمیدا بچێت كۆمپیوتەرێك بخاتە بەردەستی بڵێ من پارەم لای حوكمەتە، ئەو كەسەی كە بچێت تاڵانی بخاتە بەردەستی بڵێ من پارەم لای حوكمەتە، ئەوەی كە بچێت دۆڵابەكە بدات بە شانیدا بڵێ من پارەم لای حوكمەتە، ئەویكە بچێت بۆنمونە سەیارەكی دائیرە بەرێتەوە و بۆخۆی بەكاری بھێنێت بڵێ من پارەم لای حوكمەتە، ئەوكاتە وڵات دەبێتە فەوزا بۆیە لەبەر ئەوە شتی وا ڕێگەپێدراو نیە ئەوانەشی كە لای حوكمەتن پارەی داھاتی گشتین خەڵك بە شەخسی بۆخۆی یان لەڕێگەی بر نھێنی بەكار ھێنانی ئیمسانی ئیماندار دەبێت صادق بێت ئەگەر خەڵك صادق بێت إن شاء الله تەمەنا دەكەین بە ھیدایەتی دەسەڵاتیش بدات دەسەڵاتیش صادق بكات و سەر ڕاست و دەستپاك بكات خوای گەورەش زاناتره
لینک