بەکرێدانی کارتی بانکی
بەڕێزان بەڕێزێكی كە دەپرسێت و دەڵێت ئایا بەكارھێنانی كارتی بانكی ماستەركارد یان ڤیزە كارد كە كەسێك داوای بكات یەعنی بۆخۆی نیە كەسێك داوای دەكات من كارتەكەمی پێدەدەم ئەویش لە بەرامبەردا مانگانە بڕێك پارە دەدات بە من ئیشی پارە ناردنی پێدەكات بۆ دەرەوەی وڵات وە پارەكەی پێدەگۆڕێتەوە بە دۆلار ئایا دروستە من لە بەرامبەر بڕێك پارە كارتەكەی خۆمی پێبدەم ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ھیچ گرفتی نیە، بەڕێزان چ كارتەكەی وەكو بڵێی بە نیوەیی یان بە شەراكەت پێبدەی، كە ئەو بەكاری بێنێ، بەڵام ئەگەر كارتەكەی بە تەنیا پێدەدەی، بە بێ ڕەسید پارەكەی پێبدە چونكە كارتەكە خۆی ڕەسید نیەو كارتەكە شتێكی خزمەتگوزاریە، تۆ دەیدەیتێ، بە كرێ دەیدەیتێ یان بە شەراكەت دەیدەیتێ، بەبێ ئەوەی ڕەسیدی تێدابێت و كارتەكەی بدەیتێ بە كرێ دەتوانێت بەكاریبھێنێت گرفتێكی شەرعی نیە. خوای گەورەش زاناتره
لینک