10/09/2025 - 08:15 AM
37 بینراو

بەکارهێنانی بەرنامەی  کڕاک کراو

گشتی

برایەكی تر دەپرسێت دەڵێت: بەكارھێنانی بەرنامەی (كڕا كراو فۆتۆشۆپ) ئایا حەڵاڵە یان حەرام ،وە جیاوازی نیە بۆ كەسێك كە بۆ خۆشی بەكاری بێنێت یان بۆ پارە پەیدا كردن بۆنمونە چاپخانەیە ھەندێك كەس فەتوا دەدەن مادەم كۆمپانیاكە كە خاوەنەكەی موسوڵمان نیە خاوەنەكەی دەتوانێت بە كڕا كڕاوی بەكاری بھێنێت ئەمە تا چەند ڕاستە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام : بەڕێزان ئەم بابەتە یەعنی حەڵاڵ و حەرام موسوڵمان و نا موسوڵمان ناناسێت، درۆ غەش فێڵ موسوڵمان و نا موسوڵمان ناناسێت، یەعنی شتیوا چۆن دەبێت ئێمە كابرایەك با مەسیحیش بێت، با جولەكەش بێت كابرا درۆ كردن لەگەڵی شەرعی نیە، فێڵ كردن لەگەڵی شەرعی نیە، خیانەت لێكردنی شەرعی نیە، مەسائیلی ئێمە قسەمان لەسەر  مامەڵەیەكی مەدەنیە، قسەمان لەسەرە لە مەسەلەی شەڕ و ئەمانەدا ئەوە بابەتێکی  ترە،بەڵام قسەمان لەسەر مامەڵەیەكی مەدەنیە، ئەم بەرنامانە كە ئێمە قسەمان لەسەر بەرنامەی كڕا كڕاوە بۆیی بینەری بەڕێز لێی تێبگات، ئەو بەرنامانەن كە كەسەكان ، یان كۆمپانیاكان دەریدەكەن بەكارھێنانیان پارێزراوە، ئەم كۆمپانیا سەدەھا ملوێن دۆلار، جاریوایە ملیارەھا، جاری وایە مەلاین دۆلار ھی بەرنایەكە خەرج دەكات، كە دەیھەوێت ،دەیەھا ئەندازیارو موختەبەر و دەیەھا كاتێكی زۆری پێوە بەسەر دەبات، بەرنامەیەك دەردەكات ئەم بەرنامەیە نرخی لەسەر دادەنێت كڕاك كردنی بەرنامەكان، واتا بەكارھێنانی بەرنامەكان بەبێ پرسی خاوەنەكانیان، واتا فێڵ كردن لە بەكارھێنانی بەرنامەكاندا، واتا دزینی بەری خەڵك، بەرھەمی خەڵك، ئەم كەسە موسوڵمان بێت، یان مەسیحی فەرقی چیە؟ بۆیە بەڕێزان ئەندازیارە بەڕێزەكان، كۆمپانیا بەڕێزەكان، بەكار ھێنانی بەرنامەی كڕا كڕاو شەرعی نیە، مافی خەڵكن،  بەرھەمی خەڵكن، نرخیان لەسەر داناون دەتانەوێت سوودی  لێ ببینن، بڕۆن بەكاری بھێنن، ناتانەوێت بڕۆن بۆخۆتان ئینتاجی، بكەن بڕۆن بۆخۆتان ئەو بەرنامانە بەرھەن بێنن، بڕۆن بەكاری بھێنن، لەبەر ئەوە نەخێر شەرعی نیە، بەو شێوازە شەرعیە ئەوان خۆیان مەرجیان بۆ داناون بەكاری بێنن، كەسێك بیكڕێت دواتر بیدات بە برادەرەكانی و با مەجموعەیەك كۆببنەوە و بەرنامەكە بكڕن و بەكاری بھێنن بەڵام كڕاكی بەرنامەكان بكرێ وە بەرنامەی كڕا كڕاو بە ھیچ مەبەستێك شەرعی نیە وە "حەرامە." خوای گەورەش زاناترە

لینک