10/09/2025 - 08:12 AM
15 بینراو

بوونى موعجیزە پاش وەفاتى پێفەمبەرى خوا ﷺ

گشتی

بەرێزێكی كە دەپرسێت دەڵێت كە ئایا ھیچ ئایاتێك یان حەدیثێك ھەیە دوای پێغەمبەر (ﷺ)موعجیزەكان ھەڵگیرابن ئایا مەعجیزە ماوە دوای پێغەمبەران؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام:  بەڕێزان ئێمە دوو شتمان ھەیە بۆیی دەقیق بین لە تەوسیفدا موعجیزەمان ھەیە 《کەڕامەتمان ھەیە》 (موعجیزە) كە پێغەمبەر ﷺ وەسفی دەكات یان كە عولەما كە وەسفی دەكەن یان پێناسەی دەكەن 《أمرٌ يُظهيرهُ اللهُ على يدي أحدٍ مِن عيبادهِ مقرٌ بِتَحدي و بِدعو الرِسال أمرٌ خالِقٌ لِعاد》( پێناسەكەی ئەمەیە كارێكە نەدەرە لە عەقڵ واتا موعجیزە شتێكە عەقڵ وە ڕێگەكان عەقڵ وە قانونی ئەسبابو مەسەبەبات نایسەلمێنێ نەدەرە لەمە وەك ئەوەی عەساكەی بۆ نمونە موسا بەحری پێشەق بێت، پەنجەی پێغەمبەر  (ﷺ) مانگی پێلەت بێت بۆنمونە عیسا دەست بێنێت بەسەر مردودا، بەسەر چاوی كوێردا، بەسەر ئینسانی گەڕدا چاكی بكاتەوە، وەك ئەوەی بۆنمونە صاليح حوشترێك لە بەردێك دەربێنێ ھەموو ئەمانە موعجیزاتن خوای پەروەردگار ئیظھاری كردووە لەسەر دەستی كەسێك كە ئەم كەسە دوو شتی تێدا بووە، یەكەم: (مقرُنَن بِِتحدي) واتا ئەم پیاوە گوتوێتی من موعجیزە دێنم، یەعنی تەحەددای كردووە بە موعجیزەكەی (وَ بِدعوا الرسال )گوتوێتی من پێغەمبەریشم كەواتە موعجیزەكە بۆ پشتیوانی كردن لە ڕیسالەكە بووە، بەم پێناسە لەدوای وەفاتی پێغەمبەر  (ﷺ) وجودی نیە، نە ھیچ كەسێك دەتوانێت دەعوای ڕیسالە بكات، وە نە ھیچ كەسێكیش دەتوانێ بە موعجیزە تەحەددا بكات،ئەم دوانە نەماون شتێكی كەمان ھەیە پێی دەگوترێت 《كەڕامەتی ئەولیا》، كەڕامەتی ئەولیا ئەویش دیسانەوە (أمرٌ خالِقٌ لله يُظهيرهُ الله على يدين أحدٍ من عِبادهِ يا على عبادٌ من يشاءُ من عيبادهِ) خوای گەورە بیھەوێت كارێكە بەدەرە لە توانای مرۆڤ، نە قانونی عەقڵ ناسەلمێت بەدەرە لە توانای عەقڵ، خوای پەروەردگار إظهاري دەكات لەسەر دەستی یەكێك لە بەندەكانی خۆی، بەڵام ئەم دوو سیفەتەی موعجیزەی تێدا نیە، یەكەم: 《مقرون نیە بە تەحەدی》 واتا كەسێك ناتوانێت ئیدیعای بكات بڵێ و من ئەوە دەكەم كە ئەمرەكە خالقە بۆ عەبد ئەگەر كردی درۆ دەكات، ھەر كەسێك ھەر پلەو پایەیەكی ھەبێت ئەگەر گوتی من كەڕامەتم ھەیە، وە ئەگەر گوتی نە خەڵك ئێستا كەرامەتتان بۆ دەنوێنم ، ئەو كەسە درۆ دەكات،  چونكە كەرامەت حاڵەتێكە خوای پەروەردگار ئیظھاری دەكات، بەبێ ئەوەی كەسەكە ئیدیعای بكات لەو كاتەدا خوای پەروەردگار تەجەلیەكە بۆی دەكات، لەبەر صاڵیحی ئەم بەڵام ئەم ناتوانێت كاتێك لە دابنیشێت بڵێ ئێستا كەڕامەت دەكەم، یان بڵێت من كەڕامەت دەكەم ئادەی بە خەڵكێكی كە بێت كەڕامەت بكات، ئەمە ڕاست ناکات، (دەجالە)ھەركەسێك ئەمەی كرد وە خاڵی دووەم: كە ناكرێت لە كەڕامەتدا ھەبێت كەسەكە ئیدیعای پێغەمبەرایەتی دەكات، لەبەر ئەوە ئەم دوو خاڵە جیا بكەینەوە موعجیزە لەگەڵ كەڕامەت جیاوازن بە نەمانی پێغەمبەران كۆتایی ھاتووە، بەڵام كەڕامەت ھەتا قیامەت ھەر دەمێنێت خوای پەروەردگار بۆ ئەولیاو صالیحینی خۆی ھەندێك جار وەك ڕاستگۆیەك  بۆ ئەوان ھەندێك جار وەكو بەدەمەوە ھاتنیان خوای پەروەردگار بۆیان دەكات، بەڵام وەك عەرزم كردن سیفەتی مەقرونی نەبێت بە تەنیا تەحەدی تێدا نەبێت بۆ خەڵكی. خوای گەورەش زاناترە

لینک