حوکمی گوێگرتن لە مۆسیقا
بەڕێزێكی كە دەپرسێت ئایا لە قورئان و سوننەت بەڵگە ھەیە كە مۆسیقاو گۆرانی جائیز بن مەبەست لە لەھوەل حەدیس لە ئایەتی لە سوڕەتی لوقمان گۆرانیە یان چیە ؟
وەڵام
وەڵام : بەڕێزان وەك عەرزم كردن جارێكی تر بابەتێك ھەیە یان ڕا جیایی ھەیە سەبارەت بەمە، جارێ بابەتی گۆرانی بۆخۆی گۆرانی قسەیە، ئەم قسەیە ئەگەر قسەكە مەشروع بێت، وە ئەگەر قسەكە سرودێك بێت ئەگەر قسەكە پیاھەڵدان بێت، بە كەسایەتی پێغەمبەردا (ﷺ)ئەگەر قسەكە باس كردنێكی جوانی ئاینی و عیبادەت و خواناسی یان سیرەی پێغەمبەر بێت (ﷺ)كە قسەكان شەرعین، وە دەچنە خانەی عیبادەتەوە، ئەمانە بۆخۆیان ھیچ گرفتیان نیە، وە ئەوەی كە خوای پەروەردگار لە قورئاندا باسی دەكات لە سوڕەتی لوقمان لە ئایەتی شەش: {وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا }خوای پەروەردگار دەفەرموێت: {أُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ} ئەم ئایەتە سەبەبی نزولی ئەم ئایەتە عولەما دەفەرمون: لەسەر نضری كوڕی حاریث ھاتۆتە خوارێ نضری كوڕی حاریث دەڵێن: دەچو ئەم پیاوە ئەخبارەكانی فورس ،ئەخبارەكانی ئەسفەندیا ھەواڵەكانی پاشەكانی فورسی دەھێنا ،وە كە پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەچو باسی قەومی عادو قەومی ثەمود و دەچو باسی قەومی نوح و ئەمانەی دەكرد، بۆ خەڵك ئەویش دەیگوت فەڕقی قسەكانی من و محمد چیە؟ من دێم باسی فورس و باسی پاشەكانی فورس و مێژوی فورس و باسی نەتەوەكانی تر دەكەم، موحەمەدیش ھەر باسی ئەصحاب و دیاناتی تر دەكات قسەكانی من باشترە یان قسەكانی محمد چیرۆكەكانی من خۆشترن یان چیرۆكەكانی محمد كافرەكان دەچون گوێیان لێدەگرت ئەمە یەكێكە لە ئەسبابی نزولی ئەم ئایەتە كە خوای پەروەردگار دەفەرموێت {لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ} گۆرانیەك كە ئەم وەسفەی تێدا نەبێت لای { لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا} بۆچی ئەم گۆرانیە حەرام بێت سەبەبێكی تری نزولی ئەم ئایەتە كە موفەسیرین باسی دەكەن دەڵێن ئەم پیاوە نضری كوڕی حاریث دەفەرمون كەنیزەكی ھەبوو ئەگەر میوانی ھاتبایە خەڵكێكی بھاتایە بۆیی گوێ لە پەیامی پێغەمبەر بگرن دەچو كەنیزەكەكانی بانگ دەكرد دەیگوت بڕۆ ئەم میوانە بەرە (أطعيمِهِ و أسقيهِ وغني) دەیگوت: (بڕۆ گۆرانی بۆ بڵێ دوایی كابرای بانگ دەكرد دەیگوت وەرە بەدبەخت دەیگوت ئەوەی كە من بۆت دەكەم باشترە یان ئەوەی محمد پێتدەڵێ محمد پێت دەڵێت بڕۆ نوێژ بكە بڕۆ ڕۆژو بگرە بڕۆ شەڕم لەگەڵ بكە بڕۆ شەڕم لەگەڵ بكە تۆ دەخۆی دەخۆیتەوە گۆرانیت بۆ دەگوترێت ئەو كچە جوانانەت لە چواردەورن ئەمانە كامیان باشترن علومە ھەندێكیان دەفەرمون ئەم ئایەتە مەبەستی پێ ئەم كردەوە بەدەش بوو كە نضری كوڕی حاریث دەیكرد، لەبەر ئەوە عولەما دەفەرمون: ھەر گۆرانیەك ئەمەی تێدا بێت یانی { لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا} ئەم گۆرانیە "حەرامە" بۆنمونە گۆرانیەك باسی كوفر بكات، باسی بێدینی بكات، سوكایەتی بە دروشمێكی ئاینی تێدا بێت، جنێودانی تێدا بێت، بە دروشمێكی ئاینی ئەمانە بەتەئكید دەچنە چوارچێوەی ئەم ئایاتە، بەڵام گۆرانیەكی حاڵاڵ ناچێتە چوارچێوەی ئەم ئایاتە، موفەسیرین دەربارەی ئەم ئایەتە بۆنمونە ئیمامی طبري دەفەرموێت: (إنهُ كلامين يصُدُعن آياتِ الله وتِباعِ سبيلِ )ھەموو قسەیەك گۆرانی بێت یان ھۆنراوە بێت یان پەخشان بێت یان قسەیەك پێی ئاسایی بێت ، ئەگەر ئەم سیفەتەی تێدا بێت كە ئینسان سوكایەتی بە خوا بكات یان دروشمێكی ئاینی ھەموو ئەمانە دەچنە خانەی ئەم ئایەتەوە، ئیمامی قورتوبیش ھەر وا دەفەرموێت: ( هو الغناء المعتاد عند المشتهرين به الذي يحرك النفوس ويبعثها على الهوى والغزل والمجون الذي يحرك الساكن ويبعث الكامن، فهذا النوع إذا كان في شعر يشبه فيه بذكر النساء ووصف محاسنهن وذكر الخمر والمحرمات لا يختلف في تحريمه ) ئەگەر گۆرانیەكە وابێت بەوەی پیاھەڵدانی بە ئافرەت و جوانیەكانی ئافرەت و وەسفی جەستەی ئافرەت و غەریزەی ئینسان دەجوڵێنێت٫ یان پیاھەڵدان بە عەڕەق و بە قومار و بە شتی حەرام ئەمە دیارە كە "حەرامە" چونكە ئەگەر ئەمە قسەی ئاسایش بێت پیاوێك دێت بەو شێوازە وەسفی ژنی خەڵك بكات یان وەسفی ئافرەتێك بكات، بۆ پیاوێكی تر ئەمە "حەرامە"ئەگەر گۆرانیش نەبێت، كەواتە ئەمانە بە ھیچ شێوازێك شەرعی نین، وەكو عەرزم كردن ئەگەر قسەكان قسەی تەبیعی بن وشەكان ئینسان ھەڵبنێت لەسەر خواناسی لەسەر خۆشویستنی خوا لەسەر خۆشویستنی پێغەمبەری خوا (ﷺ)ئیشكالێكی تێدا نیە، وە عولەما كاتی خۆی لە سیرەشدا دەگێڕنەوە، بەوەی كە پێغەمبەری خوا (ﷺ) جارێكیان ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت ڕۆژی ئەیامی (مینا )دەبێت خاتو عائیشە دەگێڕێتەوە دەڵێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) سەری خۆی داپۆشیبوو دەفەرموێت: من دوو كەنیزەكم ھەبوو بە دەفیان لێدەداو گۆرانیان دەگوت، ئەبو بەكر٫ كە ھاتە ژورەوە وەزعەكەی دیت پێی ناخۆش بوو گوتی چۆن لە ماڵی پێغەمبەری خوا (ﷺ)شتی وا دەكەن بێدەنگی كردن پێغەمبەری خوا (ﷺ) ( دعهما يا أبابكر فإنها أيام عيد) سەرچەفەكە یان بەتانیەكەی لەسەر خۆی لادا فەرموی: لێیان گەڕێ یا ئەبا بكر (هذا عيدنا، ولكل قوم جعل الله عيدا) ) فەرموی ڕۆژی جەژنە وە ڕێگەی پێدابوو ئەم ئافرەتانە لەم ڕۆژەدا گۆرانی بڵێن لەبەر ئەمە ئەوە ئیشكالێكی شەرعی تێدا نیە، وە بە ئەبوبەكری فەرموو (هذا عيدنا) وە فەرموی () ئەمە جەژنی ئێمەیەو ،وە ھەموو قەومێكیش ڕۆژێكی ھەیە كە خۆشی تێدا دەردەبڕێت، وە ھەتا پێغەمبەری خوا (ﷺ) جارێكیان كە گەڕایەوە لە یەكێك لە غەزوەكانی ئافرەتێكی ڕەش پێست ،كەنیزەكێك ھاتە بەردەمی گوتی ئەی پێغەمبەری خوا نەزرم كردووە ئەگەر خوای گەورە بە سەلامەتی بتگێڕێتەوە گۆرانی بڵێم دەف لێبدەم، لەبەردەمتدا پێغەمبەری خوا (ﷺ )فەرموی: ( إن كنت نذرتي فاضربي وإلا فلا ) فەرموی ئەگەر نەزرت كردووە نەزرەكەت بەرە سەر، ئەگەر نا فەرموی مەیكە، ئافرەتەكە فەرموی: نەزرم كردووە، ئافرەتەكە دەفی لێدەدا، وە سرودی بۆ پێغەمبەر دەگوت (ﷺ) سرود دەربارەی ئەوەی كە عادەتی عەرەب و نەریتە كۆمەڵایەتیەكان دەڵێن پێغەمبەری خوا (ﷺ) گوێی گرتبوو دەفەرمون: ئەبوبەكر ھات ھەر پێغەمبەری خوا (ﷺ) گوێی گرتبوو ئیمامی عوسمان ھات، ئیمامی عەلی ھات، دەفەرمون: كە ئیمامی عومەر ھات دەفەرمون: ئافرەتەكە بە پەلە دەفەكەی شاردەوەو لەسەری دانیشت ،پێغەمبەری خوا (ﷺ)فەرموی ئەی عومەر تەنانەت شەیتان شەرمت لێدەكا ئەم ئافرەتە بە ئامادە بوونی من و ئەبوبەكر و عوسمان و عەلیش دەفی لێدەدەوە سرودی لێدەدا ، وە تۆ كە ھاتی دەفەكەی شاردەوە، وە سرودەكەی بڕیەوە، كەواتە ئەمەش دیسانەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی گوتنی سرود وە لاواندنەوە ھیچ ئیشكالێكی تێدا نیە، ھەتا پێغەمبەری خوا (ﷺ) كە تەشریفی ھاتە مەدینە یان ھەندێك لە عولەما دەفەرمون: كە تەشریفی لە غەزوەی (تەبوك) گەڕایەوە وەك 《إبن حجر و ابن قيم و له زاد المعان》 دەفەرمون: كە بۆ گەڕاواتەوە ئەصحاب ھاتون بەرەو پیری و سرودی طلعت بدرويان گوتوەو پێغەمبەری خوا (ﷺ) سرود بوە و سرودێكی جەماعیش بوە و پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئینكاری نەكردوە٫ وە تەنانەت لە حەفری خەندەقدا كاتێك كە خەندەقەكەشیان ھەڵدەكەند ئەصحاب بە سرود بە دەنگ بە كۆرس دەیانگوت ( نحن الذين بايعوا محمدا على الجهاد ما بقينا أبدا ) پێغەمبەری خوا (ﷺ) لە وەڵامدا دەیفەرمو ( (اللهم لا خير إلا خير الآخرة، فارحم الأنصار والمهاجرة) ) پێغەمبەری خوا (ﷺ)دەنگی درێژ دەكردەوە، لە كۆتاییدا دەیفەرمو وەكو سرود وەڵام دانەوەی كۆرس بە كۆرس ئەمە پێغەمبەری خوا (ﷺ) خۆی تەشریفی حزوڕی ھەبووە، وە ھیچ كێشەیەكی نەبووە، لە گەل ئەم جۆرە سرودانە وە ھەتا عولەما دەفەرمون: 《ئەنجەشە》 یەكێك بووە لەو خزماتكارانەی كە حوشترەوان بوون، دەفەرمون: 《ئەنجەشە》كە حوشترەكانی بەڕێدەكرد لە مەغازیەكانی پێغەمبەری خوا 《ﷺ》شتێك ھەیە پێیان دەگوت حیدار، حیدار سرودێكە بۆ حوشتر دەگوترێت دەفەرمون (ئەنجەشە) كە سرودەكەی دەگوت دەیلاواندوە، دەڵێن حوشتر چۆن دەڵێی ئالودەی ئەم حیدائەیە، یەعنی گوێی لێدەگرێت، وە ڕیتمی ڕۆشتنەكەی لەگەڵ ڕیتمی گۆرانیەكە دەڕۆشت پێغەمبەری خوا (ﷺ) بە ئەنجەشەی دەفەرمو دەیگوت: ( رفقاً بالقوارير ) تۆزێك یان ئەنجەشە دەیفەرمو نەرمونیان بە ئافرەتمان لەگەڵدایە ئافرەتەكان ناتوانن بەو خێراییە بڕۆن، كەواتە تۆزێك لە سرودەكە خاو بكەرەوە، با وشترەكان خاو ببنەوە و بە خاوی بڕۆن، لەبەر ئەوە عولەما دەیانفەرمو ئەمانە ھەمووی بەڵگەن لەسەر ئەوەی كە ئەم سرود و گۆرانیانەی كە قسەی نا شەرعی تێدانەبووە پێغەمبەری خوا (ﷺ) ڕێگەی داوە ئەمە دەمێنێتەوە سەر ئالاتی مۆسیقا، ئالاتی مۆسیقاش، عولەما خیلافیان ھەیە لەسەر بەكارھێنانی، یەعنی یەكێك لەو بەڵگانەی كە عولەما بەكاری دێنن دەربارەی ئالاتی مۆسیقا ئەوەیە كە دەڵێین دەف بەكار ھاتووە لەسەردەمی پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئیشكالێكی نەبووە ، وە دەڵێن جارێكیان پێغەمبەری خوا (ﷺ)گوێی لە صەحابیەكی بووە، قورئانی بە دەنگی خۆش خوێندووە، پێغەمبەری خوا فەرمویەتی (لقد أوتيت مزمارا من مزامير آل داود. ) فەرمویەتی خوای پەروەردگار (میزمار) میزمار جەنابتان دەزانن میزمار چیە؟ "یەكێكە لە ئالەتەكانی مەعازیف" عولەما دەفەرمون ئەگەر (میزمار) بەكارھێنانی حەرام بوایە پێغەمبەری خوا (ﷺ) ستایشی ئەو سەوتەی صەحابەكەی نەدەكردو وە نەیدەشوبھاند بە (میزمار) ئەو حەدیثەش كە عولەما باسی دەكەن كە دەفەرمون پێغەمبەری خوا (ﷺ)دەفەرموێت(ليكونن أقوام من أمتي يستحلون الحر والحرير والخمر والمعازف) )ئەم حەدیثە ھەندێك لە عولەما دەفەرمون: قسەی لەسەرەوە ھەندێكی تر دەفەرمون، نا حەدیثەكە صەحیحە، وە قسەی لەسەر نیە، ئەمە بەڕێزان دەمەوێت ئەوە عەرز بكەم لە كۆتایی ئەم قسانە ئەمەیە ئەم بابەتانە نەكرێت بە بابەتێكی زۆر زۆر جددی خیلافی لەسەرە، (ئیمامی شەوكانی ئبن حەزمی زاھیر لە معاصیری شێخ یوسف قەڕزاوی مەجلیسی ئیفتای میسڕی) ئەمانە خیلافیان ھەیە لەسەر ئەم مەسەلەیە لەبەر ئەوە ئەم بابەتە زۆر زەق نەكرێتەوە ،ھەر برایەكی بەڕێز بە حەرامی دەزانێ گوێی لێنەگرێت، مافی خۆیەتی گوێی لێنەگرێت برایەكی كەش زۆر بە موشكیلەی نازانێت ئاساییە لە ڕۆژێكی جەژندا، لە سەفەرێكدا ئەگەر سرودێكی ئیسلامی ھەیە، مۆسیقا ھەیە، ئەم بابەتە زۆر قورس نەكرێت لەسەر خەڵك، وە نەكرێت بە بابەتێكی گەورە وەك گوناهێکی گەورە سەیرنەكرێت، دەمێنێتەوە سەر ئالەتی مۆسیقاكە ئەگەر تێكەڵ بە گۆرانیەكە بكرێت ئەمە ئیشكالێكی شەرعی ئەگەر ھەبێت ئەو گەورە كردنە ناھێنێت، وە ناكرێت ئەمە بكرێت بە خاڵی خیلاف لە بەینی موسوڵماناندا، تۆ بە حەرامی دەزانی پێتوایە كارێكی گران و زۆر گەورەیە، مەیكە برای من گوێشی لێمەگرە ،كەس بە زۆر ناڵێت گوێی لێبگرە، برایەكی كە بە لایەوە ئاسانترە، وە ئەو ڕەئیەیی پێ پەسندە كە گوێی لێبگرێت لەسەری گەورە مەكە وە مەیكە بە مەوزوعێكی خیلاف لەگەڵی ئەمە قورس كردنی ناوێت.
لینک