وزهێنان لە کاری چاکەو پەرستشەکان لەترسی ڕیا
بەڕێزێكی كە دەپرسێت: دەڵێت: من گەنجێكم دەڵێت سوپاس بۆ خوا ھەر لە منداڵیەوە پابەندیدینم تا ئێستاشی پێوە بێت، فەڕیزەكان ھەمووی ئەنجام دەدەم، سوپاس بۆ خوا كێشەیەكم ھەیە دەڵێت بمەوێت خێر یان چاكەیەك بكەم ناتوانم بە دڵی خۆم بە ئاشكرا بیكەم، كەسێك پێمدەڵێت تۆ بۆ ڕیبا ئەم كارە دەكەی، یان ئەگەر بەرماڵێك لە مزگەوت ڕاخەی خێری كۆبكەنەوە، ئەگەر چۆڵبێت، دەتوانم بە دڵی خۆم دابنێم بەڵام ئەگەر خەڵكی لێبێت كەسێك پێمدەڵێ بۆیە دایدەنێی بۆی بڵێن كەسێكی باش چەند جار پەشیمان بوومەوە ئایا ئە خێرە بكەم یان وەسوەسەیە
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: نەڵێ ئەمە وەسوەسەیە ئێمە دەڵێین چۆن بڵێن كردنی كارێك لەپێناو ئەوەی پێت بڵێن كوڕی چاكە كەسێكی دیندارە حەرامە نەكردنی كارێكی بۆ ئەوەی خەڵك تۆمەتبارت بكا دیسانەوە "حەرامە" عولەما قاعیدەیەكیان ھەیە فوزەیڵی كوڕی عامر دەفەرموێت ( العمل من اجل الناس شرك وترك العمل من اجل الناس ریاء ) دەفەرموێت: كردەوە كردن لە پێناو ڕەزامەندی خەڵكدا، ھاوەڵ بۆ خوا بڕیاردانە، یەعنی تۆ كارێك دەكەی كارەكەت مەبەستت ئەوەیە خوا لە خۆت ڕازی بكەی، بەڵام مەبەستیشت ئەوەیە خەڵك لە خۆت ڕازی بكەی، بۆیە خوای پەروەردگار لە حەدیثە قودسیەكەدا دەفەرموێت:( لە قیامەتدا پێغەمبەری خوا (ﷺ) لە قیامەتدا دەفەرموێت: كێن ئەوانەی لە قیامەتدا كردەوەكانیان شەریكیان بۆ من بڕیارداوە؟شەریکیان بۆمن بڕیار داوە دەفەرموێت: بابچن كردەوەكانیان لە شەریكەكانیان وەرگرن، من پێویستم بە شەریکی خەڵك نەبووە، لەبەر ئەوە "حەرامە" بەڵام تۆ شەیتان وەسوەسەیەت بۆ دروست بكات، ھەموو جارێك نەھێڵێ تۆ كاری چاكە ئەنجام بدەی دەترسم خەڵك پێم بڵێن لەبەر ئەوە كردوێتی نابێ ئێمە لە قسەی خەڵك بترسێین، بەڕێزان ئینسان بەینی خۆی و خوا مادەم تۆ لە دڵی خۆتدا بۆ خوا كار دەكەیت، بۆ خوا خێر دەكەی گوێت بە قسەی خەڵك نەبێت ، من دەچمە مزگەوت لەبەر ئەوەی خەڵكێك چاوی لێیە نەتوانم دوو ڕكات نوێژ بكەم، پێم دەڵێت ڕیا دەكات، چۆن دەبێت من دڵی خۆم لەگەڵ خوا ساغ دەكەم، من خۆم بڕیار دەدەم لە ناخی خۆمدا. چ باكی دەبێت ئینسان لە قسەی خەڵك، بۆیە خۆشەویستان یانی ئەم بابەتە بابەتی (ڕیاء) وامان لێنەكات بڵێین: ئێمە لە ترسی (ڕیا) كردەوەی چاكە نەكەین ،كردەوەی چاكەی خۆت بكە، عیبادەتی خۆت بكە، خێری خۆت بكە، بەڵام ئەوەندە ھەیە كە عیبادەتەكان دڵت بە خواوە پەیوەست بێت، وە دڵت هەتا عولەما دەفەرمون: ھەتا ئینسان ویستی عیبادەتێك بكات، بۆ نمونە ویستوێتی بەڕۆژوو بێت، بێ ئەوەی حەز بكات، خەڵكی بزانن بەڕۆژووە دواتر ڕێی دەكەوێتە شوێنێك، كە دەڵێن بخۆ و دەڵێ بەخوا ناخۆم، تا ئەوەی ئیحراجی دەكەن بڵێت بەڕۆژوم ئەم پیاوە ھیچ نیەتی نەبووە ئەم قسەیە بكات، بەڵام ئێستا لەوانەیە ختورەیەك بە دڵیدا بێت، خەڵكێك زانیویەتی بەڕۆژوەو پێی ناخۆش بێت، ئەمە ھیچ تەئسیر لە عەمەلەكەی ناكات، چونكە بنەمای عەمەلەكە كە لە نوێژی بەیانیەوە نیەتی ھێناوە بە ڕۆژوو بێت، بۆ خوا خالصا موخلصا بۆ خوا بووە، دواتر لە ناوەڕاستی عەمەلەكەی شتێكی وای بۆ دروست بووە، ئەو نیەتە لاوەكیە تەئسیر لە نیەتەكەی ناكات، بەتایبەت ئەم بۆیە بەڕۆژوو نەبووە تا خەڵك پێی بڵێن بەڕۆژووە نە ڕیا وە شتێكی لاوەكی دروست بووە، تۆ خەریكی نوێژی لە مزگەوت یان خەریكی شەونوێژێك دەكەی، دۆستێك، برادەرێك، ئەو كات ئاگای لێیە تۆ شەونوێژ دەكەی و بە خەبەر دێت، لەوانەیە ختورەیەك بە دڵتا بێت كە پێت خۆش بووە، بە بێ ئەوەی تۆ ئاگات لەوە بوو بێت كە ئەو برادەرە ئاگای لێبووبێت، وە تۆ عادەتی خۆتە كە شەونوێژ بكەی بەڵام لەو ڕۆژەدا بینیویەتی گرفت دروست ناكەن، یانی ئینسان ئەو بابەتانە لە حەددی خۆیان زیاتر خەڵك بینی یان نەیبینی ھیچ گرفت دروست ناكا تۆ نیەتی خۆت بۆ خوا یەكلایی بكەوە إن شاء الله خوای پەروەردگار قبوڵی دەكات خوای گەورەش زاناتره
لینک