ئەوکەسانەی نوێژناکەن زەکاتیان پێدەشێت؟
بەڕێزێكی تر دەپرسێت ئەگەر پیاوێك نوێژ نەكات بەڵام ژنەكەی نوێژ بكات زەكاتیان پێدەدرێت و بیدەینە دەست ژنەكە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە دەڵێین ئەم پیاوە ئەگەر نوێژ ناكات ئەگەر ئیمانی بە نوێژ نەبێت، ئەوكاتە ھەر كافرە لە دین، چۆتە دەرەوە وە عەقدی زەواجەكەی ھەڵدەوەشێتەوە، وە دروست نیە ئافرەتێكی ئیماندار خێزانی ئەم جۆرە كەسانەبن چونك، بنەمای پڕۆسەی ھاوسەرگیری لەسەر دین دادەمەزرێت ،كە ئەم كەسە دینی نەبێت كەواتە بنەماكە ھەڵوەشاوەتەوە، كە بنەماكە ھەڵوەشێتەوە كەواتە عەقدی زەواجەكە فەسخ دەبێتەوە ،كەواتە ئافرەتەكە مەفروزە لەگەڵ ئەم پیاوە نەژی، بەڵام ئەگەر پیاوەكە باوەڕی بە نوێژ ھەبێت، وەك واجبێكی شەرعی بەڵام ئەم تەمبەڵە نایكا كە پێشی دەڵێی دەڵێت: بەخوا خەجاڵەتم بەڵام دەزانم "واجبەو دەزانم پێویستە" بكرێت بەڵام بۆم ناكرێ تەمبەڵم ئیشەكەم وایە ،كە ناتوانم بیكەم ئەم كەسە بە ئیماندار لە قەڵەم دەدرێت، وە ئەم كاتە ئەگەر خێزانی موحتاج بێت بەڵێ دەتوانێت ھاوكاری خێزانی بكرێت، منداڵەكانی بكرێت، بەوەی كە زەكاتیان پێبدرێت، بەڵام بە مەرجێك بەڕێزان ئەم جۆرە خەڵكانە بەم شێوازە و بەم حوكمە شەرعیانە فێری تەمبەڵی نەكرێن، یەعنی پیاوێك خۆی ڕابێنێت بەوەی كە ماڵو منداڵەكەی بە زەكات بەرێ بەڕێوە، ھەر بە دەعوای ئەوەی كە خۆی تەمبەڵەو كەسابەت ناكاو ئیش نیەو خەڵك بە زەكات ماڵو منداڵی بۆ بەخێو دەكات. بەخێو كردنی ماڵو منداڵ واجبی شەرعی ئەم پیاوەیە ، ئەگەر ئەم پیاوە مەحزورە لەم مەوزوعەدا وە ئەگەر نەخۆشە ئەگەر ھاتو ھەلی كار نیە، كاری دەست ناكەوێ ئەوە ئە كاتە دەڵێین بەڵێ دروستە ماڵو منداڵەكەی ھاوكاری بكفێت بە مەرجێك وەك عەرزم كردن، ئەم پیاوە ئەم ھاوكاریە دەستی ئەوی لێگیر نەبێت، بەتایبەتی ھەندێك پیاومان ھەیە كە لە رێی ئەم پارانەوە نەك ھەڵ ماڵ و منداڵەكەی بە خەڵك بژێنێ ،خۆشی بە خەڵك دەژێنێ، وە پارەكەش بە حەرام بەكار دێنێ، دەچێ قوماری پێدەكا، وە (دەچێ لە شتی حەرامدا لە مەشروب و قوماردا لە جگەرە و لە نێرگەلەو لە گەعدەو لە مانەدا پارەكەی سەرف دەكات )ئێمە دەڵێین ھاوكاری كردنی ئەم جۆرە خەڵكانە دروست نیە، پارەی زەكات حەقی موسوڵمانە پێغەمبەری خوا (ﷺ) بە موعاز دەفەرموێت (أن الله قد افترض عليهم صدقة في أموالهم، تؤخذ من أغنيائهم، فترد في فقرائهم) واتا لە دەوڵەمەندی موسوڵمان وەردەگیرێ ،بۆ فەقیری موسوڵمان دروست نیە زەكات بە حەرام بڕوا یان بە بێ ھودە بڕوا، وە ئەو كەسەی زەكات دەدا بەو جۆرە كەسانە زەكاتەكەی دەرناچێت، با ئەوە لە عیلمیدا ھەبێت، بەڵام ئەگەر ئە پیاوە پیاوێكە كێشەكەی تەنیا ئەوەندەیە، نوێژ ناكا وە پیاوێكی ئیشكەریشە، بەڵام لەم ھەل و مەرجە كە قەیرانی ئابوری كوردستانی تێكەوتووە، ئیشێكی وای دەست ناكەوێ، بەشی ژیانی ماڵ و منداڵەكەی بكات وە كابرا موسوڵمانیشە و باوەڕی بە نوێژ و ڕۆژوو ئەمانە ھەیە لەبەر تەمبەڵی نایكا دەڵێین بەڵێ دروستە ھاوكاری ماڵ و منداڵەكەی بكرێت،وە زەكاتیان پێبدرێت وە زەكاتەكە لەڕێگەی مەشروعدا خەرج بكرێت خوای گەورەش زاناتره
لینک