10/09/2025 - 04:26 AM
29 بینراو

لابردنی مووی جەستە بەلێزەر

ئافرەتان

خوشكێكی بەڕێز دەپرسێت دەڵێت من مودارم بەھۆی تێكچونی ھۆڕمۆنەوە موی جەستەی زۆرە بۆچی بۆ لابردنی موو لەسەنتەر لای خانم دانەنراوە لای خانمێك زۆر نا مورتاحم ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام : ئەمە باشترین چارەسەرە بۆ ئەم خوشكە بەڕێزەو ھەر خوشك و برایەكی تری بەڕێزیش كە موی جەستەیان لەو شوێنانەی كە نا ئاساین,زۆر بێت ئەم بەڕێزانە دەتوانن لێزەر بەكار بێنن، بۆ چارەسەری موی جەسەتەیان مووی بۆنمونە (بەر سمێڵە بۆ ئافرەت )(موی ڕیشەو زبرە،) (بۆ چەناگەی ئافرەت) ئەمانە ئاساییە ئافرەت لێزەری بۆ بەكار بێنێت، وە بە نسبەت جەستەوە بن باخەڵە، یان بۆنمونە سەر سنگە، یان بۆنمونە شان و باڵ و ئەو شوێنانەیە، كە ئافرەت مەفروزە موی نەبێت، ئەگەر ھەیەتی ئەم خوشكە بەڕێزە شەرع ڕێگەیداوە، لێزەر بەكار بێنێت، تەنانەت بۆ داوێنی ئافرەت، كە داوێنی ئافرەت، ھەستیارە عولەما دەفەرمون: ئەگەر ھاتو حاڵەتەكەی یان بوونی موەكانی بە شێوازێك بێت دەرچوبێت لە ڕێژەی سروشتی، وە ناڕەحەتیەكی زۆر بۆ ئەم خوشكە دروست بكات لە حاڵەتی لابردنی موەكاندا دەچێتە چوارچێوەی پزیشكی و تەندروستیەوە، دەچێتە چوارچێوەی تطبيبەوە، بۆی ھەیە بچێتە لای ئافرەتێك نەك پزیشكی پیاو، بچێتە لای پزیشكێكی ئافرەت موەكانی بە لێزەر بۆ لابەرێ، بۆئەوەی توشی ئەو ناڕەحەتیە نەبێت، واتا ئێمە دەڵێین لابردنی موی بەدەن، بۆ ئافرەت ئەگەر لە ڕێژەی سروشتی چووە دەرەوە، وە ئافرەتەكە كە زۆر ناڕەحەت دەبوو بە لابردنی بە شتی تر، بۆی ھەیە لێزەری بۆ بەكار بێنێت، تەنانەت داوێنیشی ئەگەر ھاتو ئافرەتەكە زۆر بە بونی موەكان ناڕەحەت بوو ،وە لابردنی ناڕەحەت بێت، ئەوكاتە وەك كەسێك وایە كە بۆخۆی ناتوانێت تارەت ھەڵبگرێت، كەسێكی تر بۆی ھەڵگرێت شەرع ڕێگە بەمە دەدات یان نەخۆش بێت و نەتوانێت ئەمە بكات، ئەم خوشكە بەڕێزەش ئیحراجی بۆ دروست دەبێت لەم حاڵەتە كە موەكانی زۆرن، دەتوانێت بە لێزەر خانەو چوارچێوەی بواری تەندوستی و دەتوانێت بە لێزەر موەكانی لابەرێت، بەڵام بۆ حاڵەتی سروشتی ئەمە ڕێگە پێدراو نیە. چونكە بۆ ئافرەتیش سەر سنگ تاوەكو سەر ئەژنۆ ئەمە دەبێت بە عەورەت وە بۆ غەیری پێویست نەبێت ئافرەت دروست نیە لە ئافرەتێكی كەدا بیبینێ

لینک