نوێژکردن بەلەشگرانیەوە بەنەزانی
بەڕێزێك دەپرسێت و دەڵێت من پێش ئێستا نوێژم كردون و وە ڕۆژووشم گرتون، بەڵام بە لەشگرانی سوێند دەخوات دەڵێت خوا ئاگادارە دەڵێت من نەمزانیوە، دوای لەش گران بوون دەبێت غوسڵ لە خۆت دەركەی برادەرێكم پێی گوتم دەبێت غوسڵ لە خۆت دەركەی دوای ئەمە قەت دوبارە نەبۆتەوە دواتر فیقھی ئیسلامیم خوێند و شارەزا بووم ئایا حوكمم چیە لەو بابەتە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: بەڕێزان ئەمە بە داخەوە نەگبەتیەكی گەورەیە ،كە خەڵكی ئێمە شارەزای حوكمە شەرعیەكان نین، ئەم برادەرە یانی ئەم برادەرە پیاوێكی موسوڵمانە خەڵكی موشتەمەعێكی موسوڵماندا گەورە بووە و دایك و باوكی موسوڵمانن، ھیچ عوزرێكی نیە ، بۆ ئەمەی كە كراوەیەعنی تۆ بۆچی ناپرسیت بۆچی ئەم برا بەڕێزە كە ئێستا پرسیاری لێبكەی لە تەكنەلۆژیایی سەردەم، لە یانەكانی وەرزشی، لە سیاسەتی نێودەوڵەتی، بایی ئەوەندە شارەزایی ھەیە، كە ڕێبەدەری لێبكات، چۆن دەبێ بەتایبەتی تۆ عیبادەتێكی وەك: و نوێژ كە كۆڵەكەی دینە٫ ئێمە بۆ دەبێ ئەوەندە بێ ئاگا بین٫ لە دینەكەمان بەڕێزان ئەم برا بەڕێزە پرسیارەكەی جێی خەمە یەعنی تۆ چۆن ھاتوی گەنجێكی ئاوا چەند ساڵ ئەم حوكمە شەرعیەی نەزانیبێ كە نوێژ بەم شێوازە ناكرێت، ئەمە بەڕێزان ئینسان كە توشی حاڵەتی لەشگرانی بوو لە خەودا بووبێ یان بە ئاگایی بووبێ دەبێ خۆی بشوات، ئینجا بۆی ھەیە نوێژ بكا باشە سەبارەت بەم برا بەڕێزە نەیزانیوە با بڵێین لە نەیزانیوە با بڵێین ئینسان یەعنی وەك پێغەمبەر ﷺ ( إن الله تجاوز عن أمتي الخطأ والنسيان وما استُكرهوا عليه ) واتا:《 ئوممەتی من لە سێ حاڵەت مەعفوە پەروەردگار قەڵەمی تاوان لەسەری كار ناكات یەكێك لەوانە ھەڵە٫ وە یەكێك لەوانە لەبیر چونەوە ،وە یەكێك لەوانە بە زۆر كارێكی پێكرابێ》 ئەم برا بەڕێزە بە ھەڵە ئەم كارەی كردوە ئێمە دەڵێین: إن شاء الله گوناھبار نابیت كە ڕابردووە بەڵام نوێژی سوننەت زۆر بكە، وە تەوبە بكەو بگەڕێوە لای خوای پەروەردگار (عَسیٰ و لعلەُ )خوای پەروەردگار فەڕزەكانت بۆ پڕكاتەوە بەڵكو خوای پەروەردگار لە خوشكان و برایان یەكێكی تریش لەم ھەڵەیە بە تایبەت بەسەریان تێنەپەڕێ ئێمە شارەزایی دەربارەی دینی خۆم بكەی وە شارەزایی بوون دەربارەی ئەم بابەتانە 《فەرزی عەینە》 ئەمە قاعیدەیەكە عولەمایان دەفەرمون: 《وما لا یتیم الواجبُ إلا به فهو واجب》 ئێمە ناتوانین نوێژێكی تەواو و تەندروست بكەین ئەگەر لە حوكمەكانی نوێژ شارەزا نەبین، كەواتە ئەم بەڕێزە وایە شارەزایی پەیدا بكات وە ھەر بەڕێزێكی تر شارەزایی پەیدا بكات بۆیی گوناھبار نەبین لە جێبەجێ كردنی واجبە شەرعیەكاندا خوای گەورەش زاناترە
لینک