ماڵ جیاکردنەوە لە دایک بەبێ ڕەزامەندی دایک
بەڕێزێكی كە دەپرسێت: دەڵێت من كوڕێكم بۆ ماوەی دوانزە ساڵە ژیانی ھاوسەرگیریم پێكھێناوە، لەگەڵ ماڵی باوكم دەژیم ئێستا دەیەوێت ماڵی سەربەخۆم بۆ بكات ماڵ جودا بكەمەوە لەگەڵ ماڵی باوكم ئەگەر دایكی ئەو كوڕە بڵێت كوڕەكەم گەردنت ئازا ناكەم ئەگەر ماڵ جیا بكەیتەوە ئایا حوكمی شەرعی ئەو بابەتە چیە ئایا كوڕەكە تاوانبار دەبێت ئەگەر ماڵ جیا بكاتەوە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: دەمێنێتەوە سەر ئەوەی بەڕێزان حاڵی ئەم كوڕە وە ئەو شوێنەی كە ھەیەتی ئەگەر ئەو كوڕە لەگەڵ ماڵی باوكی شوێنێكی وایان ھەیە لەگەڵ ماڵی باوكیدا كە دەتوانن ژیانی ژن و مێردایەتی ئازادانە تێیدا بگوزەرێنن، بەبێ ھیچ سانسۆڕ و فشارێك یەعنی ئەم ئافرەتە بۆنمونە ئەم كوڕە لەگەڵ خێزانەكەی دوو ھۆدە خانویان بەدەستەوەیە نە مەدبەخی تێدایە موشتەمەلاتی تیایە مەدخەل و مەخرەجی ھەیە، بەجیا ئەوكاتە بەڵێ ئەگەر ئەم كوڕە بەم ماڵە ڕازی نەبێت جیا بێتەوە و دایكی گەردنی ئازاد نەكات ئەم كوڕە گوناھبارە، بەڵام ئەگەر ئەم كوڕە لە ھۆدەیەكی ماڵی باوكیدایە وە لەوانەیە منداڵ دار بێت ئەم دایكە بڵێ تۆ ھەر دەبێ لەم ھۆدەیەدا بیت ئەمە شەرعی نیە، بۆ؟ چونكە بەڕێزان ئەم پیاوە حەقی خێزانەكەشی لەسەری واجبە، خۆ خێزانەكەیشی خوا گەورە حەقی شەرعی پێدەدات، یەعنی ئەم ئافرەتە بۆنمونە لە ماڵی مێردا مافی خۆیەتی چ جلێك دەیەوێت لەبەری بكات، مافی خۆیەتی كەی دەڕواتە حەمام خۆی دەشوا، كەی سەر دەشوا بەیانی دەیشوا شەو دەیشوا، نیواڕۆ دەیشوا ئەم ئافرەتە لە ماڵی باوكی مێرددا ئەم حوڕیەتەی نابێت چەندین خوشك موعاناتیان ھەیە لەگەڵ ئەمە دەڵێت كاكە تۆ ئەگەر واجبیش بێت خۆبشۆم ئەوا ناتوانم خۆم بشۆم لەبەر ئەوەی شوبرا لە ماڵەو، خەزور لە ماڵەو خەسو لە ماڵەو، یەعنی كابرا حوڕیەتەی نیە لەم ماڵەدا دەتەوێت جلێك لەبەر بكەیت، بۆحوڕیەتی خۆت بۆ ژیانی ژن و مێردایەتی خۆت حوڕیەتت نیە، لەبەری بكەیت كەواتە دەمێنێتەوە سەر شوێنی ئەم برا بەڕێزە ئەگەر شوێنەكەی وایە كە جیاوازە لە ماڵی دایك و باوكدا، وە بڵێیت قاتی سەرەوەی ماڵەكەیە یا دوو دەستەیە ماڵەكە ئەم دیواو دیو ئەم كوڕە دوركەوێتەوە و دایكەكە پێی ناخۆش بێت ئەم كوڕە گوناھبارە بەڵام ئەگەر تاقە ماڵەو تاقە ھۆدەیەكە كوڕەكە ھیچ حوڕیەتی تێدا نیە و ژنەكە حوڕیەتی تێدا نیە كوڕەكە بیەوێت بڕواتە شوێنێكی تر دایكەكە گەردنیشی ئازاد نەكات، كوڕەكە گوناھبار نابێت، ئەوكاتە دەبێت دایكەكە موشوری ئەوە بخوات شوێنێكی لائیق بە ژیانی كوڕەكەی بۆ دابین بكات. خوای گەورەش زاناتره
لینک