زەکاتی پارەی قەرز و کاڵای بازرگانی)
بەڕێزێكی كە دەپرسێت پارەیەك دابێتت بە قەرز زەكاتی دەكەوێت دووەم ئەگەر شتومەكت كڕیبێت بۆ قازانج نەبۆتە یەك ساڵ زەكاتی دەكەوێت زۆر زۆر سوپاس خوای گەورە پاداشتت بداتەوە
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: جارێ ئەوەلەن ئەو پارەیەیی كە داوتە بە قەرز لەگەڵ كۆی پارەكانی تر چۆن كۆدەكرێتەوە یاعنی تۆ بۆنمونە سی ملوێن دینارت ھەیە جارێ بابڵێین باشە سی ملوێن دینارت ھەیە دە وەرەقەشت لای كەسێكە داوتە بە زەكات پەنجا وەرەقەشت لای كەسێكە داوتە بە زەكات دەفتەرێكی كەشت لای كەسێكە داوتە بە زەكات ئێمە لە كاتی زەكاتدا ھەموو ئەو پارانە كۆدەكەینەوە ھەر قەرزێك بتوانیت وەریبگریتەوە وە قەرزدارەكە بتوانیت بتداتەوە بەبەڵام تۆ خۆت داوای ناكەیت یان خۆت داوتە بە ئەو بۆ ماوەیەك قەرز ئەو كاتە دەبێت ھەموو ساڵێك قەرزەكە بدەیت لەگەڵ باقی پارەكاندا ئەگەر بەو پارەیەیی داوتە بە قەرز كابرا نیەتی بتداتەوە یان باشە ھەیەتی بەڵام ناتوانێت بتداتەوە یان كابرا زاڵمەو نایەوێ بتداتەوە ئەو كاتە ئێمە دەڵێین ئەو قەرزانەی ئێمە بێ ھیواین لە وەرگرتنەوەیان یان بە لانی كەم نازانین تا چەند ساڵی تر دەستمان دەكەوێتەوەزەكاتی ئەو پارانە نادەین تا وەریان دەگرینەوە كەی وەرمان گرتەوە زەكاتی یەك ساڵیان دەدەین بەڵام ھەر قەرزێك توانیمان وەریگرینەوە لە ساڵەكەدا دەبێت زەكاتی ئەو قەرزانە بدەین وە واجبە لەسەرمان وە شتومەك كە كڕدرابێت بۆ قازانج ئەگەر نەبوبێت بە یەك ساڵ ئێمە بە تەنھا شتومەكەكان حیساب ناكەین بەڕێزەكەم ئێمە ئەگەر شتومەكەكان بۆ كڕین و فرۆشتن كڕاوە كەواتە پێی دەوترێت عروزی تیجارە ئەو شتومەكانە لەگەڵ كۆی دەستمایەكەی تر ھەمووی بەیەكەوە كۆدەكەینەوە یاعنی گریمان بەڕێزێك ماركێتێكی ھەیە دەفتەرێكی خەوتوی ھەیە لە ماڵەوە دەفتەرێكیشی قەرزە لای خەڵك دەفتەرێكیشی لە ماركێتەكەدا پسكیتە و ڕۆنەو دۆشاوە و شەكرە زەكات دەدات زەكاتی ھەرسێ دەفتەرەكە دەدات ئەو قەرزەی لای خەڵكە و دەتوانێت وەریبگریتەوە ئەو زەكاتەی كە دراوە بە شتومەكی ماركێتەكە وە ئەو دەفتەرەش كە لە ماڵەوەیە وەك و یەك زەكات دەدات لەبەر ئەوە ئەمە نابێتە عوزری شەرعی نەدات قەرزەكە وە ھەم شتومەكەكانیش بەڵام ئەگەر تۆ پارەی ترت نیە بەس شتومەكەكانی دوكانت ھەیە كەواتە ئەو شتومەكانەی دوكان كەی ساڵی بەسەردا تێپەڕ بوو ئەو كاتە وەك و زەكاتی پارەكان زەكاتی دەدەیت
لینک