10/09/2025 - 12:32 AM
13 بینراو

زەکاتی پارەی پڕۆژە هاوبەشەکان

زەکات

بەڕێزێكی تر دەپرسێت: بە چوار شەریك ماركێتێكمان ھەیە، كاسبی تێدا دەكەین سەرمایەكە ھی دوو لە شەریكەكانە، دوانەكەی تر سەرمایەیان نیە تەنھا ماركێتەكە دەبەن بە ڕێوە، ئایا ماركێتەكە زەكاتی لێدەكەوێت؟ بڕی ھەموو زەكاتەكە لە حیسابی ماركێتەكە دەدرێ یان ئەو دوو كەسە زەكاتەكە دەدەنبكە سەرمایەكەیان ھەیە لەگەڵ ڕێزم

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: جارێ یەکەم بزانین سەرمایەی ماركێتەكە چەندە جارێ بزانین دەگاتە زەكات ئەگەر گەیشتە زەكات ئێستا پارەیەكمان ھەیە زەكاتی لێدەكەوێ، دواتر دێین دابەشی دەكەین ھی دوو شەریكە بزانین ڕێژەی ھەر (شەریكێك) بە تەنھا خۆ ئێمە پارەكە بە مۆڵی نا ھەر كەسەو زەكاتی خۆی بۆخۆی دەیدات پارەی ھەردوو شەریكەكە جیادەكەینەوە، ئەم شەریكە بەڕێزەیان بابڵێین پارەكەی بە تەنھا دەگاتە حەددی زەكات،وە ساڵی بەسەردا تێپەڕ بووە، ئەگەر دەگات ئەم شەریكە بەڕێزە پارەی زەكاتی خۆی دەدات ئەم بەڕێزەی تریشیان بە ھەمان شێواز خۆ لەوانەیە ئەم شەریكەیان پارەكەی بگاتە حەددی زەكات، وە ساڵی بەسەردا تێپەڕ بووبێ بەڵام لەوانەیە ئەمەی ئەو نگاتە حەددی زەكات ساڵی بەسەردا تێنەپەڕیبێت، كەواتە مەسەلەكە دەمێنێتەوە سەر چی؟ دەمێنێتەوە سەر خاوەن دەستمایەكان و وە مەرجەكانی زەكات لە پارەكانیاندا ھەتا ئەو دوو شەریكە پێكەوە زەكات نادەن، پارەی ھەر یەكێكیان بە جیا حیساب دەكرێت، وە مەرجەكانی زەكاتی بەسەردا تەتبیق دەكرێت، ئەگەر تیای بوو ئەم زەكاتی خۆی دەدات، وە ئەمیش زەكاتی خۆی دەدات، بەڵام ئەم دوو كەسەی كە ھیچ پارەیان نیە ئەوكات ئەمانە ھیچ زەكات نادەن . خوای گەورەش زاناترە

لینک