توشبوون بە حاڵەتی لەشگرانی لەکاتی ڕۆژوودا
برایەك كە دەپرسێ من لە شكاندنی ڕۆژوی ڕەمەزان ئەو فیدیەیەی دەكەوێتە سەری كە بەھۆی توش بوونی بەئاوھاتنەوە بەزۆر بەبێ جیماع لەگەڵ ئافرەت دیارە یانی ئەم بەڕێزە بەبێ جیماع توشی حاڵەتی ئاوھاتنەوە لە ڕۆژی ڕەمەزاندا دەڵێت: ئایا چی دەكەوێتە سەرم
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە دەڵێین: ئاوھاتنەوەكە دوو جۆری ھەیە، كە لە خەودا توشی ئەم حاڵەتە بووبی توشی حاڵەتی لەشگرانی بووبێ ئەوكات دەڵێین: ھیچ گرفتی نیە ڕۆژووەكەی بەتاڵ نابێتەوە، وە لەسەر ڕۆژووی خۆی بەردەوام دەبێت، واتا لەدوای بانگی بەیانی ھەتا نوێژی مەغریب بەڕێزێك لە خەودا توشی حاڵەتی لەشگرانی بوو ھیچ گرفتی نیەو ڕۆژووەكەی سەحیحەو بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەگەر بە ئاشكرا بوبێ ئەو حاڵەتەی ئاو ھاتنەوەی بەسەردا ھاتبێ ئەگەر چۆن دەڵێیت لا ئیرادی بووبێ بەدەست خۆی نەبوبێ بەعزێ كەس ھەیە ئارەزووی سێكسی زۆر زۆرە كۆنتڕۆڵی خۆی ناكات. ئەوكاتە ئەم كەسە ڕۆژووەكەی بەتاڵە كە بە ئاگا بووە و توشی ئەم حاڵەتە بووە، دەبێت ڕۆژووەكەی بگێڕێتەوە، بەڵام ئەگەر بە دەستی خۆی ئەم كارەی كردبێت ئەو كاتە ڕۆژووەكەی بە عەمدی بەتاڵ دەبێتەوە، وە ئەمە گوناھێكی گەورەیە، ڕاستە كەفارەتی داوە لەسەر بەڵام پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: ھەر كەسێك یەك ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بە بێ ھۆكارێك پاساوێكی شەرعی بەڕۆژوو نەبوبێ، دەفەرموێت: ئەگەر ھەموو ساڵەكە بەڕۆژوو بێت، قەرەبووی ئەو ڕۆژە ناكاتەوە، لەبەر ئەوە ئینسان بەبێ ھۆكار پاساوێكی شەرعی، وەكو نەخۆشی وەكو سەفەر وەکو ئەمانە با بۆ ئەم جۆرە حاڵەتانە خۆی توشی گوناھ نەكات، وە ڕۆژووەكانی بە ھەدەر نەدات، چونكە ڕاستە ھەر دەبێت ڕۆژووەكەی بگرێتەوە، بەڵام ئەو ڕۆژەی لە غەیری ڕەمەزان دەیگرێتەوە ھەرگیز خێری ئەو ڕۆژووەی نییە كە لە ڕەمەزاندا فەوتاندوێتی، وە ئەو واجبەی بۆ قەرەبوو ناكاتەوە، لەبەر ئەوە ئینسان لەو كاتانەدا بەتایبەتی ئەم بەڕێزە كە لە خۆی شك دەبات یان ئەو كەسانە خۆیان دەناسن كە ئەم حاڵەتەیان ھەیە،با لەمانگی ڕەمەزان خۆیان لە بینینی ئافرەت یان ئەو ئافرەتانەی دیسانەوە ئەم حاڵەتەیان ھەیە خۆیان لە بینینی پیاو خۆیان لە شوێنە تێكەڵەكان لە بینینی ئەو دراماو ئەو شتانەی كە بە ڕۆژ ئەم جۆرە كاریگەریە كردنەوەی فەیسبووك و كۆمەڵێك ئەكاونت و كە شتی وروژێنەری تێدایە، خۆیان لەمە بپارێزن بۆیی توشی ئەم حاڵەتە نەبن توشی ئەم گوناھە گەورەیە نەبن. خوای گەورەش زاناتره
لینک