زەکاتی پارەی دانراو بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل
بەڕێزێكی كە دەپرسێت: دەڵێت: من پارەیەكم ھەیە پارەكەم ھەشتا وەرەقەو لەگەڵ (13)ملوێن (660) ھەزار دینارە ،زۆر دەمێكە دەمەوێت سەیارەی پێبكڕم چومەتە مەعرەز (5) ملوێنی لە ماڵیشەوە وەرگرتووە، بەڵام سەیارە كڕینەكە نەبۆتە قیست،پارەكە ماوەتەوە لەو پارە زەكات دەكەوێت؟ تۆزێك نیگەرانم لەوەی زەكات دەركەم و دوایش پارە قەرز بكەم یانیش وا بەمێشكم دا دێت دەبوایە زوو بمكڕیبایە ئەگەر چی قەرزەكە زۆر بوایە، زۆر قەلەقم
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ھیچ قەلەق مەبەو پارەی زەكاتەكە بدە، لەبەر ئەوی ئەو بەڕێزە خۆی توشی حەرام نەكات،تۆ (80)وەرەقەت ھەیە باشە لەگەڵ (13)ملوێن و (660) ھەزاردا (5) ملوێنیشت قەرز وەرگرتووە زەكات لە قەرزەكە ناكەوێت،بەڵام لە (80)وەرەقەو سێنزە ملوێن و شەشسەت و شەست ھەزارەكە كە پەرەی خۆتە زەكات دەكەوێت ،قەلەقیش مەبە لەوەی كە من زەكات بدەم و نا زەكات حەقی فەقیرە، لەناو ماڵی موسوڵماندا و زەكات لە ماڵ كەم ناكات بەڕێزم، زەكاتەكەت بدە وە دڵنیاش بە لەوەی كە خوالەبری ئەو زەكاتە زیاتری دەكات، وە بەرەكەتی زیاتری تێدەكات، وە ان شاء الله خوای پەروەردگار كەمی ناكات، بەڵام سەبارەت بە حوكمی شەرع تۆ "واجبە" بە دڵنیاییەوە ساڵێك بەسەر بوونی ئەم پارەیەدا ڕۆشتبێ زەكات لەسەر بەڕێزت واجب بووە. خوای گەورەش زاناتره
لینک