بڕی وەسیەتی ڕێگەپێدراوە لە میرات
بەڕێزێكی كە دەپرسێت: دەڵێت من باپیرم دوو خانوی ھەیەو ئێستا مردووە وەختی خۆی گوتبووی خانوێكی بۆ بكەن بە خێر، جا چوبوو لەسەر دایكم پورم تاپۆی كردبوو، ئێستا ئەوان گێڕاویانەتەوە بۆ وەرەسە، ئایا خێری لێدەكرێت؟ ئەگەر نەكرێت چۆن یەكێك لە خوشكەكانیش ڕازی نیە، بەو خێركردنە تكایە ڕوون كردنەوەمان دەوێت
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر باپیری دوو خانوی ھەبووە، وە یەكێك لە خانوەكانی كردۆتە خێر، وە گوتوێتی "خانوێكم بۆ بكەن بە خێر"ئەمە دەچێتە خانەی وەسێتەوە، بەڕێزان لەم وەسێتە بەڕێزان ئێمە چی دەكەین ئەگەر ئەم باپیرە بەڕێزە دوو خانووەی ھەیە، ھەردوو خانوەكە دەفرۆشین یان تەخمینی دەكەین، بە پارە دوو نوسینگە، سێ نوسینگە دەچین و دەڵێین ئەم دوو خانووە نرخەكەی چەندە، ھەردوو خانوەكە دەڵێین نرخی پانزە دەفتەرە، مردوو بۆی ھەیە تەسەڕوف بكات بە چەندی پارەكانیەوە بە وەسێت، بە یەك لەسەر سێ، كەواتە ئەم دوو خانووە كە بایی ( 15) دەفتەرە ئێمە بە ئیجباری بێ ئەوەی بگەڕێینەوە، بۆ ڕەزامەندی میراتگرەكان (5) دەفتەری بۆ دەكەین بە خێر چونكە وەسێتی خۆیەتی، وە وەسێت دەبێت جێبەجێ بكرێت، بۆ مردوو مادەم لە خێردایە،ئەم خوشكەی كە ناڕەزایە بۆ؟ ئەو پێنج دەفتەرە پرسی پێناكرێت، ھیچ ئەم پێنج دەفتەرە ئیجبارییەدەكرێت بە خێر، ئەی ئەگەر ئەو خانووەی كە ئەو گوتوێتی لە (5) دەفتەر زیاترە یەعنی دوو خانووە، خانووی حەوت و نیو دەكات واگریمان ئێستا خۆی لە پێنجدا جێبەجێ دەكرێت، ئەو گوتوێتی خانووەكم بۆ بكەن، ئەی ئەو دوو دەفتەرو نیوەی كە دەمێنێت لە وەسێتەكەدا ئەمان ناچار نین جێبەجێی بكەن، ئەوە دەڵێین دەكەوێتە سەر ڕەزامەندی میراتگرەكان، ئەگەر میراتگرەكان گوتیان مادەم باپیرە خۆی وەسێتی كردووە خانوەكەی بۆ بكرێتە خێر با خانوەكە بایی حەوت و نیویش بێت ئێمە نەك پێنجەكە ئیجبارین بیكەین دوو نیوەكەی کەش ھەر گەردنی ئازا بێت، بۆی دەكەین لەم دوو و نیوەی كە زیاترە ئەم خوشكەی كە موعاریزە دەتوانێت بڵێت من بەشەكەی خۆم دەوێت، ھەر كەسێكی دیكەش كە میراتگرە دەتوانێت بەشەکەی خۆی نەدات لە پێنج دەفتەرەكە، بەڵام لە پێنج دەفتەرەكە كەس مافی ئەوەی نیە كە تانەبدات، وە کەس ناتوانێت بڵێت نایدەم، چونكە ئەوە خوای پەروەردگار جێبەجێ دەكات، وە خوای پەروەردگار ھەڕەشە دەكات لەوەی كە ئینسان دەستكاری وەسێت بكات خوای گەورە دەفەرموێت:( فمن بدَّله بعد ما سمعه فإنما إثمه على الذين يبدلونه) خوای پەروەردگار ھەڕەشە دەكات ئەو كەسانەی كە دەستكاری وەسێت دەكەن، لەدوای ئەوەی كە دڵنیان لە وسێتەكە، خوای پەروەردگار دەفەرموێت تاوانەكەی بە ئەستۆی ئەوانەی دەستكاریان كردووە، كەواتە وەكو عەرزم كردن بەو شێوازە دەچین خانووەكان تەخمین دەكەین، یەك لەسەر سێی خانووەكان ئەوە ئیجبارییە دەكرێت بە خێر، چونكە وەسێتەكە وایە ئەگەر ئەم خانوەی كە ئەو وەسێتی كردووە، بۆخۆی لە یەك لەسە سێ كەمتر بوو، ئەوە ھیچ ئیجباریە ئەگەر زیادە بوو لە زیادەكەوە دەچینە سەر ڕەزامەندی میراتگرەكان بەڵام ئەوەی كە كەمترە ڕەزامەندی میراتگرەكان بۆیان وەرناگیرێت خوای گەورەش زاناترە
لینک