نەزر کردن ئاڕاستەی ڕوداوەکان دەگۆڕێت
بەڕێزێكی كە دەپرسێت: ئایا نەزر كردن كاریگەری لەسەر ڕودانی شتەكان ھەیە بۆ نمونە ئەگەر بتەوێ شتێك ڕوبدات دوعای بۆ دەكەیت و نەزری بۆ دەكەی بۆیی بۆی ھەیە ئەو شتە بەھۆی ئەو نەزرەوە ڕوبدات و بێ نەزرەكە ڕونەدات:
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە دەڵێین نەزر باش نیە،پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت :[أن نزرُ لا يأتي بِلخير] دەفەرموێت:" نەزر كارێكی باش نیە خێری تێدا نیە" ئێمە گوتومانە باشترین ڕێگە بۆ نەزر كردن ئەوەیە تۆ ئەگەر لە بەڵایەك دەترسیت یان داخوازیەكت ھەیە لە خوای پەروەردگار تۆ ئەو شتەی ئەیكەی بیكە بە خێر، دواتریش بپاڕێوە بڵێ: خوایە گیان ئەو شتەم بە قسمەت بكەی یان لێمی لابدەیت كەواتا ئێمە دەڵێین نەزر خەیر نيه بۆ ؟چونكە تۆ بە مەرج خێرت لەگەڵ خوادا كردووە، تۆ گوتوتە خوایە ئەوەم بۆ بكە منیش ئەوەت بۆ دەكەم، ئەمەش پێی ناگوترێت خێر كردن، خێر كردن ئەوەیە تۆ لەبەر ڕەزامەندی خوا خێر بكەیت دواتریش داوات ھەیە لە خوای پەروەردگار بڵێیت خوای پەروەردگار ئەم ئیشەم بۆ بكە، تەشبیھ نەبێت تەشبیھ نەبێت ئەھا بزانە كە تۆ ئیشت بە مەسئولێك دەبێت بچی بڵێی جەنابی كاك فڵان كەس ئیشێكم پێتە ئەگەر ئەو ئیشەم بۆ بكەی حەیوانێكت بۆ دێنم،بزانە چەند عەیبەیە بزانە چەند خەجاڵەتیە ئەگەر ئیشەكەت بۆ نەكات ئێستا تۆ بەرتیل دەدەیتە ئەم پیاوە باشە ئەی چۆن بكەی دەچی بۆ لای حەیوانەكە دەبەیت،دەڵێیت: قوربان حەزم كرد لە خزمەتتدا بم بەسەرت بكەمەوە و بیرم كردوی و جەنابت پیاوێكی وایت و وایت وئەم حەیوانەم ھێناوە لە ئاخیریشددا لە ھامیشی دانیشتندا دەڵێیت بەخوا ئیشێكی واشم ھەبوو وە كە گەورەیی بكەیت و لوتف بكەیت و بۆم بكەیت مەمنون دەبم، ئەمە بۆ دنیا ئاوایە ئەی بۆ لای پەروەردگار (وَلَلهِ مثلُ الأعلاء في ذالِك) كەواتا مەرج لەگەڵ خوادا مەكەن بەڕێزان مەرج لەگەڵ خوا خێری نیە پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: لایٲ بِخير خێری خۆت بكە پاشان بپاڕێوە و بڵێ خوایە پەروەردگار ئەم ئیشەم ھەیە ئەم ئیشەم بۆ بكەیت. خوای گەورەش زاناترە
لینک