10/09/2025 - 12:24 AM
18 بینراو

زەکاتی ئەو پارانەی بۆ کڕینی خانوو یان حەج کردن دانراون

زەکات

پرسیار :بەڕێزێکی کە ئەپرسێ:  ئەڵێ هەندێ کەس مانگانە بڕە پارەیەك پاشەکەوت ئەکەن بە نیازی ئەوەی کە خانوو یا سەیارەی پێ بکڕن،  بەڵام  کرێچین و خاوەنی هیچ شتێکی کە نین  تەنیا موچەیەکی مانگانە نەبێ بۆ نمونە (٢)دەفتەر پاشەکەوتیان کردووە،  بە نیازی خانوو یا ئۆتۆمبێل زەکات چۆن دەر دەکرێ لەم  (٢)دەفتەرە

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:   ئێمە حسابی ئەوە ئەکەین ئەم (٢)دەفتەرە  لەکەیەوە گەیشتۆتە ڕێژەی زەکات یانی بۆ نمونە کەی ئەم پارەیە گەیشتۆتە حەددی (٥٠)وەرەقە با وابڵێین  لەو ڕۆژەوە بۆ ساڵی داهاتوو لە هەمان ڕۆژدا ئەبێ زەکات بدا یەعنی تا (٤٠)وەرەقە یان (٤٥)وەرەقەش شەرع کێشەی نیە، لەگەڵی کە گەیشتە (٥٠)وەرەقە  ئەگاتە حەددی زەکات  لە (٥٠)وەرەقە، وە ئێمە بۆی ئەژمار ئەکەین ، بۆ ساڵێکی کە پارەکە گەشتۆتە چەند  ساڵێکی کە ئەم کاتە بڵێین ئەمڕۆ گەیشتۆتە حەددی زەکات،  پارەکە بووە، بە دەفتەرێك، ئەوە ئەبێ زەکاتی یەك دەفتەر بدا  بووە بە (١٥٠)وەرەقە ئەبێ زەکاتی (١٥٠)وەرەقە بدا لەبەر ئەوە ئەم بەڕێزە ئەم دوو دەفتەرە کە باس ئەکا ئەم دوو دەفتەرە لەکەیەوە گەیشتۆتە   (٥٠) وەرەقە، هەموو ساڵێك ئەگەر ئەم پارەیەی  پێ بمێنێ ئەبێ زەکاتەکەی بدا کەی دای بە خانوو، دای بەسەیارە، پارەکە نەما ئەوکات زەکاتەکەی نامێنێ  لەحەددی زەکات دەرئەچێت، لە بەر ئەوە  ئەم بەڕێزانەی کە پارەیان بۆ ژن هێنان یا بۆ حەج کردن بۆ خانوو کڕین بۆ هەر پرۆژەیەکی تر داناوە، ئەگەر پارەکان گەیشتۆتە حەددی زەکات،  وە ساڵی بەسەردا تێپەڕیووە،  شەرع ئەوە ناخوێنێتەوە کە  تۆ بە مەبەستی چی داتناوە شەرع ئەوە ئەخوێنێتەوە کە ئەمە پارەیەکی  مۆڵە و ساڵی بەسەرا تێپەڕبووە گەیشتۆتە ڕێژەی زەکات  کەواتە تۆ ئەبێ زەکاتەکەی بەیت . خوای گەورەش زاناتره

لینک