10/09/2025 - 12:22 AM
18 بینراو

فرۆشتنی کاڵایەک کەخۆت نیتەو لە دوکانی دراوسێکەت دەیهێنیت)

گشتی

پرسیار :بەڕێزێکی کە ئەپرسێ: ئەڵێ من ئیشی فرۆشتنی ئەشیای مۆبایل ئەکەم  زۆر جار کڕیارێك دێت بۆ کڕینی کەڤەرێك  یان جۆرە شەحنێکی مۆبایل  لەوکاتەدا لە دوکانی خۆم ئەو جۆرە کەڤەرە نەماوە یان ئەمەی بەدڵ نیە، وە جۆرێکی دیکەی ئەوێت، لەسەر داوای کڕیارەکە یان خۆمان ئەچین چوار جۆر کەڤەر لە دووکانەکەی دراوسێمان، ئەهێنین یەك دانە هەڵئەبژێرین ئەوانی تر ئەبەینەوە، ئەم کارەش هەردوولامان پێی ڕازین  چونکە بابەتەکانی ئێکس سوارات زۆر زۆرن بە ئاسانی دیاری ناکرێن ئایە  ئەم کارە هیچ ئیشکالی تێدایە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام / ئەگەر ئەم بەڕێزە لەگەڵ دوکانی دراوسێکەی ڕێکەوتبێتن  لە سەر صیغەیەك بۆ نمونە     ئەم کە ئەچێ ئەشیایەك دێنێ کەڤەری موبایل   دێنێ، درع دێنێ، بۆ نمونە  قاعیدەی موبایل دێنێ  ئەگەر ئەم ڕێك کەوتبێ  بەوەی کە من هەرشتێکم بۆ ساغ کردیتەوە  با بڵێن لە (٪١٠)قازانجەیەی بۆ من  یا لە هەر کاڵایەك من هەزار دینارت لێ وەر ئەگرم   ئەو کاتە ئەم بەڕێزە کە ئەچێ لە دووکانی دراوسێکەی  ئەی هێنێ وەکو وەکیل وایە   وە بە کالەت ئەچێ بۆ دراوسێکەی  ساغ ئەکاتەوە،عمولەیەك لێ وەرئەگرێ کە هەزار دینارە بۆ هەر کاڵایەك ئەمە هیچ گرفتی نیە ،ئەگەریش واڕێك بکەون بەوەی کە ئەم  کە ئەچێ ئەو کاڵایە لای ئەو دێنێ کە ئەم ئەچێ بە کڕین ئەیهێنێ نەك بە عمولەو بە وەکالەت ئەم ئەچێ کەڤەرەکان دێنێ کەڤەرەکان لەسەر خۆی ئەکا بە ماڵ ئەڵێ نرخی هەر کەڤەرێك لە مانە (٥٠٠٠) هەزار دینارە  قبوڵم کرد، دوای   کە ئەم ئەی هێنێ بۆ موشتەریەکە  ئەیداتێ  بە (٦٠٠٠)هەزار کە ڤەرەکە هەزار دینار خێر ئەکات، لەم بەینەدا  کەڤەرەکانی کە ئەباتەوە، ئەم  ئەڵێ ئەم کەڤەر بە چەندە ئەڵێ بە (٥٠٠٠) هەزار دینارە، ئەڵێ زۆر باشە من ئەم چوار کەڤەرە ئەبەم یەکێکیانم لێ کڕیت،  دیاری ناکەین ڕەنگەکان چونکە بەس ڕەنگەکان ئەگۆڕێ  ڕەنگەکان کێشەی نیە غەرەز دروست ناکا، دوای کە ئەچێ بە  (٦٠٠٠)هەزار  ئەیفرۆشێ بە مشتەریەکە  چوار کەڤەرەکەی کە دێنێتەوە ئەمەش گرنگ ئەوەیە ئێمە بە صیغەیەك ڕێ کەوتبێتین، نەك هەر حەشوایی خۆمان بکەینە دوکانی کابرادا، چوار کەڤەرمان برد و دوو درعمان بردوو  دوای کێشەمان بۆ دروست بێ، لەسەر ئەوەی کە چۆن مامەڵەکەمان کردووە   نا ئێوە ڕێك بکەون پێش وەختە ئەگەر ئەشیامان بۆ یەك ساغ کردەوە بەم صیغەیە ساغی ئەکەینەوە ئەوکاتە ئیشکالێکی نامێنێ ئەم کارە . خوای گەورەش زاناترە

لینک