10/09/2025 - 12:21 AM
23 بینراو

دانانی دوکانی ئەتاری و یاری Gaming)

گشتی

بەڕێزێکی کە ئەپرسێ  دوکانی ئەتاری  بەس یاری تۆپی پێکانی تیایە  حەڵاڵە یا حەرامە ؟  نێرگەلەو جگەرەی لێ ناکێشرێ  ڕونکردنەوە دەربارەی ئەم بابەتە بێزەحمەت

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئەو بابەتە من ناڵێم "حەرامە" وەکو "حەرامێکی موطڵەق" بەڵام ئەم کارە کارێکی باش نیە، وەکو عەرزم کردن  ئەگەر هاتوو ئەمە هیچ شتێکی نامەشروعیشی تێدا نەبێ  بەڵام ئەگەر هاتوو منداڵەکان گرەو بکەن لەکاتی  یاری ئەتاریەکەدا بەوەی کە کێ دۆڕاندی ئەوە پارەکە ئەدا ئەوکاتە ئەوە بۆ خۆی "حەرامە" ئەو جۆرە مەعامەلەیە بەڵام  وەك ئەو باس ئەکا ئەڵێ هیچ شتێکی ناشەرعی تیا نیە  باشە ئەکات هەر دیسانەوە کارەکە باش نیە بۆ؟ چونکە بەفیڕۆ دانی  کاری خەڵکە، وە بەفیڕۆدانی کاتی خەڵکە، وە بە فیڕۆدانی "پارەی خەڵکە"  وە بە فیڕۆدانی تەندروستی منداڵی خەڵکە،  ئەم یاریانە هیچ سوود و هیچ بەهاو بەهرەیەکیان نیە، بۆ منداڵی خەڵك  بەڕێزەکەم یانی بەس پارە خەرج ئەکەن، ئەمانە بەس گیرفانی منداڵی خەڵك بەتاڵ ئەکەنەوە، لە کاتێکدا ئەمە سوودێکیشی نیە  ئەمە ئەگەر تۆپێکی دووگۆڵی بێ منداڵ   بۆ  لیاقەی بەدەن و بۆ لیاقەی فکر و بۆ وەرزش ئەگەر ئەمە بۆ نمونە با بڵێین  شتێکی تر بێ کە مێشکیان بخاتە کار مێشکیان بجوڵێنێ،  یاریەکی ذیهنی بێ  بەهەر حاڵ بەڵام یاری ئەتاریوو  گەیمین و ئائەم بابەتانە بەڕاستی کە هیچ سوودێك لە غەیری  زیان بە منداڵی خەڵك ئەگەێنێ، وە وەکو عەڕزم کردی شێوازی  کردنەکەیشی کە لەوانەیە مناڵەکا ن گرەوی لەسەر بکەن  گرەو ئەکەن لەسەر ئەوەی کێ دۆڕاندی ئەو پارەکە ئەدا  ئەوە دیسانەوە موعامەلەکە حەرام ئەکا  بۆیە پێویستە ئەم برا بەڕێزانە خۆیان لەم جۆرە کارانە بەدوور بگرن . خوای گەورەش زاناتره

لینک