زەکاتی ئەو کەسانەی قەرزەکانی سەریان لە دەستمایەکانیان زیاترە
زەکات
پرسیار :بەڕێزێکی کە ئەپرسێ من دوکانی شوشەواتم هەیە (٢٠)ملوێن قەرزارم بای (١٠) ملوێن ئەشیام هەیە زەکاتی لێ ئەکەوێ ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر چونکە تۆ ڕێژەی ئەو قەرزەی کەلەسەرتە لە ڕێژەی ئەو پارەیەی کە هەتە زۆرترە، ئەگەر بە عەکسەوە بوایە ئەمان وت بەڵێ ئەگەر تۆ (٢٠)ملوێنت هەبوایە(١٠) ملوێن قەرزار بویتایە ئەو کاتە تۆ خاوەنی (١٠) ملوێن بووی ئێستا (٢٠)قەرزاری (١٠)هەیە کەواتە تۆ (١٠) ملوێن لەسەر دەسمایەکەی خۆیشت قەرزاری "زەکات لەسەر تۆ واجب نیە" چونکە ئەو پارەیەی تۆ ناگاتە حەددی نصاب بە عەکسەوە قەرزاری لەسەری . خوای گەورەش زاناتره
لینک