10/09/2025 - 12:18 AM
20 بینراو

فرۆشتنی جل وبەرگی ئافرەتان

ئافرەتان

پرسیار :بەڕێزێکی کە ئەپرسێ  ئایە جل و بەرگی ئافرەتان بۆ پیاو دروستە ؟وە فرۆشتنی بابەتەکانی وەك و پانتۆڵ و عەززی ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: جارێ یەکەم   ئێمە دێینە سەر ئەوەی ئەگەر ئەو دوکانە جلی شەرعی تێدا بفرۆشرێ، جلی باڵا پۆشی تێدا بفرۆشرێ، ئەمە  هیچ گرفتێکی تێدا نیە،  پیاو بیبا بەڕێوە، ئافرەت بیبا بەڕێوە، گرفتێکی شەرعی نیە، باشتر وایە ئافرەت بیبا بەڕێوە، بەڵام ئەگەر پیاویش بیبا ناڵێین "حەرامە" بەڵام ئەگەر جلەکان بۆ خۆیان جلی ناشەرعی  بوون وەك ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ ئەبینین لە بازاڕدا وە ئەو جلانە جلی تەنکن، جلی تەسکن، جلی کورتن،  وە زۆرینەی زۆری خەڵك ئەو جلانە بۆ پیاوی نا مەحرەم لەبەر دەکا،  ئەو کاتە مامەڵە پێوەکردنی ئەو جۆرە جلانە نەك پیاو ئافرەتیش بیفرۆشێ "حەرامە" کەواتە ئەوەی کە حوکمەکە زیاتر ئەگۆڕێ  جۆری جلەکانە نەك فرۆشیارەکەی کێیە، ئەگەر جلەکان شەرعین ئافرەت لەبەری کات، بابەتی شەرعیەتیش بەپێی  شوێن، وە کات،وە ژینگە ئەگۆڕێ، یەعنی بۆ نمونە  ئێستا ئەگەر ئێمە لەوڵاتێکی وەكو سعودیە یا وڵاتێکی وەکو ئێران کە هەندێك جۆر بە پێی قانوون لەبەرکردنی بۆ دەرەوە مەمنوعە، ئەم ئافرەتانەی کە ئەم جۆرە جلانە ئەکڕن لە ماڵی خۆیان بۆ مێردی خۆیان لەبەری ئەکەن ئیشکالی نیە، ئەگەر جلەکان  تەنکیش بن،  تەسکیش بن، کورتیش بن،  ڕوتیش بن، کێشەی نیە،  چونکە ئافرەت بۆ ماڵ  و مێردی خۆی لەبەری ئەکا  نیضام ڕێگە نادا بۆ دەرەوە لەبەر بکرێ  بەڵام ئەگەر لە شوێنێکی وەکو کوردستان  ئەژیاین کە ئافرەت بە دڵی خۆی جل لەبەر ئەکا وە یاسایەك نیە ڕێگری بکا لەوەی چ جۆرێك لەبەر ئەکا، وە ئەگەر هات و زۆرینەی زۆری خەڵك یەعنی ئێستە بۆ نمونە سترێج و بەدی و ئەمانە  لە (٪٩٥)ئافرەت بۆ دەرەوە لەبەری ئەکا لەبەر ئەوە کڕین و فرۆشتنی ئەم جۆرە جلانە کە زۆرینەی زۆری خەڵك نە شێوازێکی نا مەشروع بەکاری دێنێ "حەرامە" وەکو عەڕزم کردن دوکان دارەکە هەر کەسێکە بەڕێی خۆی  گرنگ ئەوەیە فرۆشتنی ئەم جۆرە جلانە "حەرامە" خوای گەورەش زاناتره

لینک