نادادپەروەری لە دابەشکردنی پارەو داهات بەسەر منداڵدا)
پرسیار :بەڕێزێکی کە ئەپرسێ ئەڵێ من خەزوورم چوار کوڕی هەیە الحمد الله خوای گەورە دیارە ڕسقی داون، ئەڵێ من بوکی ئەوم لە خانووی کرێ دا ئەژیم یارمەتیمان ئەدا الحمد الله بەس ئەڵێ ئەبێ خانوو بە پارەی خۆتان درووست کەن ،من نام هەوێت بچمە سەر تەفاصیلی نامەکە
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەو خوشکە بەڕێزە گلەی لەوە هەیە کە خەزوری ناعادیلانە واتە بەشێوازێکی دادوەرانە پارە نادا بە مناڵەکانی. ئەڵێ هەندێ لە مناڵەکانی زیاتری پێ ئەدا من لەبەر حورمەتی خانەوادەکە وە لەبەر ئەوەی لەوانەیە تەفاصیلی نامەکە ئەگەر بخوێنمەوە لە وردەکایدا هەندێكشت دەر بکەوێت، من پێم خۆش نیە ئەم بابەتە کێشە درووست بکا دواتر ،ئەڵێ خەزورم کە ئەمە ئەکا ئەمە ناعەدالەتیە ئایە ئەمە ڕەوای شەرعە ڕەوای حەقە ،ئێمە ئەڵێین ئێمە قسەمان کردووە ،گوتومانە هەر بەڕێزێك. ئەگەر منداڵی هەیە چەن مناڵی هەیە پێویستە ئەم پیاوە عادیلانە لەگەڵ منداڵەکانی مامەڵە بکات، کە عادیلانانە ئەڵێین واتە یەکسانانە ناعادیلانە مەبەستمان ئەوەیە دادوەربێ یانی باوکێك ئەگەر لە چوار کوڕ یەکێکه کەم ئەندامی هەبێت، بە کەم ئەندامەکە زیاتر بدا لە بەر ئەوەی ئەو ئیشی نیە، ئەو ناتوانێ پارە پەیاکا ئەمە عادیلانەیە هیچ کێشەی نیە یا ئەگەر بۆ نمونە کوڕێکی هەیە نەخوێدەوارە، وە خاوەن کارو و پیشە نیە، ئەوانەی کە الحمدالله پارەیان هەیە بیدا بەو دیسانەوە عەدالەتەو کێشەی نیە، یا بۆ نمونە کوڕێکی هەیە دین دارە خوا ناسە،بەڕەوشتە، خێرۆمەندە کوڕەکانی تری پارە بەفیڕۆ دەرن، قومار چین باشە موسریفن، لەوانەیە بیدەن بە عارەق، لەوانەیە بیدەن بەشتی تر ئیشی ئەملاو لایان هەیە ئەم باوکە زیاتر پارە بدات بە کوڕە دین دارەکەی کە ئەزانێ نایفەوتێنێ وە بەری دێنێ و بۆ خۆی بۆ قیامەتی بۆ دوونیای باوکەکەو کوڕەکەش ئیستیفادەی لێ ئەکات، ئەگەر بیدا زیاتر بەم کوڕە ئەمەش هەر عەدالەتەو ئیشکالی نیە، بەڵام ئەگەر هاتوو بەدەر لەمانە باوکێك لەبەر ئەوەی کە کوڕێکی زیاتر خۆش ئەوێت زیاتر مەیل بدا بەو وە پارەی زیاتر بدا بەو ئەمە نا حەقیە پێغەمبەری خوا (ﷺ)جارێکیان پیاوێك هاتە خزمەتی وتی ئەی پێغەمبەری خوا شتێکم داوە بە کوڕێکم ئەم هەوێت ببیت شایەت بیت لە سەر ئەوەی کە من پێی ئەدەم پێغەمبەری خوا (ﷺ)فەرمووی: هەموو کوڕەکانی کەت ئەم شتەت پێداون وتی نەء، پێغەمبەری خوا (ﷺ)فەرمووی: (إذهب وأشرع علی ذالیك غیری فأنی لا أشهدو علی جور ) فەرمووی:" بڕۆ کەسێکی تر بدۆزەرەوە بە شایەت بۆ خۆت من شایەتی لەسەر زوڵم نادەم" کەواتە ئەمەی ئەم بەڕێزە ئەی کا سکاڵا ئەکا ئەگەر ئەم بەڕێزە ئەو پیاوەی کە خەزووری ئەم خاتوونەیە، وای کردبێ ناعەدالەتی کردبێ ئەمە "حەرامە" وە من ئامۆژگاریم بۆ هەموو باوکە بەڕێزەکان ئەوەیە کە لە خوا بترسن با عادیل بین لە بەینی مناڵەکانماندا ئەم نا عەدالەتیە بەڕێزان لە ژیانی خۆتدا گرفتە لە قیامەتدا دوای مردنت دوو گرفت دروست ئەبێ یەکەم گرفتێك بۆ قیامەتی خۆت کە زوڵمت کردووە ، دووەم: گرفتێکیش بۆ مناڵەکانت کە مناڵەکانت ئەم ناعەدالیەی تۆعەداوەت لە بەینیاندا دروست ئەکا نا حەزی لە بەینیاندا درووست ئەکات، حەسوودی دروست ئەکات،ئەمانەی کە کەمت پێداون هەتا ڕۆژی قیامەت هەر ئەڵێن ئەو برایەمان بە پارەی باوکمان دەوڵەمەند بوو؟ باوکم لە بەشی ئێمە دای بەو باوکم زوڵمی لە ئێمە کرد، وە ئەو لەوەیە دوعای ناحەقی لێبکەن لەوانەیە حەسادەتی پێبەرن لە وانەیە دووژمنایەتی سەربکێشێ بۆ دوژمنایەتی بۆچی ئەمە ئەکەی لە پای چی تۆ ئەگەر موسڵمانی ئەگەر ئەت هەوێت شەرع بە عەدالەت تەوزیع کا هیچ مەکە لە ژیانی خۆتا ڕێك بە لەگەڵ مناڵەکانتا بەعەدالەت پێداویستەکانیان لەگەڵ پڕ بکەرەوە، مردیشی خوا بە عەدالەت پارەکەت تەوزیع ئەکات، بەبێ ئەوەی کە تۆ هیچ تەداخولاتێکت تێدا هەبێت، وەك میراتی تەوزیعی ئەکا باشە ئەگەریش ئەبەخشی ئەت هەوێت لە دونیا ببەخشی بە عەدالەت ببەخشە، زوڵم مەکە، ناحەقی مەکە، بۆیە وەك و عەڕزم کردی پارەکە سەبەبی ئاسودەی خێزانەکەت بێ یا نەبێ بە سەبەبی نەگبەتی وە بەد بەختی بۆ دنیای خێزانەکەت وە قیامەتی خۆیشت لەو دنیا . خوای گەورەش زاناتره
لینک