09/09/2025 - 11:54 PM
14 بینراو

گەڕاندنەوەی قەرزی کاڵا لەکاتی گۆڕانی نرخەکەیدا

مامەڵەدارییەکان

پرسیار :بەڕێزێکی کە ئەپرسێ ئەڵێ من ئیشی دیکۆرات ئەکەم مانگێك پێش ئێستا بۆیاغم کڕیووە بە مەرجی ئەوەی کە پارەی ئیشم وەرگرت ئەوکات پارەکان ببەمەوە بۆ کۆمپانیا  بەڵام ئەوکات کە من بۆیاغم بردووە گەڵا بە (١٥٥)هەزار بووە، ئێستا  کە پارەی گەڵاکەی بدەمێ گەڵا بە (١٤٤)هەزارە  باشە ئەم خاوەن دووکانە هەر بە حسابی ئەمڕۆی  دۆلار دینارم لێ وەردەگرێت،  نە بەپێی ئەوەی  ئەوکاتەی کە دۆلار  بە (١٥٥)هەزار بووە نە بەپێی ئەوەی  کەبە (١٤٤)  کە ئەی داتێ  ئەم مامەڵەیە درووستە یان نا ؟ من پێم وتووە بە (١٥٥)کە وەریبگرە ئەو ڕازی نەبوو  وتی بە پێی نرخی ئەمڕۆ بۆت ئەشکێنمەوە   ئەگەر ئەرك نیە وەڵامم ئەوێت

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەوەی خاوەن دوکانەکە ئەیڵێ حەقیەتی تۆ  بۆیاغت بردووە  بە گەڵا بردووتە  باشە وەتۆ قەرزاری دۆلاریت قەرزی دۆلارت لەسەرە ئەو ڕۆژەی کە بردووتە گەڵا بەهەر چەندێك بووە کێشەی ئەوەی نیە، ئەمڕۆ کە پارەکە ئەکەیتەوە گەڵا بە چەندێکە  یا تۆ گەڵای بۆ بەرەوە بۆ ئەوەی تووشی ئەم ئیشکالە نەبی یا کە دیناری بۆ ئەبەیتەوە، ئەبێ ڕازی بی بەنرخی ڕۆژ بۆت بشکێنێتەوە، قسەی ئەو پیاوە خاوەن دوکانەکە لەڕووی شەرعییەوە باشە، وە لەڕووی قانوونیەوە  قسەکەی ئەو دەقاو دەق "شەرعیە"ئەو ئەڵێ تۆ بە  دۆلار قەرزاری دۆلارم بۆ بێنەوە  کە تۆ نیتە ئەڵێی بە دینار بۆت دێنمەوە، ئەڵێ باشە  بە نرخی ڕۆژ بۆت ئەشکێنمەوە، ئەم قسەیە دەقیقە  تۆ نابێ بڵێی بەڕۆژی کڕین ئەیشکێنمەوە، چونکە ڕۆژی کڕین  شکانەوەی دۆلارەکە کە تۆ دینارت نەبووە،  حەرام بووە ئەوە ڕیبا درووست ئەکا   ئەو نەی توانیوە ڕۆژی کڕینەکە بۆت بشکێنێتەوە ئەو کاتێك بۆت بشکێنێتەوە دینارەکەی حازرەو  تەسلیمی ئەکەی ئەوکاتە  نرخی دۆلارەکە بە چەندە بەوەنە بۆت ئەشکێنێتەوە  لە بەر ئەوە حەق بەوە . خوای گەورەش زاناترە

لینک