نەبوونی خشوع لە نوێژدا هۆکاری و چارەسەرەکانی
پرسیار:به‌رێزێكی كه ئه‌پرسێ من نوێژه فه‌رزه‌كانم ئه‌كه‌م وه نوێژی سونه‌تیش ئه‌كه‌م به باشی ئه‌نجامیان ده‌ده‌م به‌ڵام له نوێژه‌كانما هیچ خشوعێكم نیه، وه خه‌یاڵم لای دونیایه ئاگام له‌وه نیه كه ئه‌یڵێم و وه هیچ چێژێك له‌و نوێژه نابینم ئایه ئه‌م نوێژانه‌ی من قبوڵ ده‌بێ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام: به‌رێزان نوێژ به‌بێ خشوع قبوڵه، ئه‌م به‌رێزه با قه‌ت له‌به‌ر ئه‌مه سارد نه‌بێته‌وه به‌ڵێ نوێژه‌كانت قبوڵه ان شاالله، وه فه‌رزه‌كانت له كۆڵ ئه‌كه‌وێ، وه تۆ به‌كه‌سێ ئه‌ژمار ده‌كرێی كه نوێژه‌كانت له كاتی خۆ‌یا ئه‌نجام داوه به‌ڵام ئه‌م نوێژانه تا چه‌ند تۆ لێی سود مه‌ندی تا چه‌ند لێ به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت، تا چه‌ن ئه‌م نوێژانه به‌رزت ده‌كاته‌وه، لای خوای په‌روه‌ردگار تا چه‌ند ئه‌م نوێژانه ئاسوده‌ی روحت پێ ده‌به‌خشێ، ئه‌مه موشكیله‌كه‌یه كه‌تۆ مه‌فروزه ئەم نوێژانه ئه‌كه‌ی ئه‌م نوێژانه بۆ ئه‌وه بێ كه خشوعت پێ ببه‌خشێ، بۆ ئه‌وه بێ كه دوای نوێژه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ و ده‌رونت دروست بكات، له حه‌ڕامت بگێرێته‌وه وات لێ‌بكا هه‌ست به نزیكی بكه‌ی له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاردا ئه‌بێ ئه‌مه بكه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه به‌رێزان یه‌كه‌م له‌كاتێكدا كه داڵغه‌ی دونیات هه‌یه نوێژه‌كانت، مه‌كه یانی بۆ نمونه زۆرت برسیه نان بخۆ ئینجا نوێژ بكه زۆر ته‌نگاوی برۆ ده‌سنوێژ تازه‌كه‌وه ئینجا نوێژه‌كه بكه نۆ نمونه ته‌لوفۆنی زه‌رورت هه‌یه كه ئه‌مانه داڵغه‌ت ئه‌به‌ن بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا: ( لا صلاة بحضرة الطعام، ولا وهو يدافعه الأخبثان)فه‌رمویه‌تی:كه‌سێ كه نان حازر بوو زۆری برسی بو نوێژ له حزوری نانا نیه وه فه‌رمویه‌تی نوێژ له‌كاتی ته‌نگاویدا نیه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه زۆر ناره‌حه‌ت بو بۆ چونكه ئه‌مانه داڵغه‌ی ئه‌به‌ن هه‌وڵده كاتێ هه‌ڵبژێره كه زۆر روحت ئاسوده‌یه، كه داڵغه‌ت نیه، نوێژه‌كانت له‌و كاتانه‌دا بكه بۆ ئه‌وه‌ی سودو تام و چێژ له نوێژه‌كانت، وه‌ر بگری هه‌وڵبده لەگەڵ پێڵاوه‌كانت كه داتنا خه‌مه‌كانی دونیا له‌گه‌ڵ پێڵاوه‌كان دابنێی نه بیبه‌ره مزگه‌وت نه بیبه سه‌ر به‌رماڵ ئه‌وكاته ئیستحزاری ئه‌وه بكه كه‌تۆ له حزوری خوادا وه‌ستاوی چۆن تۆ له‌به‌ر ده‌می حاش حاش مع فارق الكبیر له‌به‌ر ده‌می كه‌سێكی به‌رپرسا كه‌سێكی پله باڵایا بوه‌ستی چه‌ن به‌رێزوو به توازوعەوە ئه‌وه‌ستی ،وه چه‌ن حیساب بۆ قسه‌كانی خۆت ئه‌كه‌ی كه ئه‌یكه‌ی چه‌ن حساب بۆ جوڵه‌كانی ده‌ست و قاچ‌و ده‌مت ده‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ش بزانه خوایه‌ك هه‌یه له‌سه‌روی هه‌موو گه‌وره‌كانه‌وه كه گه‌وره‌ی هه‌موو گه‌وره‌كانه خوایه‌ك هه‌یه زۆر عه‌زیمه، خوایه‌ك هه‌یه ئه‌و ئێستا روی له تۆیه پێغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رموێ: ئینسان كه ئه‌چێته سه‌ر به‌رماڵ روبه‌روی خوا ئه‌وه‌ستێ، وه خوا روی تێ ئه‌كا وه خوای په‌روه‌ردگار گوێ بۆ قسه‌كانی ئه‌گرێ وه خوا وه‌ڵامی قسه‌كانی ئه‌داته‌وه كه ئه‌ڵێ:( قسمت الصلاة بيني وبين عبدي نصفين ولعبدي ما سأل ، فإذا قال العبد : الحمد لله رب العالمين ، قال الله تعالى : حمدني عبدي ، وإذا قال : الرحمن الرحيم ، قال الله تعالى : أثنى علي عبدي ، وإذا قال : مالك يوم الدين ، قال : مجدني عبدي ، وقال مرة : فوض إلي عبدي ، فإذا قال : إياك نعبد وإياك نستعين ، قال : هذا بيني وبين عبدي ولعبدي ما سأل ، فإذا قال : اهدنا الصراط المستقيم ، صراط الذين أنعمت عليهم ، غير المغضوب عليهم ولا الضالين ، قال : هذا لعبدي ولعبدي ما سأل )) خوا ئوفه‌رموێ: ئه‌فه‌رموێ ئه‌و عه‌بده‌م سولاسم ئه‌كا كه‌م ئه‌م ئه‌ڵێ خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ ئه‌فه‌رموێ: ئه‌و عه‌بده‌م ستایشم ئه‌كا كه ئه‌م ئه‌ڵێ:خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ: ئه‌ڵێ ئه‌و عه‌بده‌م تعزیمم ئه‌كا كه ئه‌فه‌رموێ: خوای په‌رهوه‌ردگار به مه‌لایكه‌ته‌كان ئه‌فه‌رموێ: ئه‌وه عهده ئه‌یدا ئه‌وه له به‌ینی من و ئه‌وا ئه‌مێنێ ئێوه ئاگادار بن كه ئه‌ڵێ : خوای په‌روه‌ردگار به مه‌لایكه‌ته‌كان ئه‌فه‌رموێ: ئه‌م عبده داوای هه‌یه، داوای ئه‌وه ئه‌كا من ئه‌مانه‌ی پێ ببه‌خشم ئه‌فه‌رموێ: ئه‌وه به‌شایه‌د بن من پێم به‌خشی كه‌واته تۆ كه ئه‌رۆیته سه‌ر به‌رماڵ ئاگات له‌وه بێ كه خوا روبه‌روی تۆ وه‌ستاوه وه گوێی گرتوه په‌روه‌ردگار ئه‌یه‌وێ بزانێ ئه‌ڵێی چی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامت باته‌وه كه ئه‌چیته ركوع تۆبكرنوشت بۆ خوا بردوه ئیستحزاری ئه‌م حه‌ره‌كه‌یه بكه كه ئه‌چیته سجود كه ناوچه‌وانت كه به‌رزترین ئه‌ندامی جه‌سته‌ته له‌سه‌ر زه‌وی دات ناوه پێغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رموێ: نزیكترین شوێن كه عه‌بد زۆر نزیك ئه‌بێته‌وه له خوا نزیكترین شوێن كاتی سوجده بردنه ئه‌و ئه‌كاته ئینسان زۆر له خواوه نزیكه بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌فه‌رموێ(أَقْرَبُ ما يَكونُ العَبْدُ مِن رَبِّهِ، وهو ساجِدٌ، فأكْثِرُوا الدُّعاءَ) ئه‌فه‌رموێ: زۆر دوعا بكه‌ن له كاتی سوجده‌دا من ده‌مه‌وێ ئه‌م برا به‌رێزه ئه‌م خوشكه به‌رێزه بروا له‌سه‌ر واتا‌و مه‌به‌سته‌كانی نوێژ زۆر بخوێنێته‌وه، وه له‌ناوجوڵه‌ی نوێژه‌كه‌ی حاڵی بێت، ئنجا برواته سه‌ر به‌رماڵ و نوێژ بكا بۆ ئه‌وه‌ی له‌زه‌ت له نوێژه‌كه‌ی ببینێ له‌زه‌تێك كه كاك ناسیحی سوبحانی ئه‌فه‌رموێ: من ئه‌وه‌ندەم له‌زه‌ت له نوێژ ئه‌كرد كه نوێژم ئه‌كرد ئه‌فه‌رموێ: هه‌ندێ جار نه‌مده‌كرد بۆ؟ چونكه كه نه‌با له‌به‌ر له‌زه‌ته‌كه‌ی نوێژه‌كه بكه‌م نه‌ك له‌به‌ر عیباده‌ت و ره‌زامه‌نی خوا ئینسان ئه‌و ه بكات كه ئاگا به حزوری خوا كه له‌زه‌ت له نوێژه‌كه‌ی بكا كه حه‌ز نه‌كا نوێژه‌كه‌ی ته‌واو بێ حه‌ز نه‌كا له سنوری خوا له‌م مه‌قامه‌ی خوا بترازێت، له حزوری خوا لا بچێ، بۆیه به‌رێزان ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه به خشوعه‌وه نوێژ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی نوێژ ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێ كه ئه‌و حاڵه‌تی ته‌قواو خۆ پارێزی خوا ناسی . دوركه‌وتنه‌وه له حه‌رامه‌مان تیا دروست بكا خوای په‌روه‌دگار هیدایه‌تی هه‌موو لایه‌كمان بدات. خوای گەورەش زاناترە
لینک