تێکەڵبوونی پارەی منداڵ بە باوک و دایک و کاریگەری لەسەر زەکات
به‌رێزێكی كه ئه‌پرسێت: ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر برێك پاره بخه‌یته سه‌ر پاره‌ی باوك، وه خانویه‌كی پێ بكرن، به‌یه‌كه‌وه واتا له‌گه‌ڵ باوكی‌دا پێكه‌وه‌خانویه‌ك بكرن، به‌ڵام له‌سه‌ر كاخه‌زو بێ بونی شاهێد بنوسرێت، وه حوكمی چیه ئه‌گه‌ر له دوارۆژ ئه‌م خانوه فرۆشرا ئه‌و پاره‌یه‌ی خۆم هه‌ڵگرمه‌وه ئینجا به‌شه‌میرات وه‌رگرم؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر كه‌سێ له‌ژیانی باوك و دایكدا، بڕێک پاره‌ی دا به خانوێك كه خانوی میراتیه خانوه‌كه به ناوی باوكه‌كه یا دایكه‌كه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر به به‌خشین ئه‌یدا به باوكه‌كه‌و به خوشك‌و براكانی ئه‌وكاته پێویست به هیچ ناكا له‌به‌ر خوا‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م باوكه چه‌ن ساڵه ئه‌م به‌خێو ئه‌كاو وه ئه‌می گه‌یاندۆته ئه‌م پله‌و پاییه ئێستا ئه‌م له وه‌فایه، وه الحمدالله وه‌زعی براو خوشكه‌كانی تری باشتره بۆخۆی له وه‌فای ئه‌مه‌یا شتێك پاره ئه‌دا به باوكی بۆ ئه‌وه‌ی باوكی خانوی پێ ته‌واو كات، سه‌یاره‌ی پێ بكرێت، پرۆژه‌ی پێ بكات، نه باسی قه‌رز هه‌یه نا باسی دانه‌وه هه‌یه، پیاوه‌تی له‌به‌ر خوای گه‌وره له‌به‌ر ئه‌جری كوڕ‌و باوكایه‌تی كه‌واته ئه‌مه دواتر كه باوكه‌كه مرد به‌شه‌میراتیه تۆ كاتی خۆی پاره‌ت پێ به‌خشیوه، ئه‌گه‌ریش ئه‌م به‌رێزه به‌قه‌رز ده‌یداتێ ئه‌وكاته مه‌فروزه تۆ شایه‌دت هه‌بێ، یا نوسراوت هه‌بێت، كه ئه‌م پاره‌یی من كه داومه به باوكم به قه‌رز داومه‌تێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خانوه‌ی پێ ته‌واو كات، وه دواتر كه باوكه‌كه مرد تۆ هه‌قی خۆت له خانوه‌كه هه‌ڵده‌گریته‌وه، كه پاره‌ی قه‌رزه‌كه‌یه، ئه‌وه‌ی كه ئه‌مێنێته‌وه دابه‌ش ده‌بێ به‌سه‌ر تۆ‌و خوشك‌و براكانی ترتدا كه‌واتە ئه‌گه‌ر قه‌رزه وه‌ك عه‌رزم كردی توفیقی بكه، بینوسه‌و وه شایه‌دیشی پێ بگره، با خوشك‌و براكانت ئاگادار بن،كه تۆ رێژه‌ی ئه‌وه‌نه پاره‌ت هه‌یه له‌م خانوه‌دا چونكه به‌رێزان ئه‌مه زۆر كێشه‌ی دروست كردوه بۆزۆر خه‌ڵك، خه‌ڵكێكی زۆر پاره‌ی داوا جاری واشه خه‌ڵكه‌كه نیه‌تی گۆریوه، كاتی خۆی كه داوێتی به باوكی به به‌خشین داوێتی ئێستا ئه‌ڵێ نا ئه‌مه‌وێته‌وه ناتوانی تۆ تازه بته‌وێته‌وه، تۆ كاتی خۆی پێت به‌خشیوه ،ئینسان ناتوانێ له به‌خشینی بگه‌رێته‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا له باسی حه‌رامی ئه‌م كاره‌یا ئه‌فه‌رموێ (العائد من هبته كالمسترجع لقيئه) ئه‌فه‌رموێ: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌به‌خشن وه دواتر له به‌خشینه‌كانیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه، وه‌ك كه‌سێ وایه له‌گه‌ڵ رێزمدا رشانه‌وه‌ی خۆی بخواته‌وه، یانی ئه‌و رشانه‌وه‌یه چه‌ند پیسه چه‌ن "حه‌رامه" وه‌ك ئه‌وه وایه بیخۆیته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبەری خوا ئه‌فه‌رموێ: ئینسان نابێ كه پاره‌ی به‌خشی كه شتێكی به‌خشی وه‌ری بگرێته‌وه، بۆیه ئه‌م مه‌وزوعه وه‌ڵامه‌كه‌ی لای جه‌نابته كاتی خۆی یا ئێستا ئه‌ته‌وێ به به‌خشین بیده‌ی به باوكت وه‌ڵامه‌كه‌ی لای جه‌نابته به‌و رێكاره‌ی عه‌رزم كرد ئاوا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵا بكه خوای گەورەش زاناتره
لینک