حەزو خولیای دەوڵەمەند بوون
به‌رێزێك كه ئه‌پرسێ، ئه‌ڵێ: «من تازه زه‌واجم كردوه. باسی ئه‌وه ئه‌كا ئه‌ڵێ: پێشتر باری داراییمان باش بووه، الحمدالله. ئه‌ڵێ: كه زه‌واجم كردوه، كه‌سی به‌رامبه‌ر زۆر ده‌وڵه‌مه‌ن تر بوونه. خزمه‌كانیان زۆر هه‌بون، ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌كه‌یان خه‌یاڵیه بۆ من. هه‌موو خزمه‌تكار و سه‌یاره‌ی گرانبه‌ها و هه‌موو شتێكیان هه‌یه، الحمدالله، خوای گه‌وره. هه‌زار ئه‌وه‌نه‌ی تر برژێنێ به‌سه‌ریانا. ئه‌ڵێ: له‌وه‌ته‌ی زه‌واجم كردوه، زۆر حه‌زم چۆته سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نی. ناتوانم بیركردنه‌وه‌م راگرم، به‌رده‌وام خۆم به‌راورد ده‌كه‌م. نازانم چی بكه‌م. ئه‌وان، ماشاالله، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندیه، زۆر دیندارن. یانی هه‌ر حه‌ز ده‌كه‌م وا ده‌وڵه‌مه‌ن بم.»
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام: به‌رێزان، ئه‌م بابه‌ته كارێكی خراپه، خولیایه‌كی خراپه. سوپاس بۆ خوای په‌روه‌ردگار. یانی خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ: (وَنُفَضِّلُ بَعْضَهَا عَلَىٰ بَعْضٍ فِي الْأُكُلِ). ئه‌مه تفزیلی خوای په‌روه‌ردگاره. باشه، ئه‌وان رزقێكی زیاتری پێداون، ئه‌مان نه‌ی داوه. ئه‌م پاره‌یه چڵكی ده‌سته بۆ ئیختیلا و ئیختباره. سوپاس بۆ خوا، ئه‌و به‌رێزانه له ئیختباره‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوون. هه‌م ده‌وڵه‌تدارن، هه‌م دیندارن. ئه‌وه له‌وتفی خوایه. جه‌نابت نابێ هه‌وڵی ئه‌مه ببێ به خولیا، ببێ به خو، ببێ به نه‌خۆشی. كه به‌رده‌وام ناخت عه‌زێت به عه‌كسه‌وه. ئه‌م به‌رێزه كه باسی ماڵه خه‌زورانی ئه‌كا، نازانم ئافره‌ته یان پیاوه. به هه‌ر كامێكیان بێ و به هه‌ر حاڵێكیان بێ، ئێمه ئه‌ڵێین: ئینسان ئه‌بێ هه‌میشه سه‌یری خه‌ڵكانی خوار خۆی بكا، سه‌یری خه‌ڵكانی سه‌روی خۆی نه‌كا. ئه‌گه‌ر جه‌نابت سوپاس بۆ خوا، به‌شی خۆت هه‌یه، به‌شی خۆی. ده‌وڵه‌مه‌ندن، سه‌یری خوار خۆت بكه، سه‌یری هه‌ژار بكه، نه‌دار بكه، سه‌یری خه‌ڵكانی نه‌خۆش بكه. ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته، تۆ خوای په‌روه‌ردگار، ئێستا له‌شولارێكی ساخ و رێك و پێكت هه‌یه، الحمدالله. ئه‌مه گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته كه هه‌ته. سه‌روه‌تی دونیا به‌تۆ چی؟ ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته، له‌ش ساغ نه‌بوایە، كه‌فته كار بوایە، سه‌روه‌تی دنیا به‌تۆ چی؟ ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته، ئاسوده نه‌بوایە، دڵت ناره‌حه‌ت بوایە. یانی تۆ سه‌یری ئه‌و خه‌ڵكانه بكه كه له‌خوار تۆوه‌ن: برۆ سه‌دانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بكه، برۆ سه‌ردانێكی خه‌ڵكانی بێده‌رامه‌ت بكه. ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه شه‌له‌ل ده‌ماغن، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه نه‌بون، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ده‌رده‌دارن. خوای گه‌وره ئه‌نواع مه‌خلوقی هه‌یه، و خه‌ڵك به ئه‌نواعی شێوه ده‌هێنێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، جه‌نابت، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه دایمه چاوت له‌سه‌روی خۆته. وه‌یه، ئه‌مه نه‌خۆشیه‌كی ده‌رونی خراپه. ئه‌بێ ئێمه واز له‌مه بێنین كه‌سمان وا بیر نه‌كه‌ینه‌وه. ئێمه ئه‌گه‌ر سه‌یری خه‌ڵكی له خۆمان جوانتر و قۆزترمان كرد، ئه‌وكاته هه‌ست به هیچ نیعمه‌تێكی خوا ناكه‌ین له له‌شی خۆماندا، له ته‌ندروستیه‌كه‌مان ناگه‌ین. هه‌میشه چاومان له‌وه‌یه جوانتری بین، ئینجا ئه‌چین هه‌ندێ ته‌جمیل ده‌كوین: چاومان وه‌ك ئه‌و هونه‌رمه‌ند لێ ئه‌كه‌ین، گوێچكه‌مان وه‌ك ئه‌و، كوڵمه‌مان وه‌ك ئه‌م لێ ئه‌كه‌ین. یانی وامان لێدێ به‌هیچ نیعمه‌تێكی خوا رازی نابین. ئه‌گه‌ر له پاره‌یه سه‌یری خه‌ڵكیی ده‌وڵه‌مه‌ن ترمان كرد، ئه‌وكاته له‌وانه‌یه ئێمه سه‌یاره‌مان هه‌یه و خانومان هه‌یه و له‌هیچ كه‌مان نیه، به‌ڵام چاومان له‌زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندتره له‌خۆمان. ئه‌وكاته له‌زه‌ت له‌و نیعمه‌تانه ناكه‌ین كه خوای گه‌وره پێی دواین بۆ، چونكه هه‌ست ناكه‌ین به‌وه‌ی نیعمه‌تمان هه‌یه. هه‌سته‌كه‌ین ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌یانه ئه‌وه نیعمه‌ته. ئه‌مه‌ش به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه. تۆ به‌و نیعمه‌ته‌ی خوا پێی داوی، سود له‌مه وه‌ر بگره. وه‌تۆ ته‌مه‌توع بكه: ئه‌گه‌ر خوا زیادی كرد، ئه‌و فه‌زڵه له‌وه‌وه‌یه؛ ئه‌گه‌ر زیاد نه‌بوو، ئه‌وه‌ی كه هه‌ته سه‌رو زیاده بۆتۆ. چاوت له‌وه‌بێ كه له‌تۆ كه‌متره: له‌تۆ باری دارای خراپتره، باری ته‌ندروستی خراپتره. له‌به‌ر ئه‌وه، من ئامۆژگاریم بۆخۆم و ئه‌م به‌رێزه‌ش ئه‌وه‌یه: به‌وه‌ی كو ئه‌م كارێكی خراپه، با هه‌میشه چاومان له خه‌ڵكانی خوار خۆمان بێ، وه سه‌روی خۆمان نه‌بێ. بۆ چونكه پێغه‌مه‌بری خوا ئه‌فه‌رموێ: (فَإِنَّهُ أَجْدَرُ أَنْ لَا تَزْدَرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ). ئه‌مه: ئه‌گه‌ر سه‌یری خه‌ڵكی خوار خۆمان كه‌ین، ئه‌وكات هه‌ست به نیعمه‌تی خوا ئه‌كه‌ین. به‌س كه سه‌یری سه‌رو خۆمان كرد، هه‌ست قه‌ت به نیعمه‌تی خوا ناكه‌ین، وه دایمه چاوبرسی، ده‌م به گله‌ی ئه‌بین: به‌وه‌ی كه فڵان كه‌س ئه‌وه‌ی هه‌یه و من نیمه، فڵان كه‌س ئه‌وه‌ی كرد و من نه‌مكرد، فڵان كه‌س ئه‌وه‌ی هه‌بوو و من نه‌مبوو. ئه‌مه‌ش وه‌ك عه‌رزم كردن، هه‌م بۆ دونیا هه‌م بۆ قیامه‌ت، كارێكی خراپه. خوای گەورەش زاناترە
لینک