مامەڵەکردن لە ڕێی بۆرسەوە
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: مامەڵەکردن بە ئاڵتوونەوە لە بازاڕی بۆڕسەدە تا چەند دروستە؟
وەڵام
مامەڵەکردن لە بۆرسەیە ئەگەر هاتوو مامەڵەکان ڕاستی بن، ئەوەی کە ئێستا هەیە بەڕێزان لەگەڵ ڕێزمدا لە غەیری درۆو چاو بەستکردن و فێڵکردن هیچ شتێکی کە نییە، تۆ دەچی دەڵێی من (کیلۆی ئاڵتونم )کڕیوە لە بۆرسەدا؟ دەڵێی چۆن ئەیکڕیوە، ئاڵتونەکەت وەرگرتووە؟ (نەخێر) ئاڵتوونەکە هاتۆتە سەر ڕەقەم حیسابییەکە تۆ بتوانی سەحبی کەی؟ (نەخێر) ئاڵتوونەکە تەنها لە شاشەیەکە دەنووسرێت کە کیلۆیەك ئاڵتوون لە فڵان کەس لە کۆمپانیای هات، بۆ فڵان کەس، ئەمە حەقیقەتی نییە بەڕێزان، ئەمە موعامەلەی شەرعی نییە، وە ئەمە ئەو تەقابووزە دروست ناکات، کە شەرع دەیەوێ، لەبەرئەوە ئەم معامەلەیە (ڕیبای نسیئە)دروستدەکات، وە ئەم ئاڵتوونانە حەزدەکەم بزانن وجوودیان نییە، لە حەقیقەتدا ئەمە لەوانەیە کیلۆیەك ئاڵتون بێت، لە یەک کاتدا بە هەزار کەس فرۆشرابێت، چونکە ناو چییە، من کیلۆ کۆیە ئاڵتونم هەیە، بە تەلەفۆن فرۆشتوومە بە تۆ، لە قایمەیەکدا، ناوی تۆم نووسیوە پێم فرۆشتی، کەسێکی کە تەلەفۆندەکات، بەویشم فرۆشت، بەویشم فرۆشت، ناوی هەمووتان لە قایمەیەکدا لەسەر کۆمپیوتەرەکە دادەنێم، بەڵام هەموو (یەک کیلۆ ئاڵتونە) وە هیچیشتان کیلۆ ئاڵتونەکەتان پێ نادرێت، لەبەرئەوە ئەمە "حەرامە" بۆ ئەو شێوازی بۆڕسەیەی کە جەنابت باسی دەکەی، ئەوەی ئێستا تەعامولی پێ دەکرێ شەرعی نییە، وە پێویستە ئینسانی موسڵمان خۆی لێبەدوور بگرێت.
لینک