08/09/2025 - 11:38 PM
17 بینراو

کڕینی کاڵا بۆ خەڵکی و بەڵێن بە ڕێژەیەکی قازانج

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێكی كە دەپرسێت: دەڵێت: من ئیشی تیجارەت دەكەم مەواد لەسەر داواکاری  خەڵك دەھێنم،من ساغی ناكەمەوە و بەس كڕین و ھێنانەوەم لەسەرە كاتەكەی دیاری ناكەم عادەتەن (50) بۆ (80) ڕۆژی دەوێت تا من مەوادەكە دەھێنمەوە، باش دەڵێت بەڵام من نرخی دراو و نەقڵ بەپێی كاتەكە دەگۆڕێت بۆیە دەڵێم لە(%10) پارەكەت قازانجە ئایا كێشەیەكی تێدایە ھەندێك حاڵەت ڕوودەدات پارەكان (50)ڕۆژ تەئخیر دەبن،

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: من دەڵێم ئەو لە (%50)تریشم بۆ زیاد كرد حەقی تەئخیر بوون، دیارە ئەم بەڕێزە بەپێی قسەكانی  مەواد بۆ خەڵك دێنێتەوە لەسەر داواکاری خەڵك، ئەم بەس مەواد دێنێتەوە دەچێت شتەكان دەكڕێت، وە دەیھێنێتەوە، تەسلیمی خاوەنەكانی دەكات، ئەو مودەیەی پێیدەچێت بۆ ھێنانەوەی كاڵاكان دەڵێت (50) بۆ (80) ڕۆژی دەوێت, دیارە ئەم نرخی دراو بەپێی نەقڵ و شەحن و ئەوانە مەسڕەفی گومرگ و ئەمانە دەچێتە سەری، ئەوەی لێدەردەكات دەڵێت من بە كابرا دەڵێم لە (%10) ئەو كاڵایەی من بۆتدێنم لە(%10) قازانج دەكات دەڵێت جاری وا ھەیە زۆر لەوە زیاتر تائخیر دەبێت، من لە قازانجەكەی خۆم شتێكی بۆ دەگێڕمەوە، یەعنی ئەو پارەی من دەستم كەوتووە لەبەر ئەوەی ئەو زۆر تائخیر بووە كاڵاكە یەعنی من شتێكی بۆ دەگێڕمەوە،  بەڕێزان ئەم موعامەلەیە دەبێت ڕوون بێت، ئەم بەڕێزەی كە لە (%10) بەوان دەڵێت: قازانجەكەی ئەوەندەیە ئەم خۆی باسی نەكردووە، ئەم چی وەردەگرێت،  وە چۆن مامەڵەی لەگەڵدا كردون، چونكە كاتێك ئەم كاڵاكان دەكڕێت بە پارەی خۆی بیكڕێت، ئەوكاتە ئەم موعامەلەیە بۆ ئەم "حەرامە" چونكە وەكو قەرزێك وایە كە (قازانجی) لەسەر دانرابێت، یانی ئەم دەچێت بە پارەی خۆی كاڵاكانیان بۆ دەكڕێت، لە موقابیلی ئەوەی كە پارەی بۆ داون بەم موعامەلەیە، وە شەریكیش نیە، وە  پارەیەكی ئەوان دەڵێن ڕایان سپاردووە، ئەمان پارەیەكی مۆڵ وەردەگرێت، بۆخۆی لە موقابیلی ئەوەی بە پارەی خۆی شتی بۆ كڕیون دواتر كە مەوادەكە دوادەکەوێت،  شتێك لەم قازانجەیان بۆ دەگەڕێتەوە، ئەمە مەشروع نیە، چونكە ئەوە وەك ئەوە وایە قەرزێكت كردبێت، وە قەرزەكە پارەی ھاتبێتە سەر، ئەگەر پارەی خۆیان بێت، یەعنی ئەوان بە پارەی خۆیان تۆ وەك چاو ساغێك دەچیت، لە (صین) یان دەچیت لە دوبەی یان دەچیت لە توركیا  بە پارەی خۆیان موعامەلەیان بۆ دەكەی، چاو ساغیان بۆ دەكەی تۆ زمان زانی لە بازاڕەكە شارەزای وە دواتر بۆخۆیانی حەواڵە دەكەیتەوە، شتەكان وە ئەوان لە موقابیلی شتەكان چاو ساغیەو ئەم ماندوو بونە و ھیلاكی و سەر ئێشەیە، پارەت دەدەنێ، ئەو كات ئەمە گرفتێكی نیەو دواتر تۆش شتێكیان لێخۆش دەبیت لە موقابیلی ئەوەی كاڵاكانیان زیاتر تەئخیر كردووە، لەبەر ئەوە ئەم دوو موعامەلەیە پێویستە جەنابت بەرچاو ڕوون بیت، وە پارەكەی ئەوان بێت كێشەی نیە،  پارەی خۆت بێت و قازانجی لەسەر دابنێیت كێشەی ھەیە، ئەگەر پارەی خۆتە ئەوكات باشتر وایە تۆ شەریك بیت لە كاڵاكاندا كە تۆ دەینێریتەوە، یەعنی بۆنمونە بایی (10) دەفتەر كاڵات كڕیوە بڵێی كاكە ئەوە من بایی (10) دەفتەر كاڵام كڕیوە و كاڵاكان دەنێرمەوە و دواتر ساغی دەكەینەوە و من نسبەی ئەوەندەم بەردەكەوێت لە قازانجو داھاتی ئەم شەریكایەتیە بەم شێوازە دروستە بەڵام بەو شێوازەی تر شەرعی نیە خوای گەورەش زاناترە

لینک