08/09/2025 - 11:34 PM
19 بینراو

بڕینی نوێژ پاساو و ڕێکارەکانی

عبادات

بەڕێزێكیكە دەپرسێ دەڵێت: نوێژ بڕین واتا واتا لە نیوەی نوێژدا نوێژەكە ببڕیت گوناھبار دەبیت؟ یان نا ھۆكاری بڕینی نوێژەكە بێ ھۆكار بێت یان ھۆكار بێت ھەبێت ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە بەڕێزان ھیچ ھۆكارێك بۆ نوێژ بڕین نیە، یەعنی ئەسڵ وایە ئینسان لەكاتی نوێژدا نوێژ نابڕدرێت خوا دەفەرموێت: "وَلا تُبْطِلُوا أَعْمَالَكُمْ" دەفەرموێت: كردەوەكان ھەتا عولەما دەفەرمون ئەگەر نوێژەكەت سونەتیش بێت كردنی نوێژی سونەت سوننەتە ،بەڵام تەواو كردنی "واجبە"  یەعنی تۆ خۆت بە ئارەزومەندانە دەستت پێكردووە، بەڵام واجبە تەواوی بكەیت، ئارەزومەندانە نیە، خەڵك  بیكات بە گاڵتە بە تاقەت، وە بیکات بە پێوەرو  فاتیحە تەواو بكات و بڵێ تازە تاقەتم نیەو سەلام بداتەوە، یان بچێتە سوژدەو سەلام بداتەوە، نا كە تۆ چویتە نوێژەوە تەواو مولزەمی بەوەی نوێژەكە تەواو بكەیت، دەمێنێتەوە ئەوەی بۆچی نوێژەكەت بڕی ئەگەر سەبەبێكی مەشروع ھەیە بۆ بڕینی نوێژەكە؟ ئەوكاتە نوێژەكە نابڕیت ئیشەكە دەكەیت و دەچیتەوە نوێژەكە دەكەیت، بۆنمونە كەسێك لە دەرگا دەدات، وە زەڕوڕە بچیت دەرگاكە بكەیتەوە ،وە ڕێك دەرگاكەش بە ئیتیجائی قیبلەدایە بەرەو قیبلە دەچیت دەرگاكە دەكەیتەوە و دەگەڕێیتەوە و نوێژەكە تەواو دەكەیت، ئەگەر دەرگاكەش لە پشتی قیبلەوەیە پشتەو پشت دەڕۆیت نەك نوێژەكە پشتكەیتەوە چونكە پشت بكەیتە قیبلە ئەوە تەركی ڕوكنە لە نوێژدا نوێژەكە بەتاڵ دەكاتەوە، نا بە پشتاو پشت دەڕۆیتە دواوە و دەرگاكە دەكەیتەوەو دەگەڕێیتەوە شوێنەكەت تا نوێژەكە تەواو دەكەیت.《 مارت بینیوە، دوپوشكت بینیوە ،دەیكوژی و دێیتەوە نوێژەكەت تەواو دەكەیت.》 منداڵێكت بینیوە خەریكە دەكەوێتە ئاگرێكەوە خەریكە بۆنمونە چەقوێكی پێیە خەریكە عەزێتی  خۆی دەدات دەچیت لێیوەردەگریت و نوێژەكەی خۆت تەواو دەكەیت ئەمانە عوزر نین بۆ بڕینی نوێژ  ئیلا  ئەگەر عوزرەكە وابێت بۆنمونە كابرا لەو كاتەی كە لە نوێژەكەدایە زۆر تەنگاو بێت و ناڕەحەت بێت پێویست بەوە بێت دەستنوێژەكەی بشكێ و دەستنوێژەكەی بگرێتەوە لەو كاتەدا مەعزوری ئینسان دەڵێین نوێژەكەت ببڕەو ئاساییه و بڕۆ دەستنوێژەكەت بگرەوە و وەرەوە نوێژەكەت بكەرەوە جارێكی تر، كەواتە نوێژ بڕین مەشروع نیە بەبێ پاساوی شەرعی ئەگەر كابرا بیبڕێت بەبێ پاساوی شەرعی "حەرامی كردووە" بە دڵنیاییەوە بەڵام ئەگەر بە پاساوێكی شەرعی ناچار بوو ھەندێك جوڵە بكات با جوڵەكانی بكات و بگەڕێتەوە نوێژەكەی تەواو بكات ئەگەر ھەر ناچار بوو جوڵەكە بكاتو وای پێویست دەكرد نوێژەكە ببڕیت با نوێژەكە ببڕێت و دوایی بێتەوە و نوێژەكە بگێڕێتەوە جارێككە بیكاتەوە خوای گەورەش زاناترە

لینک