08/09/2025 - 11:27 PM
21 بینراو

کاتژمێری زیادکراوی کات

گشتی

  بەڕێزێكیكە دەپرسێت: دەڵێت من پاش نیوەڕۆیان دوای دەوامی فەرمی، دەوامی (ئیستیشاریم) ھەیە، دیارە لە كەرتی تەندروستی كار دەكات٫ واتا ھەر لەو شوێنەی كە دەوام دەكەم دەمێنمەوە تا ئێوارە بەبڕێك پارەی ئیزافی بەدەر لە موچەكەم٫ پرسیارەكە ئەوەیە كاتێك ئەو دەوامە ئیستیشاریە دەكەم كە بۆم دیاری كراوە ئیمزام كردووە كاتژمێر (8) بەیانی بۆ (5) ئێوارەیە بەڵام من موچەش وەردەگرم لە موقابیلی دەوامی بەیانیان بەو پێیە بێت موچەكەم زیادە لە حكومەت وەردەگرم ئایا ئەو موچەیەم پێ حەڵاڵە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر بەڕێزەكەم تۆ بەیانی  (8)ی بەیانی بۆنمونە بۆ (2)ی نیوەڕۆیە تا دوو نیوی نیوەڕۆ باشە ئەمە كاری خۆتە؟ بە فەرمی معاشی لەسەر وەردەگری،  بەڵام لەدوایی دوو و نیوەوە بۆ ئێوارە ئەلێرە تۆ معاشی ئیزافی وەردەگری ئەو ئیزافیەیی وەریدەگری مەفروزە تۆ دابەشی ژمارەی سەعاتەكانی بكەی، چەند سەعاتت بەردەكەوێ(3) سەعاتە (4) سەعاتە لە دوای دوو و نیوی نیوەڕۆوە، تەنھا ئەوەندە پارەی ئیزافیەكە وەردەگری، باقیەكەی وەرنەگری چونكە باقیەكەی كە تۆ (8) بەیانی تا دووی دوای نیوەڕۆیە ئەمە, تۆ معاش وەردەگری وە تۆ كارمەندی ڕەسمی لەبەر ئەوە بەم شێوەیە "حەرامە" تۆ مافی ئەوەت ھەیە بەپێی كاتژمێرەكانی كارە زیادەكەت لە ئیستیشاریەكە پارەی ئیزافی وەربگری ئەو كاتەش كە دەوامی فەرمیە پارەی خۆت وەردەگری و دروست نیە پارەی ئیزافی لە موقابیلی دەوامی فەرمی وەربگری چونكە ئەو كاتە وەك ئەوە وایە تۆ دوو موچە لەسەر یەك كار وەردەگری ئەمەش گەندەڵیەو "حەرامە" خوای گەورەش زاناترە

لینک