باسکردنی نرخی حازر و قەرز لە کاتی مامەڵەدا
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: من ئیشی قیستی مۆبایل دەکەم، دەکرێ لەکاتی فرۆشتنی مۆبایل بە قیست نرخی نەقد و قیست بە کەسی دووەم بڵێی ؟ئایە لە چ کاتێك ئیشەکەمان دەچێتە خانەی ڕیبا ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام:هیچ گرفتی نیە تۆ دەڵێی ئەم موبایلەمان هەیە ئەگەر بە حازر بت هەوێت بای (١٠)وەرەقەیە ئەگەر بە قیست بت هەوێ بای (١٢)وەرەقەیە بەڵام بەو کراوەییە کابرا ناڵێ قبوڵم کرد ،کابرا دەڵێ نا کاکە من بە وقیست نام هەوێ بە حازری ئەم هەوێ ئێستا با معامەلەی حازر بکەین، بڕاند و مانەتەوە موعامەلە بە حازر وەصلی حازرمان بۆ کردووە، یا گوتی نا واز لە حازر بێنە، پارەی حازرم پێ نیە، قەرزم هەیە ئەگەر ئەو کاتە بە قەرز دامانێ، پارەی وەصلی قەرزی بۆ دەکەین لەبەر ئەوەی ئەم معامەلەی جەنابت باسی دەکەی هیچ گرفتی نیە، ئەگەر هاتوو کاڵایەك نرخی حازری، لەگەڵ نرخی قەرزی جیا بێت، هیچ ئیشکالی نیە، بەڵام ئەو کاتەی کە لەگەڵ موشتەریەکە دەی بڕێنیتەوە، بەو نرخە بیبڕێنەوە، لای هەردووکیان واضح بێت، کە نرخەکە نرخی حازرەکەیە، یا نرخی قیستەکەیە بەوە وەصلی بۆ بکرێت . خوای گەورەش زاناترە
لینک