زەکاتی زێڕ ئەگەر چی زەرەریش بکات)
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: دەربارەی زەکاتی (زێڕ) دەڵێت: زەکاتی زێڕ زەکات زیاتر بەرێت لە قازانج بۆ نمونە دەڵێت دووکانێك دادەنێن، ئەم بەڕێزە ئیشی زەڕنگری کردووە، لەگەڵ کەسێك (5) کیلۆ زێڕی تێدەکەین، دوکانێکیش بە کرێ دەگرین، ئەو دوکانە (٣)ملوێن پەیدا بکات ملوێنێك زیاتر کرێ دووکان و مەصرەف و شاگرد و ضەریبە ئەیبا (٢)ملوێن کەمتر دەمێنێتەوە ئەگەر زەکاتیش بدەی بۆ هەر کیلۆیەك زێڕ (5) مسقاڵ واتە پێنچ کیلۆ زێڕی ئەکایە (٢٥)مسقاڵ واتە نزیك (١١)ملوێن زەکات واتە لە (٣)ملوێنکە، کە مانگی (٢)ملوێن و شتێك مەسڕوف دەیبات نزیك ملوێنێك کەمتر دەمێنتەوە بۆ دوو شەریك نەفەری (٥٠٠)هەزار بۆ دوو شەریك لە کاتێكدا تۆ بەو بڕە پارەیە ناژی شەرع چ حلێکی داناوە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام / تۆ ئەگەر (٥) کیلۆ ئاڵتونت هەبێت بەڕێزان وە ئەم (٥)کیلۆ ئاڵتونە چ ئیشی زەڕنگەری پێبکەی، چ ئیشی زەڕنگەری پێنەکەی، ساڵانە ئەم ئاڵتوونانە زەکاتیان دەکەوێت، ئەمە هیچ مەجالی موناقەشەی تێدا نیە، تۆ چەند پەیدا دەکەی، چەند دەدەی بە زەریبە ،چەند دەدەی بە کرێی دووکان شەرع نەی گوتووە تۆ زەڕنگر بە شەرع دەڵێ تۆ پێنچ کیلۆ ئاڵتونت هەیە، ئەم پێنچ کیلۆ، ئاڵتونەی جەنابت ئەمڕۆ بای (٢٠)دەفتەرە (٢٠)دەفتەر زیاتریش لەوانەیە تۆ (٢٠)دەفتەر بڵێی لەم(٢٠)دەفتەرە مانگی ملوێنێکم دەست دەکەوێت،زەکاتەکەی نادەم شتی وا چۆن دەبێت، برای بەڕێزم شەرع چ علاقەی بە داهاتی تۆوە هەیە، هەتا ئەگەر زەرەریش بکەیت، تۆ نەك هەر داهاتی هەبێت زەرەریش بکەی تۆ پێویستە زەکاتی ئەم پێنچ کیلۆ ئاڵتونە بدەیت، هیچ مەجالی موناقەشەی تێدا نیە، لەبەر ئەوە زەکاتی ئاڵتونەکە لەسەر تۆ "واجبە"ئەگەر ئیشەکەت بە دەرهەق مەصڕەف و داهاتەکەت نایە، ئیشەکەت بگۆرە شەرع زەکات لەسەر پارە و لەسەر ئاڵتون و لەسەر کاڵاکان دا دەنێ، زەکاتی لەسەر قازانجەکەی دانەناوە، تۆ چەندت خێرکردووە، زەکاتی قازانجەکە تۆبڵێی قازانجەکەم نە گەیشتۆتە حەددی زەکات نا تۆ پێنچ کیلۆ ئاڵتونت هەیە، ئەم پێنچ کیلۆ ئاڵتونە، زەکات تێدا "واجبە" وە ئینسانیش قەت چاوی لە حەقی فەقیر نەبێت، زەکات حەقی فەقیرە، تۆ خوای گەورە لێت نەستێنێ پێنچ کیلۆ ئاڵتونت هەبێت، چاوت لەوە بێ کە بڕێك پارەی بدەی بە خەڵکی فەقیر و هەژار وە قەناعەتت وابێ کە ئەم پارەیە بدەی قازانجەکەت کەم ئەکا نا من دڵنیات ئەکەمەوە بەوەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) سوێند دەخوات ( کما نقص مال من صدقە) واتە:( سوێند دەخوات، پارە بە بەخشین کەم ناکات) دڵنیابە لەوەی ئەگەر زەکاتەکەی بدەی خوای گەورە بەرەکەتی زیاتر دەخاتە ڕسقەکەوە، وە کەسابەتەکەوە ئەگەریش پێت وابێت ئەگەر زەکات نەدەی زیاتر ئەبێ بەوە ئەوە تێگەیشتنێکی هەڵەیە وە حەرامیشە وە لە قیامەتیشدا بەرپرسیار دەبیت خوای پەروەردگار هەڕەشە دەکات وە دەفەرمووێت:(«والذين يكنزون الذهب والفضة ولا ينفقونها في سبيل الله فبشرهم بعذاب أليم، يوم يحمى عليها في نار جهنم فتكوى بها جباههم وجنوبهم وظهورهم هذا ما كنزتم لأنفسكم فذوقوا ما كنتم تكنزون»، (التوبة: 34، 35). خوای گەورە پەنامان بدات دەفەرمووێت:( ئەم ئاڵتوونانە سوور ئەکرێنەوە داغ ئەکرێن ناو چاوان و پشت و تەنیشت و ئەم کەسانەی پێ داغ دەکرێن کە گەرم دەبنەوە سوور هەڵدەگەڕێن، خوا دەفەرمووێت: ئەمە ئەم ئاڵتوونانەیە لە دوونیا کۆتان دەکردەوە ئێستا فەرموو سودی لێ ببین، چێژی لێببینن بەکاری بێنن، لەبەر ئەوە ئینسان قیامەتی خۆی نە دۆڕێنێ بۆ دونیا زەکاتەکەی بدا . خوای گەورەش زاناترە
لینک