08/09/2025 - 10:31 PM
24 بینراو

کڕینی ئۆتۆمبێل لەڕێی بانکەوە

مامەڵەدارییەکان

:بەڕێزێکی کە دەپرسێت: سەیارە هەیە لە بانق, بانق بۆت دەکڕێت  لە کۆمپانیا و دەیفرۆشێتەوە بە کڕیار سەیارەکە بە (١٨)ملوێن دەکڕێ بە (٢٤)ملوێن دەیفرۆشێتەوە، (٣)ملوێن پێشەکی ولێوەر دەگرێت (٢١)ملوێن بە قیست بۆ ماوەی  بۆ ماوەی (٥)ساڵ مانگی (٣٥٠) هەزار هیچ ئیشکالی لەو موعامەلەیە هەیە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام /ئەگەر تەنها مامەڵەکە ئەمە بێ هیچ گرفتی نیە، کە بانق بچێت سەیارەکە بۆ تۆ بکڕێت، وە دواتر پێت بفرۆشێتەوە، بەو مەبلەغە وە (٣)ملوێن پێشەکی، وەر بگرێت، باقییەکەی بۆ قیستی ئەوەی کە خۆی باسی دەکات، بە قیستی (٥)ساڵ  پێی دەفرۆشێت، بەڵام  بە مەرجێك موعامەلەکە شرطی جەزائی تێدا نەبێت ، واتە لە ئەگەری دواکەوتنی پێدانەوەی قیستەکاندا نابێت کۆمپانیا زیادی پارە بخاتە ئەم مامەڵەیە، وە دەبێت کۆمپانیا خۆی بڕوا سەیارەکە بکڕێت سەرەتا دواتر بە عەقدێکی تازە بە تۆی بفرۆشێتەوە،  وە مافی ئەوەش بدا بەتۆ کە سەیارەکەی کڕی تۆ نەت هەوێ یانی صیفەی موڕابەحەیەکی شەرعی وەر بگرێت، بەم شێوازە  کە ئەو سەرەتا خۆی بچێت بیکڕێ دوای بە عەقدێکی تازە بیفرۆشێتەوە، بە تۆ بەم میکانیزمە وە لەکاتی دانەوەی قیستەکاندا ئەگەر تەئخیر بوو ئەو تۆ غەڕامە نەکات ئەگەر ئەمانەی تێدا نەبێت کێشەی نیە مەعامەلەکە . خوای گەورەش زاناترە

لینک