وەرگرتنی کاڵا لەبری قەرزو کاتی خەمڵاندنی
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: دەڵێت من (١٢٠)وەرەقەم لای برایەکم بوو، ئەویش دیارە داویەتی بە کەسێکی تر ئەو کەسە پارەکەی نەداوەتەوە، ئەم (١٢٠)وەرەقەم لای برایەکی هەبووە، براکەشی ئەو پارەیەی داو بە کەسی سێیەم، کەسی سێیەم ئەو پارەیەی نەبووە ، بیداتەوە بە برای ئەم، چی کردووە، ووەڵێت: هەیکەلێکی بووە٫ هەیکەلەکەی داوە بە براکەم براکەیشم نەیتوانیووە پارەکەی من بداتەوە (١٢٠)وەرەقەکە بداتەوە ئەو هەیکەلێکی وەرگرتووە، دەڵێت ئەو هەیکەلەکەی فرۆشتووە بە من، گوتوویەتی هەیکەلەکە هەڵبگرەرەوە لە جیاتی (١٢٠)وەرەقەکە ی خۆت بەس با من پارەکەم نەفەوتێ لای ئەو کەسە یانی ئەم براکەی کە(١٢٠)وەرەقەکە کەداویەتی بە کەسی سێیەم، کەسی سێیەم کە هەیکەلەکەی داوەتێ، ئەم گوتوویەتی بە (١٢٠)وەرەقەکە بۆیە قبوڵم کردووە، بۆ ئەوەی پارەکەم نەفەوتێ تۆش بە (١٢٠)وەرەقەکە لە منی قبوڵ کەوە بۆ ئەوەی پارەکە نەفەوتێ وە ئەڵێ ئەو ئەوکات بە منی وتووە من ضەمانەتی ئەوە ئەکەم ئەم پارەیە هەیکەلەکە لە (١٢٠)وەرەقەکە کەم نەکا دەڵێت، ئێستا هەیکەلەکە هیچ کەس نایەوێ کەس بە (٦٠)وەرەقەش نایکڕێ، لە کاتێك دا پارەکەی من (١٢٠)وەرەقە بووە کە داومە بە براکەم ئەویش ئێستا توانای هەیە واتە براکەی کە ئەوکاتە قەرزی کردووە لەم ئەو توانای هەیە بەڵام دەڵێ من ئێستا توانای مادیم ضعیفە ئایە لەڕووی شەرعەوە من دەتوانم داوای باقی پارەکەم بکەمەوە کە هەیکەلەکە هیچ ناکا واتە ئەگەر هەیکەلەکە (٦٠)وەرەقە بکا من داوای (٦٠)وەرەقەی تر بکەم ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام / دەمێنێتەوە سەر کاتی مامەڵەکە بەڕێزان تۆ ئەوکات کە هەیکەلەکەی پێداوی ئەگەر ئەو کات نرخی هەیکەلەکە(١٢٠)وەرەقە بووبێ ، وە تۆ خۆت نەتفرۆشتووە هەیکەلەکە یانی ئەو کات هەیکەلەکەت وەرگرتووە، نەت فرۆشتووە ئێستا بۆت نیە کە پارەی خانوو دابەزیووە یا زەوی دابەزیووە، یا قەیرانی دارایی قورسە، وە هەیکەلەکە ئێستا پارە ناکا یا (٦٠)وەرەقە دەکات، تۆ بۆت نیە داوای کەی، چونکە ئەوکات کە وەرت گرتووە کە براکەت پێی گوتووی، ئەگەر ئەو هەیکەلە زەرەری کرد بەس تۆ خۆت هێشتووتەتەوە ئەو تا قامی قیامەت ناتوانێ کەفالەتی ئەوە بکا کە ئەم هەیکەلە هەر(١٢٠)وەرەقە ئەکا ئەگەر ئەم هەیکەلە ئێستا (٢٤٠)گەڵای بکردایە خۆ تۆ زیادەکەت نە ئەدایەوە بە براکەت، ئەوە من لێم وەرگرتووی لە مقابیلی(١٢٠)وەرەقە یا ئێستا کە کەمی کردووە وەکو عەرزم کردی ئەگەر هەر ئەو کاتەی کە پێی داوی هەیکەلەکە سعری چەن بووە؟ چەنی کردووە لە بازاڕدا ئەگەر (١٢٠)وەرەقە ی کردووە تۆ خۆت نەت فرۆشتووە، ئێستا خۆت بەر پرسیاری لەم(٦٠)وەرەقەیە، ئەگەر ئەوکات کە پێی داوی (٦٠)وەرەقە ی کردووە، ئێستاش هەر(٦٠)وەرەقە دەکات، تۆ بۆت هەیە داوای (٦٠)وەرەقە ی تر بکەی، چونکە ئەو گوتوویەتی من ضەمانی باقی پارەکە دەکەم،ئەگەریش بۆ نمونە هەیکەلەکە لە ئێستادا براکەت خۆی بۆ خۆی بە ڕەزامەندی خۆی هەیکەلەکە وەرگرێتەوە(١٢٠)وەرەقە بداتەوە ئەوە لە حدودی برایەتیدا، لە حدوودی شەردعدا ئەگەر ئێمە بچینە بەردەم شەرع وەكو عەڕزم کردی ئێمە دەبێ بگەڕێینەوە سەر کاتی قەبڵاندنی هەیکەلەکە وە کاتی کە تۆ وەرت گرتۆتەوە نرخی چەند بووە بەوەندە لەسەر تۆ ماڵە، وە براکەت باقی ئەوە قەرزدارە ئەگەر(١٢٠)بووە هیچ قەرزار نیە ئەگەر (٦٠)بووە (٦٠)قەرزارە ئەگەریش زیاتر بووە باشە لە ئێستایە ضەمانەتی هیچ شتێك بۆ تۆ ناکا .
لینک