ئەو تەڵاقانەی بە سوێند ئەژمار دەکرێن)
بەڕێزێکی دەڵێت: لە ڤیدیۆیەکی جەنابت گوێم لێ بوو فەرمووتان لە کۆمەڵێک زاناوە هەندێک تەڵاق بە سوێند ئەژمار دەکەن، کە کەوتبێت نانی کۆمەڵێک فەقیر بدەیت، یان ڕۆژووی بۆ بگریت، تکایە لەبەر خوا جوام دەوە
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزەکەم ئێمە دەڵێین: ئەو تەڵاقە بە سوێند حساب دەکرێت، کە بە لەفزی سوێند خورابێت، واتە ئەگەر کابرا گوتبێتی (بە تەڵاقم) یەعنی ئێمە پیتەکانی سوێندخواردن کە لە عەرەبییدا: (وا و با٫ والله وباالله وتاالله) باشە یەعنی کاکە برا بڵێ (وطلاقی، یان تطلاقی) یا بە کوردی بڵێ بە تەڵاقم کە ئەم سیغانە سوێندن تەڵاقی پێ ناکەوێت، ئەگەر کابرا گریمان سوێندەکەی بە درۆ خواردووە، وە تەڵاقەکە درۆ بووە لە ئەساسدا بەڵام بە سیغەی شوێن هاتووە، هەندێک لە عولەما دەفرموون: کە فارەتی سوێندێک دەبێتە سەر کەفارەتی سوێندی یان ئەوەتا تێرکردنی (10) کەسە یا پۆشاک کردنیانە، پۆشاکیان بۆ بکەی یان ئەوەتا ئەگەر پارەت نەبوو (3) ڕۆژ بەڕۆژوو بیت، ئەمە کەفارەتی ئەو تەڵاقانەیە کە بە سیغەی سوێند دەخورێت، کەواتە هەندێک جار تەڵاق مەعنای سوێندێ یا هەندێک جار تەڵاق بە سیغەی سوێند نەهاتووە، بە سیغەی تەعلیق هاتووە، بەڵام کابرا سوێندبخوا کە مەبەستی سوێندم بووە، بۆ نموونە پیاوێک لەگەڵ خێزانەکەی بۆڵەیەتی ئافرەتەکە دەڵێت: دەچم بۆ ماڵی باوکم، دەڵێ مەچووە بۆ ماڵی باوکت کابرا یەعنی قسەکە تەنها لەسەر ئەوەیە خیلاف و کێشەکە لەسەر ئەوەیە ئەو نەچیە بۆ ماڵی باوکی پیاوەکە دەڵێ مەچوو ئەو دەڵێت هەر دەچم ، دەڵێت: ئەگەر بڕۆی تەڵاقێکت کەوتبێ وە ئافرەتەکە دەچێ ئەو کەلە شەقترە، باشە لەم حاڵەتەدا، ئەگەر پیاوەکەمان سوێندا گوتمان کاکە بەینی خۆت و خوا مەبەستت ئەوە بوو ئەگەر بڕوا بۆ ماڵی باوکی تەڵاقی کەوتبێ؟ ئەگەر گوتی نەخێر بەس مەبەستم ئەوە بوو کە مەوزوعەکە قورسکەم لەسەری نەچێت، واتە مەبەستی تەعلیقی تەڵاق نەبووە، لەسەر چوون بۆ ماڵە باوکی، تەڵاقی بدا مەبەستی ئەوە بووە کە ئەم تەڵاقە ڕێگر بێ لە چوون، ئەگەر کابرا بەینی خۆی و خوا سوێندی خوارد بەوەی کە مەبەستی ئەوە بووە کە تەنها ڕێگر بێ نەک تەڵاقی بدا، ئەو کاتە هەندێک لە عولەما دەڵێن ئەم تەڵاقەش حوکمی سوێندی هەیە، کەواتە تەڵاقێکی (موعەلەق) کە مەبەست پێی (تغلیض) بێ نەک (تەعلیق) ئەو تەڵاقەش حوکمی شوێنی هەیە هەر بە هەمان ڕێکاری ئەوەی کە عەرزم کردن بەڵام ئەگەر پیاوەکە پێمان گوت گوتمان، مەبەستت لە تەعلیقەکە چی بوو گوتی مەبەستم بوو تەڵاقی بدەم ئا ئافرتێک ئەوەندە بێ گوێ بێت من نامەوێت، ئەوکاتە ئەمە تەڵاقی پێ دەکەوێ لەبەر ئەو تەڵاقێک بە لەفزی سوێند بخورێ سوێندە تەڵاقێک بە قەسدی سوێندبگوترێ ئەگەر لە لەفزیشدا تەعلیق بێت، حوکمی سوێند وەردەگرێ لای هەندێک لە زانایان وە تەڵاقەکەی پێ ناکەوێت، بۆ کابرا ئەگەر سوێندەکە شکا بوو ئەو کات کە فارەتی سوێنێک ئەدا
لینک