وەرگرتن و دانەوەی قەرز لەنێوان دوو کەسدا کە قەرزدارو خاوەن قەرزن لەسەر یەک
بەڕێزێکی تر دەپرسێت: بەڕێزان دەڵێت: من دووکاندار بووم، دیارە کەسێک هاتووە بایی مەبلەغێک پارە شتی لێ کڕیوە ئەو کات کە ئەم شتی لێ کڕیوە یانی ئەم کە فرۆشتووەتی بەو گەڵە بە (123)هەزار دینار بووە دەڵێت: هەر ئەو کات منیش بایی (22) گەڵاشتم لەو کڕیوەتەوە، یانی ئەم دووکاندارە بۆ شتی فرۆشتووە بۆ ئەو کەسە وە شتیشی لێ کڕیوە، دەڵێت: دواتر کە بەشێک لە پارەکەی پێداوە٫ گەڵا بووە بە (150) هەزار دینار دەڵێت: ئەو پارەیەی کە ماوە لە معامەلەکە ئەم ئێستا دیارە وازی لە دووکانداری هێناوە، ئەو پارەیەی کە ئەم لای ئەو هەیەتی و ئەو پارەیەی کە ئەو لای ئەم ماوێتی بە چەند بیشکێننەوە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە بۆ ئەم جۆرە مامەڵانە بەڕێزان ئێمە دەڵێین پارە مامەڵە بە چی کرا، قەرز بە چی کرا، تۆ قەرزی ئەوەت لایە، یانی بۆ نموونە ئەگەر ئەم بەڕ ڕێزە کەشتی فرۆشتووە ،بە بە گەڵا فرۆشتوێتی، وە بە گەڵا شتی لەو پیاوەی تر کڕیوە، ئێستا معامەلەی ئەمان بە دۆلارە، بەبێ ڕەزامەندی یەکتر بۆیان نییە دۆلار بشکێننەوە ،یەعنی من دەڵێم بەیانی دۆلار بوو بە (170) بوو بە (180) بوو بە (200) نەخێر هاتەوە سەر (100) ئێمە معاملەی دۆلارمان هەیە لە بەینی یەکدا هەر ئەوکاتەی کە پارەکە دەدەینەوە ئێمە چەند گەڵا تۆ بای (22) گەڵا شتت لەو کڕیوە (22)گەڵاکەی بۆ دەگێڕیتەوە، بای چەندین پارەت لای ئەوە بە گەڵا ئەوەندە گەڵای لێ وەرەگریتەوە، نایشکێنینەوە، ئەمە ئەگەر هات و خۆمان بە قەناعەتی هەردووکمان قەناعەتمان وا بوو کە بە گەڵا معامەلەکەمان کردووە، وە گەڵاش وەرگرینەوە، ئەگەر بە پێچەوانەوە هەردووکمان قەناعەتمان وا بوو کە بیکەین بە دینار ئەو کاتە نرخی دۆلار لە کاتی شکاندنەوەی پارەکەدا چەندێکە بەوئەشکێتەوە، یەعنی بۆ نموونە تۆ ئەگەر بە سیعری ئەمڕۆ ئێستا ئەو گەڵایەی بۆ بگەڕێیتەوە بیشکێنی تۆ گەڵا ئەمڕۆ (165) هەزارە تۆ دەبێت بۆ هەر گەڵایەک (165) هەزار بۆی بشکێنیتەوە، چ بۆ ئەو گەڵایانەی کە تۆ لێت کڕیوە، چ بۆ ئەو گەڵایانەی کە پێت فرۆشتووە، کەواتە دەبێ بە ڕەزامەندی هەردوو لا شکاندنەوە بکرێت، وە کاتێکی شکاندنەوە دەکرێ پارەی قەرزەکە حازر بێ و بدرێتەوە ، یانی تۆ کاتێک ئەم پارەیە بۆ ئەو دەشکێنیتەوە کە (22) گەڵایە بۆ ئەوەی بیدەیتەوە، دەبێ (22) گەڵاکەت حازر بێت کە بۆ ئەویشی دەشکێنیتەوە، ئەو پارەی کە لە لای ئەوە دەبێ ئەویش پارەکەی حازر بێ بتداتەوە (22) گەڵاکەی لێ دەردەکەین، باقی پارەکە وەربگریتەوە، بەم شێوازە "حەڵاڵە"بۆیە خۆشەویستان پارەی قەرز چ پارەی دەست قەرز بێت، چ مامەڵە بێ بەو دراوەی کە دراوە دەبێت بە ماڵ لەسەر کابرای قەرزدار، دراوەکە دینار بووە، تمەن بووە، بۆ نموونە دۆلار بووە لیرە بووە، هەرچییەک بۆ ئەو بۆ قەرزارە لە کاتی گێڕانەوەی قەرزەکەدا ئێمە ئەگەر بە ڕەزامەندی هەردووک لامان بێت، هەردووکمان پابەندین، وە مولزەمین بەوەی بە چی قەرزەکە کراوە و دراوە بەو پارەیە وەربگیرێتەوە، بە ڕەزامەندی هەردووکمان ئەگەر شکاندمانەوە ئەو کاتە دەبێ بە نرخی ڕۆژ بشکێنرێتەوە، ئەگەر هات و خاوەن قەرز، خۆی ئامادە بوو بە کەمتر لە سیعری ڕۆژ بۆ کەسی قەرزداری بشکێنێتەوە، ئەمە ئیشکالی نیە، چونکە لە مەسڵەحەتی کەسی قەرزارە، بەڵام بە زیاد لەسەری بشکێنێتەوە "حەرامە" وە دروست نییە چونکە ئەوە قەرزێکە کە نەفعێک" وە سوودێک بۆ خاوەن قەرزەکە سەحب کات، کەواتە ئاگامان لەم بابەتانە بێ لە قەرزدا بۆ ئەوەی تووشی حەرام و تووشی ڕیبا نەبین، بۆیە ئەم دوو بەڕێزە پابەند بن بەوەی کە پارەکانیان بە گەڵا مەعامەلەیان بۆ بە گەڵا بیشکێننەوە، ئەگەر ڕازیشن بە دینار بە سیعری ڕۆژ بیشکێننەوە بۆ یەکتر . خوای گەورەش زاناترە
لینک