08/09/2025 - 10:00 PM
18 بینراو

هاوبەشی کردن(شراکة) لەگەڵ کەسێک کە دەستمایەکەی حرامە)

مامەڵەدارییەکان

ڕێزێکی کە دەپرسێت: قەرزکردن یا شەریکایەتی لەگەڵ کەسێک دروستە کە پارەی بە سوو پەیدا کردبێت، بەڵام ئەو قەرزەیە ئەو شەریکایەتیەی بێ سووبێت،

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:  ئەگەر ئەم بەڕێزە کۆمپانیایەکی هەیە بۆ نموونە کۆمپانیاکەی هیچ پارەی قەرزی تێدانیە وە پارەی سوی تێدا نیە وە ئێمە لەم کۆمپانیایە دەبین بە شەریک، بەڵام ئەم لە کاری تردا "سووی" وەرگرتووە، کە ئەو پارەیە تێکەڵ بە پارەی ئەم کۆمپانیایە نەبووە، تێکەڵ بەم پرۆژەیە نەبووە، کە ئێمە شەریکین لە گەڵی ئەمە هیچ گرفتێکی شەرعی دروست ناکات،   بەڵام ئەگەر ئەو پارەیەی کە بە "سوو" وەری گرتوە، هێناوێتی بۆ ئەم ئیشەی کە ئێمە شەریکین لەگەڵی "حەرامە" شەریک بی لەگەڵی "وەسوو کارەساتێکی گەورەیە" چونکە خوا هەڕەشە دەکات، دەفەرموێت: ( يَمْحَقُ اللّهُ الْرِّبَا ) خوای پەروەردگار بەرەکەت ناخاتە پاری سو بە پاری سو ئەمڕۆ یا سبەی دەرئەنجامەکەی بۆ مایە پووچی دەڕوات، کەواتە بە هیچ شێوازێک شەریکایەتی مەکە، بەڵام ئەگەر ئەو وەکوو عەرزم کردی کابرایەکی دەسەڵاتدار و دەوڵەمەندە و چەندین پرۆژەی هەیە و پرۆژەیەکی هەیە لەگەڵ تۆ بەبێ پاری س و پاری س و وە پارەی حەرامی تێکەڵ نییە، بەڵام پرۆژەی تری هەیە لەولا بە پارەی سوی پەیوەندی بە تۆوە تۆ توانی شەریکایەتی بکەی لەم پرۆژەیەی کە سوی تێدا نییە وە پەیوەندی بە پرۆژە سووخۆرییەکانی ترەوە نییە . خوای گەورەش زاناترە

لینک